دەستبەسەرداگرتنی دەزگای هەواڵگری کەرکوک سیناریۆیە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرای دەكات گرتنی بینای هەواڵگری لەلایەن تیرۆستانەوە و دواتر ڕاگەیاندنی پاکردنەوەی  بیناكە لە تیرۆریستان سیناریۆیە .

ئەحمەد عەسكەری سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكی تایبەتدا بە SNN ی راگەیاند : هەندێك لایەن بانگەشە دەكات كە بینای هەواڵگری لە كەركوك لە لایەن تیرۆرستانەوە گیراوە و گوایە رزگار كراوە ئەوە سینارۆیە دروست كراوە بۆ پاساوی هەندێك هۆكاری تر، بەهیچ شێوەیەك راست نییە ئەوەش بە سێ بەڵگە :

یەكەم: بەرێوەبەری هەواڵگری لە ناو بیناكەدا بووە و تا كۆتایی بەرگری كردووە بەهیچ شێوەیەك تیرۆرستان نەیانتوانیوە بچنە ناو بارەگای هەواڵگرەیەوە .

دووەم : ئەگەر ئەو تیرۆرستانە بچونایەتە ناو بینای هەواڵگریەوە زیندانیە تیرۆرستەكانیان ئازاد دەكرد كە لەنێو ئەو بینایەدا دەستبەسەربوون .

سێیەم : ئەگەر ئەو تیرۆرستانە بچونایەتە ناو بینای هەواڵگریەوە دەستیان بەسەر بیناكەدا ئەگرت و ئەیان سوتاند و بەڵگەكانیان ئەبرد ، بەڵام بە هیچ شێوەیەك هیچ كەسێك لەتیرۆرستان لەناو بیناكەدا ئاسەواری نەبووە و كوژرا بێت  و هیچ بەڵگەیەك لە ناو بیناكەدا بەجێ نەماوە ، بۆیە جگە لە تەقینەوەی بەردەم بیناكە هیچ تیرۆرستێك نەچۆتە نێو بینای دەزگای هەواڵگریەوە  و هەر بەهۆی تەقینەوەكەش زیان بە بینای هەواڵگری كەوتووە .

ئەحمەد عەسكەری باس لە رووداوەكانی دوای تەقینەوەكەی بەردەم دەزگای هەواڵگری لە كەركوك دەكات و روونیدەكاتەوە : تیرۆرستان دوای تەقینەوەكەی بەردەم دەزگای هەواڵگری چونەتە بینای جەواهیر مۆڵەَوە كە بەرامبەر بینای هەواڵگریە  و كۆمەڵێك بارمتەیان گرتووە بۆ ئەوەی بتوانن كارەكانیان بەئەنجام بگەیەنن توانیان لە رێگەی ئەو بینا بەرزەوە كۆمەڵێك خەڵك شەهید بكەن ، چونكە لە تەقینەوەی یەكەمدا یەك كەس شەهید بوو، بەڵام لەو بینا بەرزەوە تادەستی هێزە ئەمنیەكانیان پێگەیشت كارێكی سەخت بوو و بۆیە لەوێوە توانیان چەند كەسێكی تر شەهید بكەن و كاتێك زانیان هێزە ئەمنیەكانی كەركوك هیچ جۆرە كەرەستەیەكی بۆ رووبەروبونەوەی ئەو تیرۆستانە لەو شێونەدا بەدەستەوە نییە ، بۆیە هێزی دژە تیرۆر و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە سلێمانیەوە هاتنە كەركوك بۆ رووبەروبونەوە ، چونكە هێزی ئامادەكراو و هێزی ئەزمونكراون و توانیان بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكانی كەركوك كۆنترۆڵی بیناكە بكەن و بارمتەكان بە سەلامەتی رزگار بكەن و تیرۆرستان بەسزای خۆیان بگەیەنن .
هاوکات، بەرێوەبەری دەزگای ھەواڵگری عیراق لە کەرکوک، ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە بارەگاکەیان لەرووداوەکانی چوارشەممە لەلایەن تیرۆریستانەوە کۆنترۆڵ کرابێت . وتیشی : بارەگاکەیان بەھیچ شێوەیەک کۆنترۆڵ نەکراوە ، بەڵکو توانیویانە تیرۆریستیش بکوژن .  لێدوانی عەبدولئەمیر مەحمود بەرێوەبەری ھەواڵگری کەرکوک … 

[gn_media url=”http://www.youtube.com/watch?v=97eC6-XT2zI#t=49″ width=”600″ height=”400″]

سەرچاوە / SNN – سۆزان ساڵح