فه‌رمان عزیز شریف: هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م.
له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 20- 10- 2024 و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام دوای شه‌ش مانگ هێشتا پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م.
پێشبینی ده‌كرا پێكهێنانی كابینه‌ی ئه‌مجاره ئاسانتربێت له‌كابینه‌كانی دیكه، چونكه هه‌ر زوو لایه‌نه‌كانی دیكه ڕایانگه‌یاند كه به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن بۆیه ته‌نها پارتی و یه‌كێتی مانه‌وه، هاوشێوه‌ی هه موو كابینه‌كانی دیكه هه‌ر پارتی و یه‌كێتی دروستكه‌ر و پێكهێنه‌ری كابینه‌كه‌ن.
نه‌وه‌ی نوێ
نه‌وه‌ی نوێ كه خاوه‌نی 15 كورسی په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن شاسوار عبدالواحید ی سه‌رۆكی جولانه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند: ئه‌وان یه‌ك مه‌رجیان هه‌یه بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یان پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت یان هه‌موو وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ده‌یه‌م یان ده‌وێت ئه‌گه‌ر نا به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن و به ئۆپۆزسیۆن ده‌مێننه‌وه.
نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی زۆرترین كورسی ئۆپۆزسیۆنه و دوای پارتی و یه‌كێتی به‌هێزی سێ یه‌م دێت له كوردستان له‌ڕووی ژماره‌ی كورسی، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ی ئۆپۆزسیۆن زۆر مه‌حاڵه، چونكه پارتی هه‌رگیز پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌ك ناداته نه‌وه‌ی نوێ ته‌نانه‌ت ناداته یه‌كێتی یش كه هێزی دووه‌می كوردستانه له ڕووی ژماره‌ی كورسی و ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه، ئه‌وه‌ی هێلی سوره و ئه‌و پۆسته له‌ناو پارتی یش بۆ مه‌سرور بارزانی یه‌كلایی بۆته‌وه و كه‌س توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نیه هه‌رباسیشی بكات، سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كه‌ی دیكه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌وه‌ش مه‌حاڵه هه‌رگیز پارتی و یه‌كێتی ڕازی نابن سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه بده‌نه نه‌وه‌ی نوێ.
كه‌واته هه‌ر زوو نه‌وه‌ی نوێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و یه‌كێتی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه كه به‌شداری پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م ناكات و ده‌بێته‌وه ئۆپۆزسیون، ته‌نانه‌ت نه‌چووه هیچ گفتوگۆ دانوستانێكیش له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی، به‌مشێوه‌یه به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین هێزی ئۆپۆزسیۆن كه خاوه‌نی 15 كورسی په‌رله‌مانه له هاوكێشه‌كه چووه ده‌ره‌وه و ڕێگاكه له‌به‌رده‌م پارتی و یه‌كێتی ته‌خت و ئاسان بوو. نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام په‌رله‌مان كه له نه‌وه‌ی نوێ بوو یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی مابوویه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان یش كه‌وته‌وه ده‌ست پارتی و یه‌كێتی.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری هه‌ر دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه نه‌ك به‌شداری حكومه‌ت ناكات به‌ڵكو به‌شداری په‌رله‌مان یش ناكات و بایكۆتی چوونه په‌رله‌مانی كوردستانی كرد، چونكه ته‌نها 3 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا پێ ی وابوو كه ده‌نگی ئه‌وان ساخته‌كراوه و ده‌نگێكی زۆریان لێ دزراوه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی
هه‌ریه‌ك له‌پارتی و یه‌كێتی سه‌ره‌تا هه‌وڵیان دا یه‌كگرتوو به‌لای خۆیان ڕابكێشن كه خاوه‌نی 7 كورسی یه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2025 ی صلاح ا‌لدین بهاءالدین ی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو بۆ توركیا داوا له یه‌كگرتوو كراوه به‌شداری كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام یه‌كگتووش ئۆپۆزسیۆن بوونی هه‌ڵبژارد و بڕیاری دا به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات.(دره‌ومیدیا 11-11-2024)
پارتی
پارتی خاوه‌نی 39 كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه له‌گه‌ڵ ئه‌و 3 كورسی یه‌ی كۆتاكان كه نزیكن له‌پارتی ده‌بێته 42 كورسی به‌ڵام هه‌ر نه‌یتوانی (50+1)په‌نجا زائد یه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، پارتی سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا چه‌ند لایه‌نێك ڕازی بكات تاكو ئه‌و 9 كورسی یه‌ش مسۆگه‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی بێمنه‌ت بێت به یه‌كێتی بڵی (50 +1)په‌نجا زائد یه‌كم مسۆگه‌ره و ده‌توانم حكومه‌ت پێك بهێنم، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه ڕازی نه‌بوون ئۆپۆزسیۆن بوونیان هه‌ڵبژارد، هه‌رچه‌نده پارتی هه‌وڵی دا هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه ڕازی بكات له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێ بده‌ن ئه‌گه‌ر نه‌چنه حكومه‌ت یش تاكو بتوانێت كابینه‌ی حكومه‌ت پێك بهێنێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه نه‌وه‌ی نوێ به 15 كورسی و یه‌كگرتوو به 7 كورسی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش به 3 كورسی بایكۆتی چوونه حكومه‌ت یان كرد و بوونه ئۆپۆزسیۆن.
هه‌رچه‌نده پارتی ناتوانێت بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێك بهێنێت، چونكه یه‌كێتی هێزی دووه‌می كوردستانه و خاوه‌نی هێزی چه‌كدار و ناوچه‌یه‌كی فراوانی جوگرافی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌سته كه پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌یه و ده‌سه‌ڵاتداری فعلی ئه‌و ناوچه‌یه، بێ یه‌كێتی پارتی ناتوانێت حوكمی ئه‌و ناوچه‌یه بكات، هه‌موو هه‌وڵێكی یه‌كێتی یش بۆ ئه‌وه بوو پارتی ڕێژه‌ی یاسایی پێ ته‌واو نه‌كرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت تاكو ناچار بێت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بكه‌وێته دانوستان.
سه‌ردانه‌كانی پارتی و یه‌كێتی
ڕۆژی پێنج شه‌مه 28-11-2024 شاندی دانوستانكاری یه‌كێتی له سلێمانی سه‌ردانی یه‌كگرتووی كرد سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌رچه‌نده یه‌كگرتوو ڕایگه‌یاندبوو كه به‌شداری حكومه‌ت ناكات.
وه له‌هه‌ولێر سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كرد.
ڕۆژی چوارشه‌مه 27 -11 -2024 شاندی پارتی له‌سلێمانی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕان ی كرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌ردانانه به‌رده‌وام نه‌بوون چونكه هه‌ر زوو ئه‌و حیزبانه ڕایانگه‌یاند به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن بۆیه پارتی و یه‌كێتی سه‌ردانه‌كانیان بۆ لای ئه‌و حیزبانه كۆتایی پێهێنا.
له‌گه‌ڕی دانوستانه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه كه‌مترین زانیاری هه‌یه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، چونكه ته‌نها ئه‌و دوو حیزبه له‌نێوان خۆیان حكومه‌ت پێكده‌هێنن و زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان بایكۆتی پڕۆسه‌كه‌یان كردووه، پارتی و یه‌كێتی یش به‌رده‌وام ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌ی باشیان كردووه، كه‌شه‌كه ئه‌رێنی بوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی داواكانی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام ئه‌وانه هیچی ڕوون نیه و ته‌نانه‌ت میدیاكانیش نازانن خاڵه هاوبه‌ش و ناكۆكه‌كانیان چین؟ ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئه‌وه‌نده باشه بۆچی زیاتر له شه‌ش مانگه نه‌تانتوانیووه حكومه‌ت پێكبهێنن له‌كاتێكدا پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه له‌هه‌موو كابینه‌كانی دیكه ئاسانتره، چونكه له‌كابینه‌كانی دیكه ده‌بووایه سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه بكرێت و بزانرێت داواكارییان چی یه و به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی خۆیان پۆستی پێبدرێت.
هه‌ژماری من
یه‌كێك له ناكۆكیه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پرۆژه‌ی (هه‌ژمار من) بوو، یه‌كێتی له كاتی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من )ی ڕه‌تده‌كرده‌وه و دژی بوو، وه‌ك كارتێكی گه‌رمی بانگه‌شه‌ش له لایه‌ن یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌كارده‌هێنرا، پێشتریش بافڵ تاڵه‌بانی وتی: ئه‌و پڕۆژه‌یه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دراوه ئه‌وان دژی پڕۆژه‌كه‌ن(دره‌و میدیا 31-10-2024)، به‌كرداریش كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌ڵبژاردنی 20-10-2024 كاره‌كانی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)یان له‌سلێمانی ڕاگرت و به‌بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رجه‌م ئۆفیسه‌كانی پڕۆژه‌كه له‌سلێمانی داخران، دوای ئه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم هاته سه‌رخه‌ت و هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ناوخۆ و دادی ڕاسپارد هه‌ركه‌سێك و فه‌رمانبه‌رێك ڕێگری بكات له كارمه‌ندانی پڕۆژه‌كه تووشی لێپرسینه‌وه سزادانی یاسایی ده‌بێته‌وه.
هه‌فته‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی به‌فه‌رمی له دادگای كه‌رخ له به‌غدا سكاڵای دژی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) تۆماركرد و داوای جێبه‌جێكردنی (ته‌وتین)ی كرد له هه‌رێمی كوردستان، له‌هه‌مان كاتدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش فڕاكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری (ته‌وتین) له‌بڕی (هه‌ژماری من) له‌و نوسراوه هه‌ریه‌ك له فڕاكسیۆنی (نه‌وه‌ی نوێ – كۆمه‌ڵی دادگه‌ری – یه‌كگرتووی ئیسلامی)پشتگیری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی یه‌كێتی یان كردووه.
كه‌چی دوای ماوه‌یه‌ك له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌مانگی 2-2025 یه‌كێتی و بافڵ تاڵه‌بانی په‌شیمان بوونه‌وه و پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی سێ مانگ پێشوویان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه و دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی و مه‌سرور بارزانی گێره‌كه‌یان گۆڕی ئه‌وجاره نه‌ك له دژایه‌تی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)په‌شیمان بوونه‌وه به‌ڵكو وتیان ئه‌وه پڕۆژه‌ی ئێمه بووه و پشتگیری پڕۆژه‌كه ده‌كه‌ین، بافڵ تاڵه‌بانی له‌چاوپێكه‌وتنێكی وتی: كاك مه‌سرور ستافێكی پڕۆژه‌كه‌ی بۆڕه‌وانه‌كردووین و شته‌كانیان بۆ ڕوونكردووینه‌ته‌وه و به‌پڕۆژه‌یه‌كی باشیشی دانا، ئه‌وه‌ش دوای یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی نێوان مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی هات، له‌و كۆبوونه‌وه دوو قۆڵی یه باسی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) كراوه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌بڕیاری مه‌سڕور بارزانی تیمێكی هه‌ژماری من به‌سه‌رۆكایه‌تی (عزیز ئه‌حمه‌د) سه‌رۆكی تیمی هه‌ژماری من سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی یان كردوو و هه‌موو شته‌كانیان بۆ ڕوونكرده‌وه و دوای ئه‌وه ده‌ستخۆشی لێكردوون و هیچ كێشه‌یان له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه نه‌ماوه.
ڕۆلی توركیا
هه‌ریه‌ك له (ئێران-توركیا-ئه‌مه‌ریكا) ڕۆلێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به توركیا كاریگه‌یه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان و ده‌بێ پێكهێنانی كابینه‌كه به‌خواستی توركیا بێت بۆیه له 7-1-2025 مه‌سڕور بارزانی سه‌ردانی توركیا ی كرد، هه‌ر له‌و كات هه‌ریه‌ك له صلاح ا‌لدین بهاءالدین و شاسوار عبدالواحید یش چوونه توركیا هه‌ردووكیان به‌نهێنی چوون و باسی سه‌ردانه‌كه‌یان نه‌كرد كه‌چی كاتێك هه‌واڵه‌كه دزه‌ی كرد بۆ میدیاكان و ئاشكرا بوو ئینجا باسیان كرد كه‌سه‌ردانی توركیایان كردووه و دواتر بێده‌نگیان لێ‌كرد.
مه‌سرو ربارزانی و وته‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی
پارتی مه‌سرور بارزانی ده‌كاته‌وه به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تادا وه‌ك گرێ كوێره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت باس ده‌كرا، چونكه به‌گوێره‌ی ئه‌و بانگه‌شه به‌هێزه یه‌كێتی ئه‌سته‌م بوو یه‌كێتی به‌مه ڕازی بێت، كاتێك له‌پێش هه‌ڵبژاردن له 3-9-2024 ئه‌و قسه‌یه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بووه باسی میدیاكان و سۆشیال میدیا كه وتی:(زاب خودێ بێ یه‌كێتی مه‌سرور بارزانی نابێته مدیر عام یش نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران)كه‌چی دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی زۆر به‌ئاسانی ڕازی بوو به‌وه‌ی جارێكی دیكه مه‌سرور بارزانی ببێته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت، ته‌نانه‌ت له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بافڵ تاڵه‌بانی وتی: زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سرور كۆبوومه‌ته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره بافڵ تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی ڕه‌های یه‌كێتی یه كه كابینه‌ی حكومه‌ت پێكده‌هێنرێت، له‌كابینه‌ی نۆیه‌م كاتێك حكومه‌ت پێكهینرا بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بوو نه‌ك سه‌رۆكی كۆتایی و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی.
ژماره‌ی كورسی لایه‌نه‌كان
دوای ئه‌وه‌ی به‌بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له 111 كورسی كه‌مكرایه‌وه بۆ 100 كورسی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پارتی به به‌ده‌ستهێنانی 39 كورسی بووه خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای ئه‌و یه‌كێتی 23كورسی هه‌یه و هێزی دووه‌مه، نه‌وه‌ی نوێ خاوه‌نی 15 كورسی یه و هێزی سێ یه‌مه، یه‌كگرتوو 7 كورسی به‌ده‌ستهێناوه هێزی چواره‌مه، دواتر ڕه‌وتی هه‌ڵوێست 4 كورسی هه‌یه، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری 3 كورسی و به‌ره‌ی گه‌ڵ 2 كورسی گۆڕان 1 كورسی و هاوپه‌یمانی هه‌رێمی كوردستان یش 1 كورسی هه‌یه، پێكهاته‌كانیش 5 كورسییان هه‌یه كه سێ یان له پارتی نزیكن و دوو كورسی یه‌كه‌ی دیكه‌ش له یه‌كێتی نزیكن.
شێوازی حوكمرانی له‌كابینه‌ی ده‌یه‌م
بۆ شێوازی حوكمرانی له‌كابینه‌ی ده‌یه‌م پارتی و یه‌كێتی زیاتر له پێنج مانگه كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له 30-11-2024 بوو تاكو دوایین كۆبوونه‌وه له 17-4-2025 هه‌رخه‌ریكی باس و خواسی شێوازی حوكمڕانی بوون له‌و كابینه‌یه، بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیش له‌نێوان خۆیان چه‌ند مانگی دیكه‌ی پێویسته.
داواكارییه‌كانی یه‌كێتی له‌پارتی له‌و كابینه‌یه
یه‌كێتی چه‌ندین داواكاری له‌پارتی هه‌یه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م به‌ڵام گرنگترینیان به‌كورتی ئه‌مانه‌ن:
1- ده‌ست وه‌ردانی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌سه‌ر وه‌زیره‌كان كه‌مبكرێته‌وه.
2- ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه ئومێد صباح بوو كه‌مبكرێته‌وه، چونكه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی حكومه‌ت له‌ده‌ستی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی دیوان بوو به‌جۆرێك بوو كه ئومێد صباح زۆر جار هیچ حیسابێكی بۆ وه‌زیره‌كان نه‌ده‌كرد، وه‌زیره‌كان ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بوو، بۆیه ئه‌مه بوو بووه جێگای نیگه‌رانی یه‌كێتی، زۆربه‌ی جار ئومێد صباح له‌جیاتی مه‌سرور بارزانی هه‌موو شتێك بوو، ته‌نانه‌ت بێ ئومێد صباح نه‌یانده‌توانی په‌یوه‌ندی به‌سه‌رۆكی حكومه‌ت یش بكه‌ن.
3- وه‌زیره‌كان بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بتوانن بڕیاربده‌ن. چونكه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م مه‌سرور بارزانی حكومه‌تێكی بچوكی له‌ناو حكومه‌ت پێكهێنا بوو بۆیه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌موو شتێك نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوو.
4- ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره‌كان زیاتر بكرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كان پارتی ڕازی بووه به‌و خاڵانه.
داواكارییه‌كی دیكه‌ی یه‌كێتی له پارتی ئه‌وه‌بوو سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كه بۆ یه‌كێتی یه به‌یه‌كه‌وه ڕابسپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، له ئه‌گه‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌كێكیان حكومه‌ت به‌ده‌ست له‌كاركێشاوه دابنرێت، واته هه‌ركاتێك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كه له یه‌كێتی ده‌بێت له‌حكومه‌ت بكشێته‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌و حكومه‌ته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام پارتی به‌مه ڕازی نیه، چونكه له‌كابینه‌ی نۆیه‌م كاتێك قوباد تاڵه‌بانی كه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو تووڕه‌بوو و نزیكه‌ی ساڵێك حكومه‌تی به‌جێهێشت و ده‌وامی نه‌كرد كه‌چی حكومه‌ت په‌كی نه‌كه‌وت و هه‌ربه‌رده‌وام بوو تاكو دواتر گه‌ڕایه‌وه حكومه‌ت و یه‌كێتی نه‌یتوانی هیچ بكات، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره ئه‌وه وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر پارتی به‌ده‌ستیه‌وه بێت.
ئه‌و پۆستانه‌ی پارتی دستبه‌رداری نابێت
ئه‌و پۆستانه‌ی پارتی له‌و كابینه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌رداری نابێت و بۆ پارتی یه‌كلایی بۆته‌وه ئه‌مانه‌ن(سه‌رۆكی حكومه‌ت-سه‌رۆكی هه‌رێم-وه‌زیری ناوخۆ)له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پۆستانه بۆ یه‌كێتی یه‌كلایی بۆته‌وه (جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت-جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم-سه‌رۆكی په‌رله‌مان)، له‌ناو پارتی یش ئه‌و سێ پۆسته وه‌كو خۆیان ده‌مێنێته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ناوخۆش هه‌ر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌جێگای خۆی ده‌مێنێته‌وه.
كۆبوونه‌وه دوو قۆڵیه‌كانی مه‌سڕور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی
مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی سێ جار به‌یه‌كه‌وه به‌بێ وه‌فدی هه‌ردوولا دوو قۆڵی كۆبوونه‌ته‌وه، دووجاری یه‌كه‌م بافڵ تاڵه‌بانی چۆته پیرمام و له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كۆبۆته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له 15-1 -2025بوو دوور له‌چاوی كامێرا‌كان بێ ئاماده‌بوونی هیچ وه‌فدێك له هه‌ردوولا دواتر هۆشیار زێباری ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به ڕوودا وت كه (كۆبوونه‌وه‌كه دوو به‌دوو بووه و به‌ئارامی به‌ڕێووه‌چووه و ڕاشكاوانه بووه )ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی بوو دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له 20-10-2024، كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م له 16-3-2025 به‌هه‌مان شێوه له پیرمام بوو، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كان ته‌واو نهێنی بووه هیچ شتێك ئاشكرانكراوه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان ئاشكراكردووه كه بافڵ به مه‌سرور ی ووتووه با خۆمان هه‌موو پۆسته‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، چونكه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه به بافڵ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تاكو ئێستا مه‌سعود بارزانی ئاماده نه‌بووه له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی كۆببێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وه دووه‌م جاره بافڵ بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سرور ده‌چێته پیرمام.
كۆبوونه‌وه‌ی سێ یه‌م له 28-4-2025 بوو له دوكان له‌ماڵی مام جه‌لال كه دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیا كرا یه‌كێكیان ته‌نها مه‌سرور بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌فدی باڵای دانوستانی پارتی و یه‌كێتی بوو، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بێ ئه‌نجام بوو نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێككه‌وتنێك ته‌نانه‌ت هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی زیاتر برده دواوه و دیاریش نیه كه‌ی حكومه‌ت پێكدێت، چونكه له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی
عبدالله په‌شێو هۆنراوه‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه هی سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆیی پارتی و یه‌كێتی یه له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان ده‌ڵێت:
تا مۆز و سێ‌و پرته‌قاڵ مابن
كۆبوونه‌وه‌كان قه‌ت ته‌واو نابن
كۆبوونه‌وه دوور و درێژه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه زیاترله پێنج مانگه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستاش دیارنیه كه‌ی حكومه‌ت پێكدێت.
– بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارتی و یه‌كێتی هه‌ریه‌كه‌یان (شاندێكی باڵا) یان هه‌یه له‌گه‌ڵ (لێژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی) كه دانوستانه‌كیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و مه‌سرور بارزانی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پارتی و سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌جیا و دوو قۆڵی به‌ته‌نها سێ جار كۆبوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
– ڕۆژی 17-12-2024 وه‌فدی یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی سه‌ردانی پیرمام ی كرد و له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوویه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندی پارتی كه هۆشیار زێباری بوو.
– ڕۆژی 18-3-2025 شاندی باڵای هه‌ردوو حیزب كۆبوونه‌وه و گه‌یشتنه ڕه‌شنوسێكی هاوبه‌ش، كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان دوای ئه‌و ڕه‌شنووسه هاوبه‌شه دێت.
ڕۆژی 17-4-2025 هه‌ردوو (شاندی باڵا) و (لێژنه‌ی ته‌كنیكی) هه‌ردوو حیزب بۆ ماوه‌ی زیاتر له پێنج سه‌عات كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر شێوازی حوكمڕانی، وه دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی له كۆبوونه‌وه‌كه پارتی جه‌ختی لێكرده‌وه كه ده‌بێ هه‌ر سه‌ربگرێت و ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه له‌سنوری سلێمانی و ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌خێرایی ده‌ست پێبكرێت و زوو ته‌واو بكرێت، یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من)، دووه‌م پڕۆژه‌ی كاره‌بای (ڕووناكی) ناسراو به‌كاره‌بای 24 سه‌عاتی
هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق
له‌دانوستاندنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق یش باسی لێوه‌كراوه كه وابڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، ڕه‌نگه هۆكاری دواكه‌وتنی نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ش هه‌بێت و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی عێراق له‌نێوان خۆیان دا و به‌ستنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی عێراق به‌پۆسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه درێژكراوه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی یه و له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی بێت وه‌ك چۆن مام جه‌لال و كاك مه‌سعود كاتی خۆی به‌مشێوه‌یه له‌نێوان خۆیان دابه‌شیانكردووه.
هه‌ردوو حیزب به‌نیازن حیزب بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه چونكه ئه‌و دوو حیزبه به‌ئاسانی ناگه‌نه ڕێككه‌وتن، وه هاوپه‌یمانی پێكبهێنن یاخود ڕێككه‌وتنێكی نهێنی له‌نێوانیان ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراق یش بتوانن زۆرترین كورسی به‌ده‌ستبهێنن و پۆسته‌كانی عێراق یش هاوشێوه‌ی ڕابردوو له نێوان خۆیان دابه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی كورد له عێراق هه‌مووی بۆ خۆیان بێت و هیچ پۆستێك بۆ ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نه‌چێت.
كاریگه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه
وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌م هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریان هه‌یه و پارتی یه‌كێتی یش له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌و وڵاتانه دان ناتوانن داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نساش فشار له‌و دوو حیزبه ده‌كه‌ن به‌زوویی كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبهێنن، پارتی و یه‌كێتی یش ده‌یانه‌وێت بزانن دۆخی ناوچه‌كه چی به‌سه‌ردێت، چونكه دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئێران ئه‌مه‌ریكا نازانرێت به‌كوێ ده‌گات.