عیماد عەلی: سەروەتی ئەو شاژنەی کە پاشاکانی کورد بۆی دەگرین.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سێ رۆژە راگەیاندنی کوردی بە هەموو جۆرەکانیەوە پرٍ بووە لە پرسەنامەی پاشاکانی کورد بۆ مردنی شاژنە ئەلیزابیس. ئەم پاشایەی کە هەمووان شیوەنی بۆ دەگێرٍن، تەنها وڵاتەکەی لە مێژوودا زوڵمی لە کورد نەکردووە و تاکە پاشایەتیەکی کوردی نەروخاندووە، بەڵکو سیستمی جیهانی سەرمایەداری و جیاوازیە چینایەتیەکانی بە یاسا چەسپاندووە و سەروەت و سامانی لە رێگەی کۆڵۆنیالەوە بە زۆر زەوتکردووە. با تەماشای سەروەتەکانی ئەلیزابیسی شاژن بکەین و ئەوجا با هەمووان خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ بێ شەرمی لە گریانی سەرکردەکانی کورد و جیهان و بۆ مردنی ئەم شاژنە بکەن.
سەروەت و سامانی ئەو شاژنەی کە بۆ کورٍەکەی بە میراتی دەمێنێتەوە:
*بە پارەی کاش، 370 ملیۆن پاوەنی ئەستەرلینی لە ساڵی 2022، کە پێنج ملیۆن لە ساڵی پار زیاتر بووە، بۆی دەمێنێتەوە.
* ماڵ و موڵک و عەقارات: وڵاتەکە کۆشکی پاکنگهامی هەیە کە هی پاشایە و بارەگای پاشایەتیە و کەس نزیکی نابێتەوە.
* قەڵای وندسۆر لە دوری 30 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای پایتەختی لەندەنی ئینگلتەرا.
*کۆشکی پالمۆرال جێ سەفرەو سەیران و گەشتوگوزاری هاوینەیی خێزانی ئەم پاشایە.
* کۆشکی ساندرینگهام کە خێزانی پاشا تەنها کۆتایی ساڵ ئاهەنگی سەری ساڵی نوێی تێدا دەگێرٍن.
* گەنجینەیەک لە پشک و کۆمەڵێک پولی شانشینی بە بەهای زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار .
* سەروەتی کەسی چارلس نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە دەچێتە سەر ئەوەی لە دایکیەوە بۆ دەمێنێتەوە.
* وەک هێمایەک جەوهەرەی تاجەکەی بەریتانیا کە بە 3 ملیار پاوەند مەزەندە دەکرێت بۆ پاشایە و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ میراتگرەکەی.
* فیلیپ پاشای مێردی ئەلیزابیس سەروەتێکی فەقیرانەی لە پاش مردنی بۆ چارلسی کورٍی جێهێشتوە کە 30 ملیۆن پاوەنی ئەستەرلینیە.
* نزیکەی 3 هەزار پۆرترێتی هونەری کە بەهاکەی بە ملیارەها دۆلار دەخەمڵێنرێت.
* دۆقێی لانکستەر بۆ چارلس پاشا دەمێنێتەوە ، کە لە مانگی ئازاری پێشوو بۆ نمونە تەنها 24 ملیۆن پاوەنی ئەستەرلینی وەکو داهات بەخشیوە بە شاژن.
* میر ولیەم وەکو کورٍی چارلس بری 21ملیۆن پاوەنی ئەستەرلینی وەکو دۆقێی کورنوال بۆی دەمێنێتەوە.
* چارلس ساڵانە مینحەیەک وەکو مینحەی سیادی لە گەنجینەی گشتی وەردەگرێت بە برٍی 15% لە داهاتەکانی میراتی تاج کە لە باخو باخاتی وزەی با کە بە بری 86 ملیۆن پاوەنی ئەسترەلینی دەخەمڵێنرێت.
* کۆشکی پەرمەنگهام بە برٍی34 ملیۆن لە ساڵی 2021 تازەکرایەوە.
ئەم میراتیە بە بێ باج وەرگرتن بۆ پاشا دەمێنێتەوە. هەر ئەمەش وایکردووە کە پاشاکانی کورد شوێنپێی ئەم پاشایانە و بە زیادەوە بگرنەوە و بە مردنیان شیوەنیان بۆ بگێرٍن و هەژار و داماویش لە دوورەوە تەماشایان بکەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت