لاوک کونجرینی: مانیفێستی هەستانەوەی حیزبی کوردی/ بەشی چوارەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەماوەی دووروو درێژیی ململانییەکانی یەکێتی و پارتی، یەک ناکۆکیان لەسەر ماف و ئەرکی نیشتمانی نەبووە. بەسەدان کوڕی کوردی قوربەسەریان کردە خۆڕاکی ماشێنی پڕوپاگەندەی حیزبی. کاتێک حیزب لە سەر وەختی دەوڵەتداریدا داشۆرا لە ستراتیژی نەتەوەی و نیشتمانی و لە چوارچێوە دەوڵەتدارییدا لایدا، ئیتر لە ڕێچکەی یاسایی دەردەچێت و دەبێتە ملیشیا. باوەڕبوون بە دەوڵاتداریی هەنگاو نانە بۆ بە دەزگایی کردنی حوکمڕانیی، کە ئامانج لێی، بنیادنان و داڕشتنی پەیکەریی دەوڵەتدارییە، کە پایەکانی پێک هاتووە لە/ پەڕلەمان و حکومەت و دادگای باڵاو میدیایەکی ئازاد، کە لەدەرەوەی دەستوەردانی حیزبی بۆ بەرژەوەندی حیزبی.
کورد باشی ووتووە: هەر شتێک بچێنیت، بەرهەمەکەی دەچنیتەوە، دەسەڵاتی ئەمڕۆ، چنینەوەی بەرهەمی شۆڕشە. گەر ئەوسا بۆمان ڕوون نەبوو، گەر ئەوسا ترسی لەناوچوون و گرتن و سڕینەوە هۆکاریی گرنگ بوون، گەر ئەوسا شۆڕش پەناگابوو بێت بۆ ئەوانەی هەستی کورد بوون و بەرەنگاریی یەک لەدوای یەکی تاوانەکانی ڕژێمی عێراق بوو. ئەوا ئێستا دروشم و مانفێستی بەرهەمی شۆڕش، پێچەوانەکەیەتی.
ئەم تێڕووانە لە ئێمەوە بۆ دەسەڵاتی کوردی، بوختان و درۆی هەڵبەستراو.نییە، بەڵکوو ڕۆژانە دەسەڵاتی کوردی قسە لەسەر گەندەڵی لە کۆی جومگەکانی حوکمڕانیی خۆیان دەکەن، پەیکەری هەڵچنینی کۆشک و تەلار و ژیانی پاشانەی ئەوان، گەواهی ئەم قسانەی ئێمەن. ئەوان کەڵەکەکردنی سەرمایەکەیان پێمان دەڵێت. سی ساڵە نەیانتوانییەوە پەیکەرێکی دەسەڵاتی مۆدێرن بنیاد بنین لەبەر حەپەلوشی سەرمایەی ناشەرعی، ئایا دەپرسین شۆڕش و ماندو بوونی گەلێک بۆ ئەم ڕەفتارە نەشیاوەی دەسەڵاتی کوردی بەهەدەر بدرێت. ئەمە کێ پەسندی دەکات، جگە لە کوردی باشوور؟.
هەر حیزبێک بیەوێت ببێتە هێزێکی نیشتمانی، دەبێت ئەرک و ماف بۆ هاوڵاتیانی نیشتمان ڕێک بخات و خۆیشی لە یاساو ڕێسای دەوڵەتداری لانەدات.
بەشەکانی داهاتوو، تیشک دەخەینە سەر پلانی حیزب، کاتێک دەسەڵات دەگرێتە دەست، چۆن بتوانێت باری لاری ئەم دەسەڵاتەی ئەمڕۆ راست بکاتەوە، لە مافیاگەرییەوە بۆ حوکمرانی ڕاستەقینە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت