پشكۆ ئەمین: یانزەی سێپتەمبەرە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەمڕۆ 20 ساڵە تێدەپەڕێت بەسەر هێرشە تۆقینەرو تێرۆرستیەکانی سەر هەردوو باڵەخانە تیجاریەکەی نێۆرکدا،کە بە دوو فرۆکەی بۆینگ: یەکەمیان/ لەکاتژمیر 9،37 خولەکی بەیانیدا خۆی کێشا بە باڵەخانەیەکیاندا.
فرۆکەی دووهەم/ بە 17 خولکە دوای فرۆکەی یەکەم خۆی کێشا بە بورجی دووهەمدا، لە پەنجەرەی باڵەخانەکانەوە خەڵکەکە لەترسدا خۆیان فرێدەدایە خوارەوە، پاش نزیکەی یەک کاتژمێر بالەخانەی خواروو کەوت و رووخا پاش نیو کاتژمیر بالەخانەی باکوریش کەوت و روخا، نزیکەی 1400 کەس تیایاندا گیانیان لەدەستدا، ناوچەی مەنهاتن لەنێۆرک بە تەواوی چۆلکرا.
پاش ئەم دووفرۆکەیە بە ماوەیەکی کەم فرۆکەی سێهەم خۆیدا بە وەزارەتی جەنگی ئەمریکادا پنتاگۆن، بووە هۆی گیان لەدەستدانی 59 کەسی ناو فرۆکەکەو هەروەها گیان لە دەستدانی 125 کەسی ناو پنتاگۆن، هەر دوای ئەوە هەواڵدرا بە هەموو فرۆکەکانی ئاسمانی نێورک کە بەخیرای بنیشنەوە،کۆشکی سپی و پەرلەمانی ئەمریکا (کابیتول) بەتەواوەتی لەترسی هێرشی تر، چۆلکران. فرۆکەی چوارهەم بەهۆی ئازایەتی و بەرگی خەڵکانی ناو فرۆکەکەوە کە نیازی بوو خۆیبدات بە کۆشکی سپیدا، خرایە خوارەوە.
سەرۆکی ئەمریکا لەو کاتەدا لە سەردانی قوتابخانەیەکی بنەرەتی بوو لە فلۆریدا، پاشان برا بۆ بنکەی ئاسمانی لە نبراسکا. پاشان هاتە بەردەم کامیراو رایگەیاند وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا تاوانباران دەدۆزیتەوە و سزایان دەدات. پاشان گەرایەوە واشنتۆن لە وتارێکیدا وتی (ئەم هێرشانە خانوو دەروخێنین بەڵام ئەمریکانا )،
وە وتی (دنیا نامێنێتەوە وەک ئەوەی کە هەیە ).
لەم کاتەدا زانرابوو کە قاعیدە و ئوسامە بنلادن داڕیژەرو پلان و بکەری ئەم هێرشانەن و دەسەڵاتی تالیبانی ئەفگانستان هاوکاریانین، بۆیە جۆرج بووش وتی ( داڕێژەرو هاوکاریکەر وەک یەک تاوانبارن) دەستیان لێناپاریزین.
ئەم کارە تێرۆرستیە بووە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا هێرشی بکاتە سەر ئەفگانستان، هەموو گەلی ئەمریکا لەگەڵ لیدانی قاعیدەو تالیباندابوون، بەشی هەرە زۆری دنیاش پشتگیری ئەمریکا بوو، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک دەسەڵاتی تالیبانی روخان و کابولی پایتەختی داگیرکرد، تالیبانی دەرکردە دەرەوەی ئەفگانستان. دوای بیست ساڵ لە مانەوەی ئەمریکا لەئەفگانستانداو کوژرانی 2443 سەربازی ئەمریکی و بەهەدەردانی زیاترلە 180ملیاردۆلار، لەکۆتایدا جۆ بایدن بریاری کشانەوەی دا .
بە بێ ئەوەی هیچ راوێژێک و وتو وێژێک دەربارەی رێکەوتن و کشانەوە لە گەڵ ئەو 51 ولاتەدا بکات کە بەشداری شەری قاعیدەو تالیبانیان کردو بوونە هاوپەیمان و پشتگیری ئەمریکا لەشەردا دژی قاعیدەو تالیبان. بە راستەوخۆ بەسوپاوە شەری دژی تێرۆریان کرد، تا تۆڵە لە قاعیدە و تالیبان بکەنەوە بەهۆی هێرشەکەیان بۆسەر ئەمریکا.
ماوەی 20 ساڵ ئەم وڵاتانەی دۆست و هاوپەیمانی ئەمریکا لە شەردا بوون و سەربازیان لێکوژرا و زیانی مادیان بەرکەوت لە ئەفگانستاندا، ئەمریکا بەبێ ئاگادار کردنیان، لە ژێرەوە کەوتە گفتو گۆو دانوستاندن لەگەڵ تالیبانداو بریاری کشانەوەیدا. هەردوولایان ریکەوتبوون کەدوا سەربازو سوپای ئەمریکا لە یادی یانزەی ئۆکتۆبەردا بکشیتەوە واتە ئەمڕۆ.
بەلام بە بڵاوبونەوەی هەواڵەکە ورەی سوپای ئەفگانیەکان شکاو نەیانتوانی شەربکەن و خۆیان لەبەردەم سوپای تالیباندا رابگرن، بۆیە تالیبان توانی دەستبگرێتەوە بەسەر کابولی پایتەختدا. سەدان تانک و فرۆکەو چەک و جبەخانەیەکی زۆری ئەمریکی و ئەوروپی کەوتە دەست تالیبان.
کشانەوەکەی ئەمریکا بە پەلە پروزێیەک و بە شێوەیەک بوو، کە هیچی کەمتر نەبوو لە کشانەوەکەی ساڵی 1975 سایگۆنی کەهەتا ئێستاش ئەمریکیەکان بە شەرمەوە باسی لێدەکەن.
کشانەوەی کابول بووە هۆی رەخنەو گازەندەی زۆری دۆست و هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و تەنانەت حیزبەکان و سیاسەتمەدارانی ئەمریکا بە گاڵتە جاریەوە باسی کشانەوەکە دەکەن. ئەم کشانەوەیە لە کاتێکدایە،کە لە 4 ساڵی رابردوودا لە ئەفگانستاندا، تەنها یەک سەربازی ئەمریکی کوژراوە،کەواتە ئەم کشانەوەیە لە تێکشکانەوە نەهاتووە، وەک سایگۆن! بۆیە دەکرێت هەمووان بپرسین ئەی ئەم کشانەوە خێرایە، بەم ئاژاوەیەو بەم شێوە ناڕێک و پێکیە بۆ؟
ئەمریکاو هاوپەیمانانی توانیان تالیبانی تیرۆرست بە شەڕو بۆردومان و لێدانی سەربازیی ئاسمانی و ئەرزی51 دەوڵەت، بە نزیکەی مانگێك بروخێنین و لە کابول دەریانکەن.
ئێستا پاش 20ساڵ ئەوەتاین لەهەمان چوارگۆشەی یەکەمدا و قاعیدە پیرۆزبای ئەم سەرکەوتنە لە تالیبان دەکات. هەمان دەسەڵات بەبێشەر و بێکێشە لە پاکستانەوە دەکەوێتە رێگەو بەکەمتر لە مانگێک،کابول دەخاتەوە ژێردەستی خۆی، هۆکەی چیە؟
20 ساڵە ئەمریکاو ئەوروپا، تالیبانیان وەک تیرۆرست پێدەناسێنین، سێ ساڵ زیاترە لە ژێرەوە لەگەڵ ئەم تێرۆرستانەدا، دانوستان و وتوێژ دەکەن، ئایا تالیبانەکان بەم 20 ساڵە گۆراون و بوونەتە دیومکراسی؟ ئایا ئەمریکا ئەم 20 ساڵە بەهەڵە شەری تالیبانی کردوەو تاوانبار نەبووە؟ گەروانیە چۆن ئەمریکاو جۆبایدن رێگەیدا بگەڕیتەوە؟
کیسنجەری سیاسەتمەدار و دبلۆماسی پیری ئەمریکی لە گۆڤاری ئیکۆنۆمستدا دەرباری کشانەوەکەی ئەمریکا دەڵێت: بەم کشانەوەیە لە ئەفگانستان دیسانەوە تووشی نەکسەیەک بووین کە نە زوو ساڕێژ دەبێت، نە زوو لە بیردەچێتەوە، نەبە ئاسانیش بۆمان چاردەکرێت.
کیسنجەر دەڵێت: کاتێک چووینە ئەفگانستان هەموو گەل پشتگیری تەواوی دەکردین و وڵاتانیکی زۆرمان لەگەڵدابوو، چوونکە بۆ وەڵامدانەوە و سزادانی تالیبان کە لەژیر سایەی ئەواندا قاعیدەو ئوسامە بنلادن هێرشی یانزەی ئۆکتۆبەریان کردە سەرمان، توانیمان تالیبان دەرکەین و سزایان بدەین، بەڵام نەمانتوانی سەیتەرە بەسەر ستراتیژماندا بکەین بۆیە سەرکەوتنمان لە دەستدا. هەروەها دەڵێت: هەوڵەکانی ئەم دەسەڵاتەی ئەمرۆی ئەمریکا تەواو بوو، بەم کشانەوە بێ مەرجە نارێک و پێکە. بۆیە دەکرێت بڵێین ئەمە هەڵاتنە نەک کشانەوە. نازانم ئەم راکردنە بێسەرو بەریە بۆ؟ ئەم هەموو خۆپچووکردنەوەیە لە بەردەم تالیباندا بۆچی؟ ئێستا ئیتر هیچ هەنگاوێک و هیچ ستراتیژیکمان لەبەردەستانیە بۆ پرکردنەوەی ئەمکارەساتەی بەسەرخۆماندا هێنا، ئەم کارە بووە هۆی ئەوەی، هەموو دۆست و هاوپەیمانەکانمان بروایان پێمان نەمێنێت، ئەم کشانەوەیە دوژمنەکانمان بەهێزدەکات و هاندەدات تا دژایەتیمان بکەن.
ئەوە بۆچوونی وەزیری دەرەوەی کۆنی ئەمریکا کیسنجەربوو کەرۆژانێک بە ڕیویی سیاسەت ناوی دەرکردبوو. ئەوەی ئیمەی کوردیش لە دەوروبەری نیشتیمان دەیبینین،کشانەوەی ئەمریکیەکان گۆرانێکی سەیری بەسەر ناوچەکەدا هێناوە.
ئاخر ئەمریکا بەشدارێکی تەواوبوون لە کێشەکانی ناوچەکەدا، هەر ئەوانیش بوون کەدیکتاتۆری پێشوو سەدام حسەینیان رووخاند و ئەم ئازادیەی ئیستاش بەرهەمی رووخاندنی دیکتاتۆرو بەرهەمی هاتنی ئەمریکایە بۆ ناوچەکە. بۆیە بە کشانەوەی ئەمریکا بمانەوێ و نەمانەوێت،گۆرینی هێز لەم ناوچەیەدا روودەدات،هەیمەنەی دەست بەسەراگرتنی دوو دەوڵەتە سەربازیەکە، ئێران و تورکیا کە هەردوولایان لە هەوڵدان بۆدەستگرتن بەسەر بەشێک لە ناوچەکەدا، لە ئامادە باشیدان و هەریەکەیان بیانویەکیان هەیە، هەرئەمەش وایکردوە کە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفگانستان بۆتە هۆی دروستکردنی ترس و دڵە راوکێ لای بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکاو بە ئاشکرا گلەی گازەندە دەکەن، رەخنە لە سیاسەتی ناجێگیری ئەمریکا دەگرن و بروایان بە بەڵێن و پەیمان و وتەکانی ئەمریکا نەماوە، پێیان وایەو دەڵێن، ئەمریکا جێگەی بروانیە، چۆن لەئەفگانستان کشایەوە، لەم ناوچەیەش دەکشێتەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا ئێستا بە ئاشکرا دەڵێن: (دەبێت خەڵکی وڵاتان خۆیان چارەسەری کێشەکانی نێوان خۆیان بکەن و کۆتای پێبهێنین یاخود رێککەون )، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: ئێمە لە ئەفگانستان کشاینەوە، چوونکە بەرژەوەندیمان لەوێ نەماوە.
بایدن وتی: ناکرێت هەتا هەتایە خۆمان خەریکی ئەم شەرە ناوخۆیانە بکەین کە هیچ سودێکی بۆ ئێمە تێدانیە، بەرژەوەندی وڵاتی خۆمان لە پێش هەموو وڵاتێکەوە دادەنێین، ئەم وتانەی بەرپرسانی ئەمریکا هیندەی تر ترس و دڵەراوکێی دروستکردوە.
ئەمریکاو عیراق مانگی پێشوو،کۆبونەوەیەکیان کرد تیایدا بریاریاندا هەم ژمارەی سەربازەکانیان کەم کەنەوە هەم شێوەی کارو چالاکیەکانیان بگۆرن بۆ مەشق پیکردن و راهێنان و ئالوگۆرکردنی زانیاری وئەمنی دژ بە شەڕی داعش وگەر پیویستیشی کردئەمریکا هیزی ئاسمانی بەکار بهێنێت، بۆ ئەم کارە لیژنەیەکی هاوبەشیان پێکهێناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی گفتوگۆی ستراتیژی و کشانەوەو سەربازە شەرکەرەکانانیان لەعێراق لەو وادەیەی دانراوە کە رۆژی 31.12.2021ە بۆ ئەمەش ئەمریکا دەستیکردوە بەگواستنەوەی سەربازەکانیان.
دوژمنەکانی ئەمریکا کە لە هەمانکاتدا دوژمنی سەرسەختی کوردن و دوو پارچەی کوردستانیان داگیرکردوە ودەیانەوێت ئەویتریش داگیربکەن، لەناوچەکەدا بەم رێکەوتنە خۆشحاڵن و خۆیان کۆکردۆتەوە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە، دەیانەوێت ئەوەی تا ئێستا بۆیان نەکراوە بیکەن، لە هەوڵدان تا کشانەوەی ئەمریکا خێراتر بکەن، ئێران پێیوایە تا دۆست و لایەنگرەکانیان هێرشی سەربازی زیاتر بکەنە سەرئەمریکیەکان زووتر دەکشێنەوە، ئەمە تاکە رێگەیە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لەناوچەکەو چۆڵبوونی گۆرەپانەکە، بۆ دروستکردنی هیلالی شیعی.
تورکیاش مرخی خۆی خۆشکردوە لەخواروی کوردستان و دەستگرتن بەسەر رۆژئاواشدا، سەرکردایەتی کوردیش گوێ بەهیچ نادات وا دەزانێت کەدەست درا بەپشتیاندا ئیتر دەیپارێزن، نازانێت کەس کوری خۆی ناکاتە قوربانی ئەم کچە ناشیرینەی کورد، کە سی ساڵە لەشەڕە پەڕۆ زیاتر هیچیان نەکردوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت