فەرەیدون کونجرینی : کەس نەبوو کاوە و سەردەشت و سۆران بێت .
سۆرانی مامەحەمە ، بووە قسەی زاری ڕۆژنامەوان و چالاکوان” بەڵام بەویان پێ نەکرا جگە لە پڕوپاگەندەی سیاسی ” لەکوێن ئەوانەی دەیانگوت ئێمە سەردەشت عوسمانین ؟ کــوان ئەوانەی دەیانوت ئەرکەکانی کاوە گەرمیانی دەگرینە ئەستۆ و بەردەوام دەبین لە مانگرتن و چالاکیە مەدەنیەکان” لەکوێن ئەوانەی ناوەندی شەقامەکانیان گرتبوو دەیان وت ئێمە هەموومان کاوە گەرمیانی ن !؟
5 ی ئایار 2010 یەکەمین وێنەی مەرگی ئازادیخوازێک لە پایتەختی هەرێمی باشور” پــتەوترین شوراو پەرژین کراو لە تیرۆرست ” بڵاو کرایەوە ئەو لەخاچ درابوو ، دواتر ڕۆحیان دەرکردو جەستەیان لە لێوار شەقامێکی پڕ لە خەڵکدا جێـهێشت .
ئەوان سەرەتا لە هەولێر قۆڵبەستیان کردو پیاسەیەکی ناو شاریان لەگەڵداکرد بردیانە سەری ڕەش و لەوێ ویستیان بوو کڕونوشی پێ بەرن” لەبەر پێیەکانی بەچکە ستەمکارێك ” ئەو کوڕی کۆلکە دیکتاتۆرێکە بەهەمان سیستەم و یاساکانی بەعس دادوەری لەسەروەری داماڵڕاوە و خۆی خاوەنی هەموو بڕیارێکی ناوچەکەیە . سەردەشت عوسمان کڕنوشی نەبرد بکوژو بەکرێگیراوەکانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش” بردیانە دەروازەی موسڵ و لەوێ تیرۆریانکرد .
لە داتای حوکمی پارتی و یەکێتیدا گۆڕانکاری ئەوتۆ ڕووی نەداوە ، دڵنیابن لەم جۆرە تیرۆرکردنانە دوپات دەبنەوە . لە پای ئەم دیکتاتۆری و سیستەمە شکستخواردوە ، دولایەنی زلە هێزی هەرێمی کوردستان مافیاو بازرگانی گەورەی جیهانی دوکۆمپانیایی زلەهێزو خۆسەپێن ” سۆران و سەردەشت و عەبدل ستارو کاوە گەرمیانیان تیرۆر کردوە تا ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی ئەنجام بدەن ، تا ڕاستیەکان نەگوێزرێنەوە شەقام خەڵك هۆشدار نەبێت . بەپێچەوانەوە بە گیان بەخشینی ئەوان جوڵەی شەقام و هاوڵاتیان بووە هۆکاری ئەمڕۆو هێدی هێدی بەرگی دیکتاتۆریان وەردەگێڕین .
هاوڕێــیـان شەهیدانی قەڵەم لەجاوەڕوانی ئێوەدان کەدەڵێن ئێمە هەمومان سۆران و سەردەشت و عەبدل ستارو کاوە گەرمیانین ” ئەو بەدەنگی خۆی لەسەر گڵکۆو مەزاری دەڵێت : ئێستا کاتی بێدەنگی نیە سەرۆك باڵی گرتوە” ئەو بەدەنگێکی بڵند هاوار دەکات باڵەکانی بــبڕن و پێیەکانی بشکێنن” ئەو بکوژانە بەمەرگی من کۆتایی پێ نایات ، دڵنیام لەوەی ئێوەش بوێرانە کاری خۆتان و نۆرەی ئێوەش دێت . من پێمخۆش بوو گەیشتم بەم مردنە ئەمکۆچەی من کۆچێکی یەکجاریە لەنێو ئێوەی ئازادیخوازدا بەڵام لەگەڵ ئازادیدا ماوم و وێنەو ڤیدۆو پەیامەکانم وەكخۆم لێرەن و لەگڵتاندا ماومەتەوە .
خۆتان مەشارنەوە و مەترسن بوێرانە ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك ببنەوە هاوشێوە من لەسەر شەقامەکان وێنەی گەندەڵکاران بەرز بکەنەوەو لەسەر وێنەکان تەواوی تاوانەکانیان بنوسنەوە . دزین و تاڵانی هەربەرپرسێك چۆن کراوە گەندەڵی و جۆری پیشەکانیان ئاشکراکەن ، کاتێك بەئێوە دەگوترێ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەبێت قۆڵی مەردایەتی هەڵکەن و وشەی گورس وەشاندن ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك بکەنەوە تا ڕیشە کێش دەبن .
هاونیشتمانی وڵاتانی دیموکرسی” له ڕێگای قسهکردنهوه دهتوانن کاریگهریان ههبێت لەسەر حکومەت و بەرپرسیاری دەزگاکان” ئەم زانیاریە هاوڵاتیانی کوردستان بە ئاگان و سەرجەم چەمکە دیموکراسیەکانیان کردوە بە سەرەتای ڕووبەڕوو بونەوەکان دژ بە خراپ بەکارهێنانی حکومەت ، هەر لەبەر ئەوەیە بهری ئازادی بهرنادهن و بهردهوام دهبن بۆ ئازادی بیرووڕای سهربهخۆ .
ئێمه بهردهوامین لهئازادی ڕادهربڕین وه تێدهکۆشین بۆ بەدەستهێنانی سەروەری گەل و یاسا تا پەرلەمانێکی تەندروست و حکومەتێکی یاساییمان هەبێت لە هەرێمی باشوری کوردستان . ئهوکوردستانهی که ئازادی و ئاسایشی تیا بهرقهرار نیه لهسایهی حکومهتهکهتانهوهیه که تهنها خۆتان متمانهی پێ دهکهن !
سۆرانی مامە حەمە
سۆرانی مامە حەمە نوسینەکانی زیاتر دژی خیانەت و گەندەڵی دەسەڵاتی کوردی بوون . لە یەکێ لە نوسینەکانیدا باس لەوە ئەکات کە خیانەت لە ناو دەسەڵاتی کوردیدا بۆتە فەلسەفە و فاکتەرێکە بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات . بۆ نمونە ئەڵێ : ئهوانهی ئهمڕۆ خۆیان به سیاسی و خاوهن خهباتی کوردایهتی ئهو ههرێمه دهزانن ، له خۆیان وردبونهتهوه که ئایا ، تهنها ڕۆژێک خهبات و سهروهرییان ههیه بۆ بزاڤی ڕزگاری خوازی دۆزی کوردان له مێژودا ، جگه له کورد کوشتن و خیانهتی نهتهوهیی و بون به کۆیلهو جاسوسی ووڵاتانی دراوسێ و جیهان .
سەردەشت عوسمان
سەردەشت جگە لەوەی کەسانی پەیوەندیداری ئاگادار کردبوەوە لە هەڕەشەی کوشتن لێی ، بابەتێکیشی بڵاوکردوە . لە بابەتەکەیدا بە ئاشکرا داوا لە بکوژەکانی ئەکات کە مەرگێکی شایستە بە ژیانەکەی پێ ببەخشن و ئەڵێ : دوعاش دهكهم مردنێكی تراژیدیام پێببهخشن كه شایستهی ژیانه تراژیدیاكهم بێت . بۆیه ئهم قسانه دهكهم تابزانن گهنجهكانی ئهم وڵاته چ هۆلیسۆسێكن و مردن سادهترین ههڵبژاردنیانه . بۆئهوهی تێبگهن كه ئهوهی ئێمه دهترسێنێت بهردهوامی ئهم رۆژگارهی ئێستایه بۆ نهوهیهكی داهاتوو ، نهك مردنی خۆمان ، كاری منیش خۆشبهختی برا بچوكهكانمه، نهك خۆم .
کاوە گەرمیانی
کاوە گەرمیانی ، سەرنووسەری گۆڤاری رایەڵ ، شەوی پێنجشەممە 5.12.2013، لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای کەلار ، بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا . تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی ڕێگیری بوو لە گەندەڵی بەرپرسان و سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان تا بەرپرسانی هەرێمی کوردستان سڵبکەنەوە لەو هەموو ناجۆرییەی دەیکەن ، بەتایبەت ئەولایەنەی کاوە گەرمیانی زیاتر بەدواداچونی بۆ دەکردو ڕوبەڕوی دادگای دەکردنەوە ” ئاشکرایە زۆرمان نوسی و زۆریش خوێندرایەوە .
لە ساڵیادی ڕفاندن و تیرۆر کردنی هەر یەکێکــــیان ” یادی هەموان دەکەینەوە .
کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوەو ، ئەم بابەتە ئاشنا بکە بەهاوڕێکانت
- Latest Posts by فەرەیدون کونجـــرینی
فەرەیدون کونجرینی: بزوتنەوەی گۆڕان، ڕێبازی کۆمەڵێکە، نەک تاکەکەسێک.
-فەرەیدون کونجرینی: سنورە دەستکردەکان بڕووخێنن؟
-فەرەیدون کونجرینی: 31ی ئاب بۆنەیەکی نیشتیمانییە!؟
- All Posts