خالید مەجید فەرەج: ماتریالیزم لە ئیبکورەوە وە بۆ مارکس/ بەشی یەکەم.

مارکس ساڵی 1818 لە تریف لە ئەڵمانیا نزیک سنووری فەرەنسا لە دایک بووە. ئابووری ناس – کۆمەڵناس- مێژوونووس – فەیلەسوف – رۆژنامەنووس- سوشیالیزمی شۆڕشگێڕ – و دامەزرێنەری شیوعیەت و سۆشیالیزمی نێو دەوڵەتی- و فەلسەفەی ماتریالیزمی مێژوویی.

لە قسەکانی
* هەژاری شۆڕش دروست ناکات، بەڵکوو هەستکردنی مرۆڤ بە هەژاری
* کرێکارەکان هیچیان نییە تا لەکیسیان بچێت، ئەگەر سەر کەوتن هەموو دونیا بۆ ئەوان دەبێت
* سەرمایەدای هەموو شتێک دەکات بە کاڵا ئاین هونەر ئەدەب و قەداسەتەکەی لێ زەوت دەکات.
* ئەرکی زۆردار ئەوەیە کە هەژارت بکات.
* ئەرکی شێخی زۆرداری ئەوەیە کە هۆشت پێ نەهێڵێت.

فەلسەفە لە سەرەتاکانیدا کەمۆڵەی مەعریفەت بوو بە هەموو بەشەکانییەوە، دواتر زانستەکان دەستیان بە جیابوونەوە کرد و سەربەخۆ بوون بە یاسا و تیۆری پەیڕەوی تایبەتە بە خۆیانەوە
بیرتراندل راسڵ دەڵێت سێ کەمۆڵە یان جام هەن کە بریتین لە ئایین و فەلسەفە و زانست.
لە سەرەتادا ئایین راڤەی هەموو دیارەکانی دەکرد، ژیان و بوون
ئەوەی لە جامی ئایین بڕژایە دەچووە جامی فەلسەفەوە ئەوەی فەلسەفە وەڵامی بۆ نەدرایەتەوە دەچووە جامی زانستەوە.

هەر کاتێک جامی ئایین بچووک بووبووایەتەوە جامی فەلسەفە فراوانتر دەبوو هەر کاتێکیش جامی فەلسەفە تەسک بووبووایەتەوە جامی زانست فراوان دەبوو.
ئەوەی ئایین نایزانێت فەلسەفە وەڵامی دەداتەوە ئەوەی فەلسەفەش نایزانێت زانست وەڵامی دەداتەوە.
مارکس دەڵێت تاوەکوو ئێستا کاری فەلسەفە راڤەکردنی عالەم بووە، بەڵام مەسەلە کە لە گۆڕینیدایە.
ئەگەر ئامانجی فەلسەفە هەمان ئامانجی زانست بێت کە گەڕانە بەدوای هەقیقەتدا کەواتە دەبێت پشت بە زانست ببەستین چونکە ئەوە کە کاریگەری ئەو لایەنە دەسەلمێنێت.
ئەوە وای لە مارکس و هاوڕێکەی ئەنگلس کرد کە فەلسەفەکەیان بە ماتریالیزمی دیالێکتێکی و ماتریالیزمی مێژوویی پۆڵێن بکەن و ئەوان وەک کارێکی زانستی فەلسەفەکەیان خستە چوارچێوەی زانستەکانەوە.

سەرەتا باس لە مێژووی سەرهەڵدانی فەلسەفەی مادی دەکەین.
فەلسەفەی مادی دەڵێت مادە لەپێش هۆش (وعی) یەوەیە دیاردەیەکە لە دیاردەکانی مادە.
خواستی فەلەسەفەی ماتریالیزمی لە دیموقریتیسەوە سەری هەڵدا دوای ئەو ئیبیکور هەڵوێستی مادیان لە کەون و بووندا ((وجود)) دیاری کرد و گوتیان دەتوانیت کەون و وجود هەڵبوەشێنیتەوە بۆ گەردی مادی زۆر بچووک بە جۆرێک ئیدی دابەش نەکرێت و گوتیان یاساگەلێکی مەحکەم هەیە لەڕێی مادییەوە ( پێچەوانەی غەیبی) ئەو بوونە ڕێک دەخات مەبەستیان لە هەموو بوونە بە ئینسانیشەوە.
لەسەردەمی ئەنواریشدا فەیلەسوفێکی ئەڵمانی بەناوی (لیپینتز) هەمان قسەی هەیە کە هەموو شتەکان لە گەردی بچووک و بچووکتر پێک دێن سەربەخۆن لە یەکتری بەڵام یاسایەک هەیە کە ڕێکیان دەخات.
ئامانجی ئەو هەڵوێستە فەلسەفیەی دیموکرتیس وەک پەرچەکردارێک بوو بۆ خورافە و ترسان لە مردن و بە شێوەیەکی تایبەتی لەو هەڵوێستەی کە دیموقریتس داکۆکی لێ کرد کە دەڵێت هیچ شتێک لە عەدەمەوە دروست نابێت.
دووەم: لە سەدەکانی ناوەڕاستدا سێ فەیلەسووف هەبوون کە بانگەشیان بۆ بیری ماتریالیزم دەکرد بەڵام ئەو فەلسەفەیە لەو دەمەدا بە دەوری خۆیدا دەسووڕایەوە و پێش نەدەکەوت، چەند بزووتنەوەیەکی کەمی مادییەت هەبوون، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی فەلسەفە ئەسیری هەیمەنەتی ئایینی بوو.
سەدەکانی ناوەڕاست نموونەیەکی میسالی بوون بۆ هەیمەنەتی فیکری ئایینی و میسالیەت، بە شێوەیەکی گشتی ئایین تێکەڵی فەلسەفە بووبوو و بۆ نموونە فەیلەسوف یان قدیس ئوگوستین هەروەها توما الأکوینی و بە شێوەیەکی گشتی لای فەیلەسوفە سکولائیەکان (مەدرسەییەکان) ئەفکاری ئایینی بەسترابووەوە بە فەلسەفەوە.

سێیەم: سەردەمی ڕینەیسانس (عصر النهضة)
لەم سەردەمەدا نەزعە یان خواستی ئینسانی چالاک بوو بە شێوەیەکی تایبەتی تەرکیزی خستە سەر مرۆڤ ئینسان واتە نەزعەی ئیسانی لە فەلسەفەدا ئەو خواستە توانی فکری ئینسانی لە چنگی دامەزراوەی ئایینی (کەنیسەی کاسۆلیکی) کە کۆنترۆڵی کردبوو دەربهێنێت ئەوە ڕێک لەگەڵ ئەو قەڵەمبازەی کە هەموو زانستەکان لەو سەدەمەدا بە خۆیانەوە بینیان بەتایبەتی فیزیا و ئەندازەدا دەهاتەوە هەروەها یاساکانی نیوتن سەبارەت بە جوڵە تاوەکوو گوژمێک بە فەلسەفەی مادی بدات بەرەو پێشەوە، ئیدی مادیەکی فیزیایی دروست بوو کە ئیلحادیەکی زۆری تێدابوو هەروەها تەفسیرێکی بزاوتنی فیزیای وای لەخۆ گرتبوو و تەواوی بەها ڕۆحیەکانی پشت گوێ خستبوو و تەرکیزی لەسەر لایەنی میعیاری(پێوەری) کردبوو، لە تێوری مەعریفەدا هەموو مەعریفەی دەگێڕایەوە بۆ حەواس دەیگوت کەون هەموو لە تەنی مادی پێک هاتووە ڕووداوەکانی سروشت بەڕێوەی دەبەن بەپێی یاسا گەلێکی مەوزوعی و زەرووری. دەڵێت هەموو دیاردەکانی هۆش (وعی) لەلای مرۆڤ لەسەر حەواس (هەست پێکراوەکان پێچەوانەی ئەودیووی سروشت) و پێکهاتەی لەشی مرۆڤ دەوەستێت. ئەم فەلسەفەیە چەندین فەیلەسووف لە فەرەنسا بانگەشەیان بۆ دەکرد هەروەها بەریتانییەکانیش وەک لامتری و ڤۆلتیر و دیدروم ، دل برن ئییفیسیوش و هتد..
چوارەم:هیگل.. میسالیەتی(ئایدیالیزم) هیگل گۆڕانکارییەکی جۆری گرنگی بەدیهێنا ئەو فەیلەسووفە بە خاوەنی دیالێکتیک ناو دەبرێت، فەلسەفەکەی هاو ئاهەنگ بوو لەگەڵ بۆرجوازیەتی ئەوروپی دژی ئۆروستوکراتیەتی دەرەبەگایەتی و لەگەڵ هەیمەنەی سیستمی سەرمایەداریدا بوو.. دوای مردنی هیگل ساڵی 1831.. موریدەکانی بوون بە دوو بەشەوە چەپی هیگڵی و ڕاستی هیگڵی چەپی هیگڵی ئەم فەیلەسوفانەی لە خۆ گرتبوو شراوس، فیورباخ، تیودور، فیشر، کارل مارکس و هاوڕێکەی انگلز.. دیاریترین ئەو شتانەی کە چەپە هیگڵییەکان پێی دەناسرانەوە ئەوە بوو کە ئەمانە فەیلەسووفی شۆڕشگێڕ بوون بەسەر کەنیسە و دەوڵەتدا پێکەوە لە هەموویان بەناوبانگترین فەیلەسووفی ئەڵمانی فیورباخ بوو کە زۆر بە توندی لایەنگری هیگڵ بوو.ئەو خواستێکی ئینسانی ئیلحادی پێوە دیار بوو لە ساڵێ 1841 کتێبەکەی بەناوی ماهیەتی مەسیحیەت وەک کتێبی موقەدەسی لێ هات دواتر لە ساڵی1845دا کتێبی ماهیەتی ئایینی دەرکرد لە نەزعەی-خواستی- ئینسانییەوە گۆڕا بۆ نەزعەی سروشتی ئەمە کاریگەری هەبوو لەسەر فیکری مارکس و ئەنگلز.. ئەنگلز دەربارەی فیورباخ دەڵێت ئێمە هەموومان لە کاتێک لە کاتەکاندا فیورباخی بووین. ئەو بەوە گوزارشتی لە هەر دوو کتێبەکەی دەکرد کە جەوهەری مەسیحیەت و ماهیەتی ئاین بوون و لەهەمانکاتدا ئەو دەیگوت فیورباخ لە پردێک زیاتر نییە بۆ ئەو دەستکەوتانەی کە هیگڵ بەدیهێناوە فیۆرباخ لەدواین کتێبیدا دەیویست بڵێ کە ئەو لە پردێک زیاترە و هەوڵیدا سیاسەتێک وێنە بکێشێت بۆ نەوەکانی داهاتوو، ئەوانەی کە لەدوای ئەو هاتن هەتا ئەگەر وەکوو ئەویش بووبن واتا چەپە هیگڵیەکان لەبەر چەند هۆیەک ئەو کتێبەیان تێ دەپەڕاند بەتایبەتی لەو کتێبەی کە مارکس و ئەنگلس بە ناونیشانی تیزەکان ئەتروحەکان دەربارەی فیورباخ نووسییان ئەو کتێبە زیاتر لە ڕەخنەیەکی پەردەپۆش بوو بۆ فیورباخ بە نیسبەت مارکس و ئەنگلزەوە و دابڕان بوو لە هەموو ئەو ڕابوردووەیان کە فەیلەسوف فیورباخ هەیمەنەتی هەبوو بەسەریدا.
لە ساڵی ١٨٤٨ دا شۆڕشی بۆرجوازی لە هەموو ئەوروپادا سەرکەوت لێرەدا گۆڕانکارییەکی ترسناک لە هەڵوێستەکانی چینە بۆرجوازیەکادا ڕوویدا ئەم چینە بۆرجوازیە لە تەبەنا کردنی فەلسەفەیەکی مادی گشتییەوە وە سەدو هەشتا پلە هەڵگەرایەوە بۆ تەبەننا کردنی هەڵوێستێکی میسالی-ئایدیالیستی- یان ڕاستتر ئایینی کە بەلای پاراستنی ئایین و چینە بۆرجوازیەکەدایە، لێرەدا دەبینین ئایین تەوزیف دەکرێت لە بەرژەوەندی چینە سودمەندەکە لە چوارچێوەی ئەو سیستەمەی کەئەو دەمە باڵادەست بوو. شتێکی سروشتیی بوو کە بۆرجوازیەت هەتا پێش سەرکەوتنیشی بەسەر ئۆرۆستوکراتیدا لە حاڵتی دژایەتیکردندا بووبێت لەگەڵ دامەزراوە ئایینیەکەد، چونکە ئەو دامەزراوەیە هاوپەیمان بوو لە گەڵ ئوروستوکراتیەتدا، بەڵام کاتێک کە بۆرجوازیەت سەردەکەوێت بەسەر ئۆرستوکراتیەتی دەرەبەگایەتیدا دەستی هاوپەیمانیەتی درێژ دەکات بۆ دامەزراوە ئایینییەکە بۆ ئەوەی ئەویش پشتگیری لە دەستکەوتەکانی بکات.لێرەدا ((ڕاست ڕەوی))ی هیگڵی دەبینین کە چەندین فەیلەسوف نوێنەرایەتییان دەکرد لەوانە فورستەر، هوتو، مارهایم، شیلر وهتد .. ئەوە دەبێت بە کێشەی نێوان ئەو دوو بەرەیە .. هەر وەکوو شراوس دەڵێت بوو بە کێشەی ژیانی یسوع و مێژووی ئینجیل، لەبەر چی؟ بە ئیعتیباری ئەوەی کە ئایا مەسیح بەرجەستە بووی فیکرەی یەکانگیربوونی تەبیعەتی ئیلاهی و بەشەرییە؟ کێشەکە لەو ئاستەدا نەوەستا بەڵکوو هەموو شتێکی گرتەوە تا فیکر و سیاسەتیش ئەوەش چاوەڕوان کراو بوو ڕاستڕەوەکان بەتەواوی هاوپەیمان بوون لەگەڵ بۆرجوازیەت و کەنیسەی کاثۆلیکی ئەمە سەرنجی چەپڕەوەکانی ڕاکێشا لە جەماعەتی مارکس و فێۆرباخ، لێرەدا گرنگی فیورباخ دەر دەکەوێت ئەم چەپڕەوە هیگلیە لە کاتێکی زۆر زوودا زانی کە بۆرجوازیەت بەرە و محافزکاریی و بەرهەڵستی کردنی ئەو خواستە -نەزەعە- پێشکەوتووخوازەی کە پێشتر هەیبوو وەرچەرخاوە، کێشەکە زۆر بە ڕوونی دەستی پێ کرد هەرکەسێک دژی پێشکەوتنی مێژوویی بوایە موستەفید بوو لەو وەزعەی کە هەیە و هاوپەیمانە لەگەڵ کەنیسە و دەوڵەتدا.مەسەلەکە بۆ مارکس ڕوون بووەوە کە ئایین بزوێنەرەکە نییە بەڵکوو چین و ململانێی چێنایەتیەکە بزوێنەرەکەیە، بەڵگە چییە بەڵگەکە ئەوەیە کە هەر هەمان دامەزراوە ئایینییەکەیە کە دوێنێ هاوپەیمانی ئوروستوکراتی دەرەبەگایەتی بوو ئەمڕۆ هاوپەیمانی بۆرجوازیەتی سەرکەوتووە.
مارکس دەنووسێت هیگڵییە گەنجەکان واتا چەپەکان موتەفیقن لەگەڵ هیگڵییە پیرەکان واتا ڕاستڕەوەکان بە باوەڕ هێنان بەوەی کە لە جیهانی ئێستا باڵادەستیی بۆ ئایین و چەمکەکانیەتی، بەڵام ئەو لایەنەی کە دژی ئەو سەروەریەیە .. مەبەستی چەپەکانە دەڵێن ئەوە ئیغتیسابە بەڵام لایەنەکەی دیکە مەبەستی ڕاستڕەوەکانە شکۆمەندی دەکەن و دەڵێن سەروەرییەکی شەرعیە. دەبێت نەختێک لەلای فیورباخ بوەستین چونکە ناتوانین لە مارکس بگەین ئەگەر لە فیورباخ نەگەین، کاریگەری فیورباخ کاتێک گەیشتە ئەو پەڕی کە هێرشی کردە سەر خودی هیگلیزم تۆمەت باری کرد بەوەی کە فەلسەفەیەکی میسالی محافزکارە و ناسازە لەگەڵ ماتریالیزمی زانستیدا و گرنگی فیورباخ ئەوەیەکە کە شوێنێکی کوشندەی هیگلیزم دەپێکێت بە ڕەتکردنەوەی تەواوی بناغەی هیگلیزم کە لە مەسەلەی بیرکردنەوەی موجەردە خۆی دەنوێنێت و هیگڵ بە فکرەی موتڵەق ناوی دەبات و هەندێک دەڵێن خودایە یان ڕۆح یان ئەقڵی گەورەیە ڤیورباخ ئەمەی پێ قوت نەدەچوو و غەزەبی خۆی بەسەردا دەبارێنێت، عالەم لەلای فیورباخ بەرهەمی پێشکەوتنێکی جەدەلی فیکری مەحز نییە فیورباخ دەڵێت بزوێنەرەکە مادەیە کە دواتر مارکس لەوەوە وەری دەگرێت، ئەی رۆڵی مرۆڤ چییە لەوەدا؟ فیورباخ دەڵێت ئینسان بەرهەمی مادەیە و ململانێی لەگەڵ وجودی مادیدا وای لێ دەکات کە بیری((فکری)) خۆی پێش بخات نەک پێچەوانەکەی ئەوەی کە هیگڵ دەیڵێت، پێشکەوتنی فکر جودی مادی پێش دەخات، فیورباخ ئەوەی ڕەت کردەوە و بەتەواوەتی لە بیرۆکە موتلەقەکەی هیگلەوە دەیگوازێتەوە بۆ ئینسانی مەحسوس ((هەست پێکراو)) .. فیورباخیش کێشەیەکی هەبوو کە مارکس پێی قبووڵ نەدەکرا ڤیورباخ بەرەو ئینسانی موجەرەد -پەتی- دەڕوات ئەو وا لە ئینسان دەڕوانێت هەر وەکوو یەکەیەکی سەربەخۆی دابڕاو بێت تەنها مادەیەتەکەی دەیجووڵێنێت ئینسانی ڤیورباخ تەنیا شتە (شئ)وەکو هەموو شتەکانی دیکە نەک وەکوو ئەوەی کە مارکس دەڵێت ئینسان پەیوەندیەکی کۆمەڵایەتییە مارکس بڕوای وایە کە پەیوەندی کۆمەڵایەتی بناغەی هەیە لە کۆمەڵ و لە ژیاندا، فیورباخ دەڵێت ئینسان بابەتێکە بۆ تێڕامان و سوسە (الحدس) خۆی زاتێکی فاعیل نییە و چالاکیەکی ئینسانی هەست پێکراو نییە بەواتای مومارەسەی کۆمەڵایەتی، مارکس ڕەخنەی لەوە گرت و گوتی عەیبی سەرەکی هەموو مادیەتەکان تاوەکوو ئێستا (سەردەمی مارکس) بە مادیەتی فیورباخیشەوە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە بابەتە دەرەکیەکان (واقیعە حسیەکە هەست پێکراوەکە) لە شێوەی بابەت یان حدس(سوسەدا) دا سەیر ناکرێت وە چالاکییەکی ئینسانی حدسی -سوسەیی- سەیر ناکرێت وەک مومارەسەیەکی کۆمەڵایەتی وەک زات جەوهەری ئینسانی شتێکی موجەرەد نییە، بەڵکو لە کۆیدا کۆمەڵێک لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانە. مارکس لەسەرەتا فیکریەکانیدا هێشتا دوور بوو لەو ڕۆڵە خەباتگێڕیەی کە دواتر بینی واتا لە چڵ ساڵی دوایی تەمەنیدا هەر چەندە کەوتبووە بەر کاریگەری بزووتنەوە شۆڕشگێڕیەکانی ئەو دەمەوە ئیمانی بەوەی کە گۆڕانکاری لە شەقامەوە دێت نەک بە تەنها لە فیکر هەر وەکوو هیگڵ و ئەوانەی دیکە دەیان گوت، لەسەرەتاییەکانیەوە کاتێکی زۆری خۆی بۆ بیرکردنەوە و تێ ڕامانی فەلسەفی تەرخان کردبوو باوەڕیشی هەبوو کە هەر گۆڕانکارییەک دەبێت گۆڕانکاری لە ڕۆڵی فیکری دا تێدا بێت ئەوە بەتەنیا دژ بە هیگڵ نەبوو کە بە مامۆستای گەورەی خۆی دادەنا بەڵکوو دژ بە فیورباخیش بوو سەرۆکی تەوژمی چەپ کە مارکس خۆشی سەر بەو تەیارەبوو.ئەو قۆناغە لە ژیانی مارکسدا قۆناغێکی گواستنەوە بوو (انتیقالی) ئەو ماوەیە چەند نووسینێک یان کتێبێکی نووسی کەناو دەبرێ بە نوسینەکانی مارکس پێش مارکسیزم لەوانە دەستنووسە ئابوورییە فەلسەفییەکان ساڵی 1845 کە دواتر مارکسیزمی فەرمی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشت گوێی دەخات، بەڵام ئەوانەی کە سەر فیکری یاخی بوون لە مارکسیزم دەگەڕێنەوە بۆی. مارکس کاتێک کە دەچێتە پاریس و کار لە ڕۆژنامەوانیدا دەکات و چەندین ڕێکخراو دروست دەکات، ئەو دەمە گەرمەی بزووتنەوە کرێکارییەکان دەبێت، ساڵی 1847 ئامادەکاری بۆ نووسینی کتێبی ((بٶوس الفلسفة)) دەکرد تێدا وەڵامی فەیلەسوف برودون دەداتەوە کە کتێبی ((فەلسەفەی بٶس)) ی نووسیبوو، مارکس لەم کتێبەیەوە وادەردەکەویت کە دەیەوێت تەسیفەی حساباتی خۆی لەگەڵ فەلسەفەدا بکات، ئەوەش نە دوو گوتار لەگەڵ هیگل دەکات ناونیشانی یەکێکیان ڕەخنە لە فەلسەفەی هەق لەلای هیگڵ دواتر کاری لەسەر کتێبی عائیلەی موقەدەس کرد، دواتر کتێبی ئایدۆلۆجی ئەڵمانی لە ساڵی1845 بۆ 1846 نوسی، بینی ئیدی کاتی ئەوە هاتووە لە ڤیورباخ نزیک ببێتەوە لە پەراویزی ئەو کتێبە کە لەگەڵ ئەنجلزدا پێکەوە نووسیان چەن لاپەڕەیەکی نووسی دوای مردنی خۆی ئەنجلز لەیەکێک لە یاداشتانامەکانی مارکس دا دەیدۆزێتەوە و ساڵێ 1888 بڵاوی دەکاتەوە واتا پێنج ساڵ دوای مردنەکەی مارکس کە لە ساڵی 1883 بەە وەکو پاشکۆیەک بۆ کتێبەکەی مارکس لودڤیگ فیورباخ و کۆتایی فەلسەفەی کلاسیکی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە داینا بە یەکەمین هەقیقەتی فیکری کە کرۆکی تێڕوانینی نوێ تێدایە بۆ جیهان بەو کتێبە کە پێک هاتبوو ئەتروحات حول فیورباخ لە یانزە بڕگە کە هەر بڕگەی چەند دێرێک بوون ویستی بنەما گەلێکی سەرەکی بۆ فەلسەفەیەکی نوێ دابڕێژێت ئەو بنەمایانە لەسەر تێگەیشتن و شیکاری بۆ مەسەلەی مومارەسە بە شێوەیەکی زانستی کراوە. لە چوار بنەما یان پرەنسیپی زۆر گرنگەوە دەست پێ دەکات.
یەکەم: ژیانی کۆمەڵایەتی مەسەلەیەکی زانستی و مەسەلەی مومارەسەیە پێش هەر شتێکی دیکە.
دووەم: کەینونەتی ئینسان و گۆرانی لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی دیکە بەرهەمی کارەکەی خۆیەتی.
سێیەم: مرۆڤ لە جەوهەری خۆی دا کۆمەڵایەتییە.
دیارە ئەنتۆلۆجیەکان لە سەر بارودۆخی کۆمەڵگە و پێشکەوتنی وەستاوە.
لەم گۆشانەوە مارکس ڕەخنە لە میسالیەتی مێژوویی دەگرێت. کە لەلای فیورباخ و سۆشیالیزمەکان دەرکەوت لەوانەش سۆشیالیزمە خەیاڵییەکان((طوباویەکان)) دەست دەکات بە داکۆکی کردن لە یەکێتی نێوان تیۆری و جێبەجێکردندا کردندا، مارکس دەستی کرد بە ڕەخنە گرتن لە هەر مادییەتێکی پێش مادییەتیەتەکەی خۆی و گوتی خەوشی سەرەکیان لەوەدایە کە فەلسەفەیەکی تەئەمولی(ڕامان) فکریین و هیچی دیکە.ئەوەی گومانی تێدا نییە ئەو تروحاتانە سەرەڕای کورتییەکەیان دەکرێت دایانبنێین بەو بنەمایانەی کە مارکسیزمیان لێوە لە دایک بوو هەر وەکوو دواتر دەیزانین.مارکس و ئەنجلس ئەو فیکرە ڤیۆرباخیەیان وەرگرت بەڵام نەیانتوانی باڵادەستی هیگڵ بەسەر ڤیورباخدا لە بیر بکەن، بۆ چی چونکە یەکەم هیگیلیزم تێڕوانینێکی تۆکمەی هەیە بۆ مێژوو ئەو تیۆرییە مرۆڤ دەکات بە پلان داڕێژ بۆ پێشکەوتنی مێژوویی بە گوێرەی زنجیرەکی پێکەوە گرێدراو لە پێشکەوتنی دیالێکتێکی بەڵام مادیەتی فیورباخ وەکوو گوتمان مادییەکی زاتییە مرۆڤ دادەبرێت هیچ تەسەورێک بۆ پێشکەوتنی مێژووی بۆ وجودی ئینسانی پێشکەش ناکات. ئەمە خاڵی دەستپێکی مارکس ئەنجلس بوو بۆ ئەو کارە گرنگەی کە جێبەجێیان کرد ئەنجامیاندا، ئەویش گێڕانەوەی هەرەمی دیالێکتیکە بۆئەوەی لەسەر بنکەکەی بوەستێت نەک لە سەر نووکەکەی واتا هەڵەوگێڕاو (دیالێکتیکە هەڵگەراوە بوو مارکس و ئەنگلس گێرانەوە بۆ سەر وەزعە ڕاستەکەی خۆی) و ئەم کارە بوو کە مارکس و ئەنجلس جێبەجێیان کرد.. ئەوان لە ڕەخنەی ڤیورباخەوە بۆ هیگل دەستیان پێ کرد یان لە ڕوانگەی تێڕوانینیان بۆ بزوێنەری مادی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەقیقی بۆ پێشکەوتن بە دەقیقی ئەوە ناوەرۆکی یەکێک لە دەستەواژە بەناوبانگەکانی مارکسە کە دەڵێت وعی خەڵک (هۆشی) وجودی کۆمەڵایەتییان دیاری ناکات بەڵکوو بوونی کۆمەڵایەتییان هۆشیان دیاری دەکات بەو شێوەیە مارکس ئەنجلس دەڵێن دیالێکتیکمان بە هەڵگەڕاوەیی بینی ئێمە ڕاستمان کردووە.