عیماد عەلی: ئه‌گه‌ر وابێت، سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان زۆرتر و زووتر توش ده‌بن.

به‌ پێی قسه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ( العربیه‌ الحدث) بێت، زانایان ئه‌وه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و یه‌كلابونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی قسه‌كردندا جۆره‌ ته‌نۆچكه‌یه‌كی نه‌بینراو له‌و شوێنه‌ی نزیك ده‌می قسه‌كه‌ره‌كه‌ و له‌ هه‌وادا دروست ده‌بێت و بڵاوده‌بێته‌وه‌ كه‌ توانای هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرونا (كۆڤید 19) ی بۆ ماوه‌ی 12 خوله‌ك هه‌یه‌ و ، هه‌ر ده‌قه‌یه‌ك قسه‌ركردن به‌ ده‌نگی به‌رز هه‌زار ته‌نۆچكه‌ دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جیگه‌ی سه‌رسورمانه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌كان به‌ده‌نگی به‌رز بن ئه‌وه‌ رێژه‌ی هه‌ڵگرتن و گواستننه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت و ماوه‌ی مانه‌وه‌كه‌یشی زۆرتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر درۆی زیاتری تیدا بێت شه‌پۆڵه‌كانی ده‌نگ و له‌رینه‌وه‌كانی تێكده‌چن و ژماره‌ی ته‌نۆچكه‌كانیش زیاتر ده‌بن و ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری زۆر توشبوونی خودی ئه‌و كه‌سانه‌ زۆرتره‌ كه‌ به‌ ده‌نگی به‌رز و زۆر قسه‌ده‌كه‌ن و درۆزنن و خه‌ڵكی ده‌روبه‌ریشیان زیاتره‌ له‌وانه‌ی به‌ نزمی قسه‌ ده‌كه‌ن و راستگۆن و قسه‌ی راست ده‌كه‌ن..
به‌پێی تویژینه‌وه‌كانیش بێت، ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌ره‌نتینانه‌ی هێمن و بێ ده‌نگن و قسه‌ی كه‌متریان تیدا ده‌كرێت، رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ زیاتره‌ له‌و شوێنانه‌ی كه‌ قسه‌ی زۆر تری تێدا ده‌كرێت و ده‌نگی به‌رزیشی تێدایه‌ و درۆی زۆرتری تێدا ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری زیاتر مانه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌نۆچكانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌ن له‌ شوێنی داخراو زیاتره‌ وه‌ك له‌ شوێنی كراوه‌.
بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وابێت، ده‌بێت سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌هه‌موو شوێنێك زیاتر توشی كۆرۆنا بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌م قسه‌ به‌ده‌نگی به‌رز ده‌كه‌ن و هه‌م درۆ ده‌كه‌ن و رستگۆییان تێدا كه‌مه‌ وهه‌مله‌ ژووره‌ داخراوه‌كانی خۆیاندا له‌نگه‌ریان به‌ستووه‌ و ته‌نها قسه‌ی زلی بێ هونه‌ر ده‌كه‌ن.

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies