Daesh-1

دکتۆر محەمەدئەمين گەناوى : حشد و داعش 2 ڕووی یه‌ک دراون .

وا زیاتره‌ له‌ دوو ساڵه‌ , گه‌لانی ناوچه‌ هه‌ر له‌ سوریاو عێراق و کوردستان و تا ده‌گاته‌ که‌نداوو باکوری ئه‌فریقیا ، ئه‌مڕۆش گه‌لانی ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا سه‌خترین و تاڵترین و تراجیدی ترین ئه‌زمونی مێژوویی خۆیان به‌سه‌ر ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ گروپی داعش .
که‌م وڵات و گه‌ل هه‌یه‌ به‌هۆی کرداره‌ ناڕه‌واکانی داعش توشی رووداوێک نه‌بوبێت که‌ ده‌بێ بکرێته‌ وانه‌ بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوی له‌سه‌ر ئه‌وپه‌ری توندوتیژی کوێرانه ‌، بێ به‌زه‌ییانه‌ و ئه‌وپه‌ڕی به‌ربه‌ریه‌ت و نامرۆییانه ‌. ئه مرۆ له سەرەتاى هەزارەى سێ ، بۆ ئێمه‌ی کورد شه‌نگال و کۆبانێ بوونه سمبولی مێژووی قوربانی کرده‌وه‌و عقڵیه‌ت و بیری داعش ، بۆ عێراقیه‌کان ڕووداووی سپایکه‌ر ، بۆ سوریەكان ره‌ققه‌و هه‌موو گوندو شارێک داعش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا هه‌یه‌ ، وه‌ ئه‌مڕۆش بۆ فه‌ره‌نسیه‌کان پاریس ، وه بۆ سبەى ئەشێ ولاتی تر ياچەند هاولاتى به هەمان ئەز مونا لەگەل داعشا برۆن . به هەمان شێوه ديسان بۆ ئێمەى كورد ڕەشە كوژیى هاولاتيانى كورد داعش ئاساو ئه نفال ئاسا به دەستى ميليشياكانى حەشدى شعبى له توز خورمات و ناوچه دابراوەكان ئەزمونێكى تاڵو ترسناكه ، وه بۆ عەرەبه سوننەكان هەر شوێنى حەشد دەستى پێگەيشتبێ بەعس ئاسا تراجيدياى دروست كردوه .
له‌سه‌ر پاشخانی فکری هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی سیاسی و هه‌تا فه‌رهه‌نگی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی داعش له‌چه‌ند وتارێکدا هه‌ر له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی شرۆڤه‌ی داعشم کردوه‌ که‌ لێره‌دا جێگای دوباره‌ نیه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر داعش وه‌کو فکر زاده‌ی چه‌ق به‌ستوی فکری و هه‌ژاری ( به‌ هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه‌ ) وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی بێ ، ئه‌وا کرده‌وه‌و سلوکی داعش وه‌بیرهێنانه‌وه‌و زیندوکردنه‌وه‌ی سلوک و فه‌رهه‌نگ و فکره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤه‌ که‌ له‌وێ دا فکر، عقل ، ویژدان ، یه‌کتر قبوڵکردن ، تەحەمول كردنى يه ك تر(Tolerance) وە هەروەها ڕێز بۆ مرۆڤ ، ژيان ، ژن ، منال ، سروشت وه خودا به‌ته‌واوی ونه . چه‌کی داعش ئامرازه هه‌ره ‌ کۆن و سه‌ره‌تاییه‌کانه‌ وە سلوک و فکری غه‌ریزه‌ی سه‌رچاوه‌ گرتووه‌ له‌ مرۆڤی فطری که‌ هێشتا ویژدان ، عقل ، وه کۆمه‌ڵگا به‌ هیچ شێوه‌و جۆری گه‌شه‌ی نه‌کردووه‌و دروست نه‌بووه‌ . تا ئێستا ئێمه‌ی کورد قوربانی سه‌ره‌کی کرده‌وه‌کان و شه‌ری داعش بوین وه‌ تا نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌م له‌ قوربانی داین و هه‌ر له‌شه‌رداين له‌گه‌ڵ داعش ، به‌هۆی سه‌پاندنی شه‌ڕێکی نادادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر گه‌لی کوردستاندا ، چونکه‌ شه‌ڕی داعش هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ گه‌لی کورده‌وه‌ نیه‌ ، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش دژی ده‌وڵه‌ته‌ سته‌م کاره‌کان بێ ، ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌میشه‌ قوربانی وڵاتانی سته‌م کراوین . ئه‌گه‌ر شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ گه‌لانی جگه‌ له‌ موسوڵمانی سوننه‌ بێ به‌هه‌مان جۆر کێشه‌ی ئێمه‌ نیه ‌، نه‌کێشه‌ی کوردیش پەيوەندى به‌کێشه‌ی ئاین و مه‌زهه‌بەكانەوه هەيه ‌. بۆیه‌ شه‌ڕی داعش چ له‌گه‌ڵ کورد چ له‌گه‌ڵ گه‌لان و خه‌ڵکی تری بێ تاوان وه‌ک خه‌ڵکی پاریس شه‌ڕێکه‌ له‌ لایه‌نه‌کانی تره‌وه‌ سه‌پێنراوه‌ که‌ داعش وەك هێزێكى ميليشيايي نا بەرپرس/ نا مەسئول ئه‌نجامی ده‌دات .
واته‌ داعش سنور و ئامانجی نیشتمانی هه‌تا ئاینی نیه‌ ، که‌ بڵێ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خزمه‌ت بە‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی كؤمەلگايەكى تايبەت ده‌کات به‌ڵکو هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات به‌ویست یان ناویست يا ئاراسته كراو يا نا ئاراستەكراو خزمه‌تی ئه‌جه‌ندای هه‌ندێ لایه‌ن و شوێن ده‌کات كە خەونو ئامانجى ستراتيجى و جيهانى هەيه .
ڕۆژی 13/11/2015 هه‌ر له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش و ئازاد کردنی شه‌نگال له‌لایه‌ن هێزه‌کوردیه‌کانه‌وه‌ ، هه‌واڵه‌کانی ده‌ست درێژی گروپی حشدی شه‌عبی له‌ دوزخورماتوو به‌ ئه‌ندازه‌ی کرده‌وه‌کانی داعش هه‌موو ئێمه‌ی توشی شۆک کرد هه‌م له‌ ناره‌وایه‌تی شه‌ری حه‌شد له‌گه‌ڵ دانیشتوانی دوزخورماتو وه‌ ئه‌نجامدانی توندوتیژی و وه‌حشی گه‌رانه‌ تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى دکتۆرو به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی دوزخورماتوو بێ ویژدانانه‌ و بێ به‌زه‌ییانه ‌بفرێنن و ترۆری بکه‌ن ، ئێستا حشدی شه‌عبیش به‌م کارانه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌لی کورد و خه‌ڵکانی تردا له‌ناوچه‌ دابڕاوه‌کاندا ئه‌نجامی ده‌دات بۆ به‌نده‌ ته‌واو چاوه‌ڕوانکراو كه بەر 5 سال پێش بينم كرد بو له وتارێكا به ناوى میکانیزمی دیفاعیمان به‌رامبه‌ر هه‌ره‌شه‌کان چی یه‌ ؟ له سايتى سبه ى25-11-2010 ( http://archive.sbeiy.com/Article.aspx?AuthorID=561) واته‌ پێش 5 ساڵ هه‌تا ئەگەر حه‌شدیش نه‌بایه‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراق شتێکی تری دروست ده‌کرد تا ئه‌م بارودۆخه‌ی هه‌رێم که‌ هه‌یه‌ وه‌ک خۆی نه‌مێنێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ى که‌ په‌یوه‌ندی به‌ فکرو و سلوکی حشده‌وه‌ هه‌یه‌ دروست هه‌مان فکرو سلوکه‌ که‌ ده‌بێته‌ دیوێکی تری هه‌مان دراوی داعش که‌ له‌ توندوتیژی کوێرانه‌ نامرۆیانه‌ سه‌ره‌تاییانه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ جیاوازیه‌ک .
به‌هه‌مان جۆری داعش حشدیش هێزێکه‌ هیچ ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی باڵای مرۆڤی و نیشتمانی نیه‌ به‌ڵکو هێزێکه‌ له‌ نه‌خوێنده‌واره‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش که‌ راهێنراون له‌سه‌ر بیرنه‌کردنه‌وه‌و ئه‌نجام دانی توندوتیژی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی که‌سان و لایه‌نێک که‌ هیچ خزمه‌تێک به‌خۆیان ناکات ، به‌ڵام خۆیان قوربانی هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌که‌ن که‌ له‌ دوره‌وه‌ خه‌ریکی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانن .
ژینگه‌ و بنه‌مای په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونی داعش و حەشد له‌ هه‌موو رویه‌که‌وه‌ هاوبه‌شه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ژینگه‌ی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ردوکیان ( داعش و حه‌شد ) نوێنه‌ری سه‌دان ملیۆن گه‌نج و خه‌ڵکی په‌راوێز خراو ده‌که‌ن له‌ ژیان و له‌ ژینگه‌و ده‌وروبه‌رێکی وێرانه‌ی ئابوری و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ . هه‌ردوکیان ده‌رهاویشته‌ی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای فاشلن که‌ نه‌یان توانیوه‌ که‌مترین پێویستیه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی شه‌ره‌ف مه‌ندانه‌ فه‌راهه‌م بکه‌ن .
له‌به‌رئه‌وه‌ی داعش و حشد په‌روه‌رده‌ی یه‌ک ژینگه‌ی هاوشێوه‌ن به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه‌ بۆيه ئاساييه ‌کارو سلوکیشیان هاوشێوه‌ی یه‌ک بێ ‌ئه‌وه‌ی جیاوازه‌ هه‌ریه‌که‌یان له‌ دیوێکی دراوه‌که‌یه‌ به‌واتایه‌کی تر ته‌نها زمانی ختابیان وه خاوەنيان جياوازه‌ به‌ڵام له‌ بنه‌مادا یه‌ک ریشه‌یان هه‌یه‌ له‌روی پاشخانی ژینگه‌یی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و عقڵیه‌تی توندوتیژی . ئه‌م دوو هێزه‌ که‌ ئێستا له‌ عێراقدا چالاکن و دژی یه‌کن له‌هه‌مان کاتیشدا هه‌ردوکیان به توندى دژی کوردن وه ئامانحينه كورد له ناوبەرن ، ئیتر پرسیار ئه‌مه‌یه‌ که‌ حەشدو داعش له‌ هه‌موو شتێکدا دژی یه‌کن و یه‌کتر سه‌رده‌بڕن بۆ ده‌بێ هه‌ردوکیان له‌هه‌مان کاتدا دژی کورد بن؟ هه‌ڵبه‌ته‌ بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ گه‌لێ شرۆڤه‌ی مێژویی ، ستراتیجی و سیاسی پێویسته‌ به‌ڵام به‌کورتی وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌مه‌یه‌ که‌ هه‌ردوو هێزی داعش و حشد له‌ خزمه‌تی دوو ئه‌جندای جیاوازدان به‌ خەون و سياسەت و جیهان بینی و ستراتیجی جیاواز ، هه‌ردوو ئه‌م دوو ئه‌جندایه‌ کورد بە به‌ربه‌ست ده‌زانن له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌ ئایدۆلۆجی و ستراتيجى و مێژویه‌کانيانا ، که‌ له‌ مه‌یل و ئامانجی فراوانکردنی ده‌سه‌ڵات و پاوان خوازیدا سه‌رچاوه‌ ده‌گرن .
ئه‌م ئه‌جێنداى له ناوبردنى كورد بەدەستى ‌ داعش و حەشد که‌ ئه‌مڕۆ بۆ کورد بونه‌ته‌ دیوی یه‌ک دراو به‌کارده‌هێنن ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ نه‌ک هه‌ر خاك داگیرئەكەن به‌ڵکو کورديش وەك مرۆڤ وه نەتەوه له ناو ئەبەن چونکه‌ هه‌ردوو ئه‌جێنداکه‌ له‌به‌ر به‌رپرسیاریه‌تی ياسايي و جيهانى ئه‌وه‌ی که‌ بۆ خۆیان ئێستا ناتوانن ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌وا ئه‌وه‌ى که‌ خه‌ونیانه‌ بۆ له‌ناوبردنی کورد به‌ ده‌ستی داعش و حشد ئه‌نجامی ئەده‌ن .
ئه‌وه‌ی گرنگى باسه ‌ئه‌مه‌یه‌ ‌ :
1 – ژینگه‌ی گه‌شه‌ی داعش و حەشد ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوو هێزه‌که‌ به‌هه‌مان سلوکی هاوبه‌ش به‌ڵام بەختاب و خەون و فکرو خاوەنداريەتی جیاواز .
2 – ئه‌جندەكانى ئاراسته‌که‌ری داعش و حشد به‌رده‌وامن له‌ ته‌غزیه‌کردنيان بەجۆره‌ها ئامرازیی جیاوازو شەيتانى .
بۆیه‌ تا ئاینده‌یه‌کی نادیار شاهیدی گه‌لێ ڕووداوو تراجیدیاى ده‌بینن لەگه‌ڵ به‌ فیرۆدانی سامان و توانای زیاتر و به‌رده‌وامى وڵات گه‌لان وه ‌ دووچاربوونى ده‌ها ده‌رد و قه‌یرانی جۆراوجۆری ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و تراجيدياى مرۆیی .
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ ڕوبه‌روو بونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو هێزه‌ پێویسته‌ بزانن به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌م دوو هێزه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ چه‌نده‌ گرنگه‌ هه‌وڵدانیش به‌ هه‌موو ڕێگایه‌ک بۆ پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌جندای ئه‌م هێزانه‌ی كه داعش و حشد به‌کاردێنن بۆ خه‌ونه‌ ستراتیجیدیه‌کانن زیاتر گرنگه ‌.

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies