PUK-1

به‌یامیک بۆ کادرو جه‌ماوه‌رو هەندێک له‌ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى یه‌کیتى .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

” ئیوه‌ نه‌دۆراون ، ئیوه‌ تویشووى خه‌بات و ئاینده‌ن ، ئیوه‌ دیوه‌ زیندووه‌که‌ى کۆمه‌لگه‌ن .”.

وه‌ک هه‌میشه ، له‌جوارجیوه‌ى ره‌خنه‌کانى جه‌ندین ساله‌ماندا ، وتومانه‌ : یه‌کیتى جه‌ماوه‌ریکى زیندووى هه‌یه ‌، جه‌ماوه‌ریک که‌هه‌میشه‌ راى خۆیان هه‌یه‌ ، له‌پال ئه‌مه‌شدا کۆمه‌لیک کادرى وه‌سه‌تى و قاعیده‌ى ره‌ئى هه‌یه‌ ، سویندم بی مه‌خون ، له‌هیج حزبیکى ئه‌م عیراقه‌دا خه‌لکى وا رۆشنبیرو به‌توانادا نه‌بووه ‌. ئه‌وان هه‌میشه‌ له‌ناو جه‌ماوه‌رو بالبشتى ئه‌هلیه‌تى میدیاو راى ئازاد بوون .. وه‌لى شکستى ئه‌مجاره‌ى یه‌کیتى شتیکى زۆر جاوه‌روانکراو بو ، به‌لام باجه‌که‌ى (7-10) که‌سیک لیی به‌ربرسن له‌سه‌ره‌وه‌ ، به‌ زائیدى کۆمه‌لیک خه‌لکى ماستاوجى که‌ دوورنییه‌ سبه‌ى له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى کۆراندا رۆل نه‌بینن و قسه‌ بکه‌ن و بیان بینینه‌وه‌ . بۆیه‌ بیمانوایه‌ له‌مه‌ولا جۆریکى تر له‌ئۆبۆزسیۆن بون دیت و ، دونیای ره‌خنه‌یی ئیمه‌ ده‌جیته‌ قۆناغیکى تره‌وه‌ ، ئیمه‌ومانان هه‌رحکومه‌تیک بگۆریت ، هه‌ر هیزیک ده‌سه‌لات بیت یان ئۆبۆزسیۆن به‌رده‌وام ده‌بیت له‌ قسه‌کردن ، بی ئه‌وه‌ى ته‌سلیم به‌و واقیعه‌ بین که‌هه‌یه ‌، یان تیکه‌ل به‌هه‌ر گه‌مه‌یه‌ک بین که‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌یکه‌ن . وه‌کو هه‌ندیک رۆشنبیر له‌رابردوودا کردیان و کۆره‌بانه‌که‌ى خۆیان جیهیشت ، که‌ ئاراسته‌کردنى کۆمه‌لکه‌و کۆرینیه‌تى له‌باریکه‌وه‌ بۆ باریکى تر ..

ئیوه‌ یه‌کیتى یه‌کان ، ئیستاش و ئاینده‌شتان ماوه‌ ، ده‌توانن رۆلى ئیجگار گه‌وره‌ ببینن ، باوه‌ربکه‌ن هه‌قه‌ هه‌موو رۆزیک بلیین : ده‌ستى ئه‌وانه‌ بشکیت ئه‌م یه‌کیتیه‌یان وا لیکرد؟ .. (4) سال به‌ر له‌ئیستا جه‌نابى مه‌لابه‌ختیار بیی وتم : به‌رنامه‌یه‌کم له‌میشکدایه‌ ، نه‌مویراوه‌ له‌ راگه‌یاندن ته‌رحى بکه‌م ، لاى تۆ باسی ده‌که‌م ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ : بیموایه‌ یه‌کیتى ئۆبۆزسیۆن بیت ، باشتره‌و قازانجیه‌تى ..”. دواى ئه‌وه‌ى 17ى شوباتى هات به‌سه‌رداو، ئیستا جاریکى تر ئه‌وخه‌لکانه‌ى یه‌کیتى یان والیکرد ، ناتوانن متمانه‌ى خه‌لک وه‌ربگرن و ئۆبۆزسیۆن بن .. ئیدى ئه‌وانه‌ى هه‌مووشتى یان بیربو یه‌کیتى نه‌بیت ، ناتوانن به‌شه‌ زیندووه‌که‌ى کۆمه‌ل بن ، ئیوه‌ یه‌کیتى یه‌کان ، کلیلى جاره‌نوسیکى که‌شتان بییه‌و ، ده‌توانن وه‌ک مار که‌ز فرى بده‌ن . کۆلیک ریزم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌کتان ، به‌هیواین :

یه‌که‌م : ئه‌م میلله‌ته‌ بکاته‌ ئاستى ره‌فاهیه‌ت و سه‌روه‌ریی یاسا .

دووه‌م : گرفته‌ قه‌ومییه‌کان مان بیر نه‌جیت و بیکه‌وه‌ بیریک له‌ئاینده‌ى دۆزى کورد بکه‌ینه‌وه‌ .

 

سه‌رفراز بن .

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

نوسه‌رو جالاکى سیاسی