به‌هرۆز جه‌عفه‌ر: ناوچه وازلێهێنراوه‌كان.
له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه كورد له خانه‌قینه‌وه تا كه‌ركوك تا موسڵى پڕكرد له دونیایه‌ك مرۆڤى حیزبی و پیاوى بوده‌ڵه‌و گه‌نده‌ڵ, كه به‌ڕۆژ تا ئه‌یانتوانى له كه‌ركوكا ڕاوڕووتیان ئه‌كرد، به‌شه‌ویش ئه‌هاتن له قه‌ره‌نجیر قومارخانهیهكیان دانابو قوماریان ئه‌كرد.!. سیانزه ساڵ حوكمى هێزه حیزبیه‌كانى كورد‌و ئه‌قڵیه‌تى خه‌ڵكى ڕه‌شوڕووتى ئه‌وناوچانه ڕێژه‌ى كوردیان له حه‌فتاو هه‌شتاوه گه‌یانده بیست و سى له‌سه‌تا. ئيستا 2019 يه له‌هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كى كه‌ركوكا كورد ڕێژه‌ى 20% نییه. به‌هه‌ر حاڵ له‌م جۆره قسانه‌مان ده دوانزه ساڵى ڕابردوو زۆر كرد. ئينجا كه 16ى ئۆكتۆبهریشیان كرد بڕێكیان به‌ره‌و سلێمانى، هه‌ندێكیان له‌و گه‌رمیانه‌وه به‌ره‌و ئێران، ئه‌ودواشیان له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى مانه‌وه‌و نۆكه‌ریان بۆ ئه‌كردن (به ئێستاشه‌وه)
ئه‌وه‌ى ده‌رئه‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یه كورد نه‌ك له‌پرۆسه‌ى ئازادییه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر له ساڵى 1991 ه‌وه به هه‌ڵه له فیدراڵیزم و ئۆتۆنۆمى تێگه‌یشتووه!. له هیچ مادده‌یه‌كى ده‌ستورى عێراقدا له دهستورهكاتیهكهى سه‌رده‌مى عه‌بدولكه‌ریم قاسمه‌وه تا ده‌ستورى 2005 باسى سنورى فیدراڵیه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناكات. كه‌واته كورد تایبتمهندییهكى سیاسیی هه‌یه ناوى ناوه فیدرالیه‌ت نه‌ك مافێكى نيشتيمانى و ده‌ستورى و دانپیانانێكى نێوده‌وڵه‌تى.
بۆ كه‌ركوكیش، كورد له‌لایه‌ك بڕێك كادر‌و میدیا‌و كه‌سایه‌تى سێبه‌رى داناوه ده‌روێش ئاسا خه‌ریكى تلانهوهن به‌ناوى كوردایهتیهوهو، گوایه به‌ناوى كوردایه‌تیه‌وه حه‌ز به عێراقچێتى ناكه‌ن، له‌ولاشه‌وه گه‌وره‌و بچوكیان له كه‌ركوكه‌وه بۆ به‌غدا ڕێگه ئه‌پێون. ئه‌م ناوچانه له‌بنه‌ڕه‌تدا نه ناكۆكى له‌سه‌رن، نه وه‌ك به‌رمه‌بناى كار ناوچه‌ى كوردستانین، نه له ڕووى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌مریكا) ییه‌وه ناوچه‌ى نه‌وتاوى ڕاده‌ستى شوێنێك ئه‌كرێت كه موخاتهبى نه‌بێت.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts