Ashti-Hawrami

عیماد عەلی : کە س لەم جۆرە چەواشەکاریەی بینیوە ؟

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

هەردوێنێ بوو ، تاوەکو شکمان لەخۆمان بێت کە لەسەر هەڵەین و بڵێین راستیەکەمان لەبیر چووە . وتیان ئەوەندە پارەمان لە بانقەکانی تورکیا هەیە و ئەوە وەزیری داراییە کە ناچێت حسابی بانقی بکاتەوە و ئوملیارەو ئەوەندەیە بگێرێتەوە و موچەی فەرمانبەران بدات ، هەر وەزیری سامانە سروشتیەکان بوو کە ئیدیعای بونی پارە و کەمتەرخەمی وەزارەتی دارایی دەکرد و گوایە ئەوان هەموو کارێکی یاساییان کردوە بۆ گۆرینی رەقەمی حسابی بۆ سەر وەزارەتی دارایی و شەخسی وەزیری دارایی هەرێم ، هەر پارتی و وەزیری سامانە سروشتیەکان و سەرۆک وەزیران بوون کە هەزار وەعد و بیانویان بۆ نەبونی پارە دەهێنایەوە ، خۆ هەر ئەوان بوون کە دەیانوت پارە لە ئۆروپاوە دەگەرێتەوە بۆ هالک بانق و لەوێوە دێتەوە کوردستان و دەگۆرێتەوە بۆ دیناری عیراقی ، کەچی ئەمرۆ جەنابی سەرۆک وەزیران بێ شەرمانە بە دەنگێکی بەرز و بە بێ ئەوەی بیر لە قسەکانی پێشوی خۆی بکاتەوە ، بەخۆی پێچەوانەی دوێنێی خۆی لێدوانی دا .

مەعقولە تۆ وەزیری دارایی بنێریت بۆ وڵاتێکی تر و بانقێک کە پێشتر وتوتە پارەکە لەوێیە و ، پێی نەڵێیت مەرۆ پارەمان لەوێ نیە و دواتر ئەو درۆیە کەشف بێت و ، کە بگەرێتەوە و بیەوێت حەقیقەت بڵێت تۆ پێشیبکەویت و بڵێت پارەکەمان لە ئۆروپاوە هێناوەتەوە بۆ ئەوەی زوو مەعاش بدەین ، تۆ بڵێیت خەڵک باوەر بە خۆی نەکات و بڵێت من هەموو مانگێگ مەعاشی خۆم لە کاتی خۆیدا وەردەگرم و من درۆزنم . هەر ئەوان بوون کە پێشتر وتیان دواکەوتنی پارە لەبەر دواکەوتنی گۆرینەوەکەیەتی لە دۆلارەوە بۆ دینار ، هەر ئەوان بوون کە وتیان تێچوی چاککردنەوەی بۆریەکان ئەوەندە ملیۆن دۆلاری تێچووە ، کە دەرکەوت ئەو مەبلەغە لە تێچوی خودی تەواوی بۆریەکە ، کە لەکوردستانەوە گەیشتۆتە بەندەری جیهان زیاترە ، هەر ئەوانن دەیانەوێت بەم پاساوانە خەڵک چەواشە بکەن و بۆ مەبەستی سیاسی و حزبی و بەرژوەندی تەسک لەسەر حسابی ئەم میلەتە بەدبەختە هەزار و یەک چەواشەکاری و …. دەکەن ، تۆ بڵێیت نەزانن خەڵک تاسەر بێ دەنگ نابێت و ملشۆر ناکات، شوکر خەڵک هۆشیارە کاکە نیچیروان .
لەلایەکی ترەوە زۆر عەیبە بۆ وەزارەتێکی وەک دارایی و بەو شێوەیە بەرێوە بچێت و لەبەر هەندێک ئیعتباری بچوک سەرجەم حەقیقەتەکان دەرنەخات ، زۆر نا لۆجیکیە کە تۆ حەقیقەتت لابێت و خەڵکی تر لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و شەخسی یاری بە قوت و دوارۆژی میلەتەوە بکات و بە شەرمەوە باسی بکەیت وەک ئەوەی تۆش بەشداربیت ، ئەگینا دەرنەخستنی سەرجەم راستیەکان لەسەر تۆ و سیاسەت و هەڵویستیشت دەکەوێت . ئەگینا بە شەفافیەت و بەڵگە و رەقەمەوە دەتوانرێت خەڵک لە هەموو ناراستیەکان ئاگادار بکرێتەوە و، هۆشیاری میلەت لە ئاستێکدایە قسەی راست و درۆ لێک جیادەکاتەوە .
مەعقولە تۆ وەزیرێک بنێریت بۆ وڵاتێکی تر و ، گوایە جەنابی وەزیر دواکەوتوە بۆ کردنەوەی حساب و هێنانەوەی پارەکە لە بانقەکەوە، گوایە مشک دەیخوات و ، بۆ ئەوەی نەڵێت پارەکەم وەک موڵکی حزبی و بەناوی ئاشتی هەورامی وجەنابیانەوە گەراندۆتەوە و ، ئا بەم حاڵەش خەڵکی بەرێوەدەبەم و دەستم بەسەر پارەکەدا گرتوە بە پاساوی سیاسی و ململانێی حزبی و یەکلایی کردنەوەی پرسە شەخسی و حزبیەکان بەکاری دێنم و میلەتیش چش .
با وەزیری دارایی هەرێم هەموو شتە وردەکاریەکان بۆ خەڵک دەربخات و هەڵوێستی خۆی هەبێت .
مەعقولە تۆ خۆت بە سەرۆک وەزیران بزانیت و گاڵتە بە هەست و نەست و هەڵوێستی میلەت بکەیت و ئیستغلالی نەداری و کەم دەرامەتی و هەژاری ئەم میلەتە بکەیت . تۆ بڵێیت کێ لەم حەقیقەتە خۆی لابدات ، کێ هەیە بەم سیاسەتە چەواشەکاریەی ئەم دەسەڵاتە بڵێت ئامین ، ئەگەر ملکەچ و بەرژەوەندخواز نەبێت . کێ یارمەتیدەرت دەبێت ئەی میلەتی کوردی داماوی دەستی گەندەڵکاران ؟

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت