kurd1

سامان فەرەج : بۆ هەموو کوردێک کە دژی زاراوەی تیرۆرە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

پشتیوانی یەک بۆ سوپاسنامەکەی ، کەژاڵ نوری ودکتور شێرکۆکرمانج

دوژمنانی کورد وکوردستان هەمیشە سەرکۆنەی بزاڤی ڕزگاری کورد ئەکەن بە ناوی تیرۆر و چەکداری یاخی ، بەبێ ئەوەی هەست ونەستی نەتەوەیەکی چل ملیۆن کەسی لەبەرچاو بگرن کە بۆ سادەترین مافی خۆی ئەجەنگێ .

مایەی داخە دوژمنانی کورد ، میدیای جیهانی و تایبەتی خۆیان کردوەتە چەکێک بۆ لێدانی بیری ئازادی خوازانەی کورد ، بەهەموو شێوەیەک ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو گەریلا هاوتا ئەکەن بە تیرۆرست و چەکداری ترسناک، ئەوەی شایانی وتنە .

لە ئۆسترالیای باشور چەند کەسایەتیەک لەسەر ئاستی بەرپرسیارەتی ئەو دەوڵەتە چیتر ئەم زاراوە ترسناکەیان بە کورد وبزاڤەکەیان ڕەوانەبینی وبەوپەڕی بوێری یەوە هاتنە وەڵام و داوایان لە میدیای وڵاتی خۆیان کرد چێتر کوردو بزاڤەکەی بە تیرۆرست ناوزەندە نەکەن ، لێرەوە ئەبێ ئێمە سوپاس گوزاربین و ئەم هەڵوێستە جوامیێرانەی ئەم کەسایەتیانە بەهەند وەرگرین بۆیە هەریەکە لە بەڕێزان : شێرکۆ کرمانج و کەژال نوری هەستاون بەکۆکردنەوەی پشتگریکردن و سوپاس نامەیەک بۆ ئەو بەرێزانە .

هەموو کوردێکی خاوەن هەڵوێست وسەربەرزو ڕەسەن ئەتوانێ ئەم لینکە بکاتەوەو ناو و زانیاری خۆی بنوسێ ، لەبەشی ڕاستی لاپەڕەکەدا ، هاوکاری کردنتان وپێزانینتانە بۆ هەڵوێستی هەموو دڵسۆزێک ، دڵسۆزی خۆت بۆ نەتەوەکەت لە هەڵوێستیایە بۆ سەرفرازی و ڕێزلێنانە لە خوێنی ئەو کەسانەی ساڵەهای ساڵە بۆ ئازادی و وشەی کوردبوون تێ ئەکۆشن هاوکاربن .

ئەم لینکە کلیک بکە بۆ ناونوسین      پشتیوانی

 790 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست