ھوشیار ئەحمەدی: زۆربەی شێخەکان بە درێژایی مێژوو، خزمەتی دوژمنانیان کردووە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوان پاش ئەوەی لە ھەر ناوچەیەک خەلیفەیەکیان جێگیر ئەکرد، دەستیان بە کۆکردنەوەی مورید و دەروێش ئەکرد، لە رێگای ئێرشادی تایبەتەوە گوێڕایەڵیان ئەکردن.
_ پاش بنج قاییم کردن لە ھەر ناوچەیەک، چەند سەرە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوچەکە، لەگەڵ ئاغا و سەرۆک خێڵەکان پەیوەندییان ئەبەست.
_ کێشەی نێوان خێڵەکانیەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەقۆستەوە و بەناوی نێوەنجی ئەکەوتنە بەینیان و بە پێچەوانەی چارەسەر، داریان بە ئاگرەکەی نێوانیانەوە ئەنا و سەرئەنجام ھەر دوو لایان لاواز ئەکردن و ئەیانخستنە بندەستی خۆیان.
_ شێخەکان لەگەڵ سەرۆک خێڵ و عەشیرەکان ژن و ژنخوازییان ئەکرد. بەم کارەش ئەیانھەویست لە لایەن ئەوانەوە دان بەھێز و پێگە و دەسەڵاتیانا بنرێ.
_ شێخەکان لە بنەوە پەیوەندییان لەگەڵ داگیرکەران ( ئیمپراتۆریی عوسمانی ) ھەبووە و ناڕاستەوخۆ لە لاوازکردنی پێگەی میرە کوردەکانا یارمەتیی ئەوانیان داون.
_ پاش شکانی میرەکان، شێخەکان وردە وردە بوونە خاوەن ھێز و دەسەڵاتی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کوردستان. لەوانە بە نمونە شێخەکانی بەرزەنجە و نەھری کە دواتر ھەر لە بەر پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان کەوتنە بەرامبەری دوژمنان و ئەمەشیان بە کوردایەتی بە مێژووی کورد غرۆشتووەتەوە و ھەندێ ساویلکەش باوڕیان پێکردوون.
_ شێخەکان ویڕای دەسەڵاتدارانی ناوچەیی و ئاغا و دەرەبەگەکان کە وەک جاش و خزمەتکاری دەسەڵاتی عوسمانی بوون، لە رێگای پەیوەندیی خۆیانەوە بە دەرباری عوسمانییەوە، زۆرێ زەوی و مڵک و سامانیان بە ناوی خۆ کرد کە ئێستاش ناوبەناو بەو تاپۆیانەی سەردەمی عوسمانییەوە ئیدیعای خاوەندارێتی مڵک و زەوی و زار ئەکەن.
نوێترینی ئەو جاشانە، شێخ محەمەد کەسنەزانیی بابی ئەم شێخ نەھرۆە بازرگانە بوو کە ناوی لە لیستی جاشەکانی سەردەمی بەعس دا بوو.
ئێستا ئەم شێخە بازرگانە گەرەکییە کوردستان بەرەو سەدەکانی ناوەڕاست بباتەوە و بیکاتەوە بە کێڵگەی نەزانی و گێلایەتی. جا تا چەندەی بۆ دەچێتەسەر، ئەبێ چاوەڕێی بین بزانین بۆ وێنە خەڵکی شارێکی وەک سلێمانی کە بەردەوام شانازی بە ناسناوی “رۆشنبیریی” شارەکەیانەوە ئەکەن، تا چەندە مل بۆ ئەم پاشکەوتووییە رائەکێشن و زۆریتریش کە دوایی ئاوا بە خاڵ ئەیانخەمە بەر باس.

_ سەرچاوە: کتێبی کۆمەڵناسی خەڵکی کورد (ئاغا، شێخ، دەوڵەت) ن: مارتین، ڤان برۆیین سێن. و: ئیبراھیم یونسی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت