عیماد عەلی: جمهوری ئیسلامی و چل رۆژی دیکە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

شتێکی زانستی و سروشتیە، لە کاتی توشبوون بە هەر نەخۆشیەک، ئەو نیشانە روون و دەرکەوتانەی لە گۆرٍانی روکەش و ناخ و جەستەی توشبوودا دەردەکەوێت، وا دەکات تەنانەت رەفتاری توشبوو گۆرٍانکاری بەسەردا بێت و وەک زیندەوەرێکی ئاسایی نامێنێتەوە. بێگومان هەر گیانەوەرێک نەخۆش بێت یان لە دواساتەکانی ژیان و گیانەڵادا بێت، هەموو لایەک هەست بە نزیکبونەوەی مەرگی دەکەن. لەو نەخۆشیانەی کە بەزەقی و روونی زیاتر نیشانەکانی دەردەکەون، ئەو نەخۆشەیە کە لە پاش گەستنی سەگی هار، توشبوو ئۆقرەی نامێنێت و بە چواردەوریدا پەلامار دەدات و شەلم کۆێرم لەقە دەوەشێنێت و کەس ناپارێزێت، لەکۆتا چرکە ساتەکانیدا سەرکەللـە دەپچرٍێنێت و جڵەوی نامێنێت و پەلاماری خۆشی دەدات و دەست لە هیچ شتێک ناپارێزێت و درێژترین ماوە بۆ مانەوەی بە زیندویی لە ژیاندا تەنها چل رۆژە.
ئەمرٍۆ بە جوانی ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە جمهوری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای چل رۆژەکەیدایە و لە کۆنترۆڵ دەرچووە و هیچ پلانێکی بۆ پاراستنی رژێمەکەی نەماوە و شەلم کوێرم ناپارێزم هێرش دەکات، وا دیارە تەنها جڵەو بچرٍاندن و پەلاماردانی خودی خۆی مابوو، هەر ئەمرٍۆش ئەوەی کرد و چەندین ناوەندی خۆی توشی ئەو پەلامارانە بوون و زیانی گەورەی بە دارودەستەکەی خۆیشی گەیاندووە و پەلەقاژەکەی هۆشی لێبرٍیوە و تەنانەت جاشەکانیشی نەپاراستووە.
ئەوەی دەمێنێتەوە خۆرٍاگری و پشوو درێژی و هاوکاری و یەکگرتوویی خەڵکی خەباتگێر و چاونەترسی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لە شۆرشێکدان دەگمەنە لە مێژوودا.
ئەوەی زۆر گرنگە لە ئێستادا، حزبەکانی کوردستانی رۆژهەلات کەوتونەتە خۆیان و هەرچەند درەنگیشە، بەڵام هەر باشە کە یەکدەگرنەوە و دەست دەخەنە نێو دەستی یەکتر، بەڵکو بە هەمووان بە هەر شێوەیەک بێت لەکاتی زۆر گونجاوی خۆیدا لەم شۆرشە بەشداربن و هیچ رەفتارێک نەکەن و خاڵ نەدەنە دەست رژێمی جمهوری ئیسلامیەوە، بۆ ئەوەی نەتوانێت پاش ئەو ئیدانە کردنی لە رێی هاتنە سەرخەتی هێزە مرۆڤدۆشتەکانی جیهان، بەهیچ شێوەیەکی هەل بقۆزێتەوە و زیاتر پەنجەی تۆمەت بۆ حزبەکان درێژ بکات و پاسا و بۆ ئەم پەلامارانەی بدۆزێتەوە.
جێگەی خۆیەتی لێرەدا بڵێین، دەبێت پاش ئەم ماوە دوورودرێژەی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی، کاتی ئەو هاتووە بە شێوەیەک لە شێوەکان حزبەکانی کوردستانیش لەم کاتەدا بە تاک و جیاجیا و دوور لە شەرٍی مەیدانی و وەکو خەڵکی سڤیل تێکەلی جەماوەری راپەریو و شۆرشگێر بن و هەر هیچ نەبێت پێویستە جەماوەر ورەی بەرزتر بێتەوە و هەست بەوە بکات کە ئەوانیش ئامرازی بەرگریان بۆ ئەم کاتە بەدەست گەیشتووە و دەتوانن بەردەوامی بە رووبەروبونەوە و شۆرشکەیان بدەن.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت