قادر نادر: پارتی جی له‌زه‌که‌ریا و فه‌رهاد پیربال کرد؟

ژینگه‌ی سیاسی و ئیداری کاریگه‌ری زۆریی له‌سه‌ر دروستکردنی تاک هه‌یه‌ ، له‌م روانگه‌وه‌ سه‌یری 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بکه‌ ، چون خه‌ڵک به‌گیانێکی شۆرشگیری و قوربانیدان ده‌بووه‌ خاوه‌ن که‌لتورێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پایه‌ به‌رز ؟ یان ئیستا ، له‌روژئاوا و باکوردا ، په‌که‌که‌ ج که‌سایه‌تی و جوانیه‌ک بۆ تاکی کورد دروست ده‌کات ؟ یان کوردیی هه‌نده‌ران ، له‌چاو کورد له‌نیشتمان دا ، جیاکاریی له‌زۆر ره‌فتار یدا هه‌یه‌ ….

پارتی و یه‌کیتی 25 ساڵه‌ خه‌ڵک ناشیرین و بۆگه‌ن ده‌که‌ن ، لێره‌دا ته‌نیا 2 نمونه‌ی پیره‌ هه‌ولێرتان بۆ باس ده‌که‌م گه‌رنا له‌هه‌ردوو به‌ره‌دا ( زه‌رد و سه‌وز ) ژماره‌كه‌ به‌سه‌دانه‌ .
1 – فه‌رهاد پیربال ، بۆیه‌كه‌م جار له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ری ناوخۆ له‌ 1994 له‌هۆلی میدیا بینیم ، بوێرانه‌ قسه‌ی کرد وتیان ئه‌وه‌ تازه‌ هاتوته‌وه‌ … دواتر پیربال به‌هه‌موو سه‌رنجیکی ئه‌وکات به‌سه‌ریدا به‌پیچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی روشنبیران ، تا سالی 2002 ده‌نگیکی نه‌ک هه‌ر بوێربوو ، به‌لکو به‌ شداری زۆر کاری مه‌یدانیشی ده‌کرد که‌هه‌ندیک جار ریبه‌رایه‌تی ده‌کرد . سالی 2002 له‌زانکۆی سه‌لاح الدین ، نیجیرڤان ده‌ری کرد ، هه‌ولی دا خۆپیشاندان بکات ، دۆسیه‌که‌مان له‌هه‌نده‌ران بۆگه‌وره‌ کرد به‌لام نیجیر به‌هه‌ره‌شه‌و به‌رتیل بیده‌نگی کرد وفه‌رهادیش دوای ئه‌و به‌رواره‌ له‌پارتی نزیک بۆوه‌ ، تاکردیانه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی ئیستا!؟ . که‌له‌م 2 ڕۆژه‌ دیداریکی له‌گه‌ل کرا ، سه‌رباری ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌مالی مه‌لامسته‌فا له‌م ماوه‌یدا كردی ، به‌راستی مروڤ هه‌ر زگی پێ ده‌سوتێ . جونکه‌ جاره‌نوسیکی خراپی که‌سیتی له‌پێشیتی ؟ بۆیه‌ به‌هیوام بگه‌ریته‌وه‌ فه‌ره‌نسا . به‌لام تازه‌ هه‌رجی بکات نابیته‌وه‌ پیرباله‌که‌ی به‌رله‌ 2002 .

2 – زه‌که‌ریا عه‌بدولا ، هونه‌رمه‌ندیکی ده‌گمه‌ن بوو ته‌نانه‌ت هونه‌ره‌که‌ی بۆیه‌که‌م جار په‌ریه‌وه‌ نیو زۆر ولاتی دراوسی به‌تایبه‌تی ئیرانیه‌كان ، به‌لام هه‌رکه‌له‌پارتی نزیک بۆوه‌ له‌و هونه‌ره‌ جوان و ناوده‌نگه‌ی دایان ماڵی و کردیانه‌ بازرگانیکی بیویژدان وكه‌وته‌ تالانكردنی شاره‌كه‌ی…

ئاخر ، به‌س پیم بلین پارتی ونه‌وه‌کانی مه‌لا مسته‌فا ،خاوه‌نی ج په‌روه‌رده‌یه‌کی سیاسی جوانن تاکاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌لک دابنین و لاسایان بکریته‌وه‌؟ له‌م پیره‌هه‌ولێره‌ دا به‌هه‌زاران مروڤی جوان و سه‌دان داستان و نه‌به‌ردی کوره‌ هه‌ژار و ده‌یان كه‌سیتی روشنبیری پایه‌به‌رز و به‌كه‌رامه‌تم بینیه‌ ، به‌لام ئه‌ی ئیستا !؟ هاورییان 5 ملیۆن مروڤ له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی تێکشکان و دۆرانی که‌سیتیه‌ ، به‌ده‌ست 2 حزب وبنه‌ماله‌ی سیاسیه‌وه‌. بۆیه‌ لێییان دوركه‌ونه‌وه‌ رسوایان كه‌ن .

لە KP وەرگیراوە