عەبدوڵا کەریم مەحمود: سیناریۆکانی ئەردۆغان و حەسەن خەیرییەکان.
مستەفا کەمال ئەتاتورک ی سەرۆک کۆماری تورکیا بە پاڵپستی بەریتانیاو فەرەنسا، پێش کۆنگرەی لۆزان، سیناریۆیەکیان بۆسڕینەوەی مافی چارەی خۆنووسیی کورد دارشت بوو، لە 24. 7. 1923 لە کۆنگرەی لۆزان سیناریۆکەیان بە رۆڵی (حەسەن خەیری) نمایش کرد، ناوی کوردو مادەی ( 62. 63. 64 ) ی سیڤەریان لە سەرنەخشە سڕییەوە.
لە 1923 تا 2024 ئەوە 101 ساڵە، کورد لە کوردستانی (باکوور و رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵات ) لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و سوریا و عێراق و ئێران، بە چەکی کۆمپانیای زلهیزەکانی جیهان جینۆساید دەکرێت، نیشتمانەکەی نوقمی ئاگرو ئاسن و قوروقشم و فسۆرو تێزاب و ژەهری کییایی دەکەن.
سوپای عێراق بە فەرمانی سەدام حسین لە 8. 2. 1990 کوێتی داگیری کرد، بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، ئەمەریکاو هێزی 34 وڵاتی هاوپەیمان، سوپای عیراقیان لە کوێت بە تێک شکاوی دەرکرد.
101 ساڵە تورکیاو سوریاو عێراق و ئێران، چەند ناکۆک بن، بۆ جینۆسایدی کورد خاوەنی یەک ستراتیژن، سەرکردەی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، ئەوە 101 ساڵە ناکۆکن و یەکتریی قبوڵ ناکەن و یەکتریی دەسڕنەوە، دژیی یەکتریی دەبن بە حەسەن خەیریی.
سوپای تورکیا لە 1992 تا ئێستا، ئەوە 32ساڵە سەروەری خاکی عێراق و هەرێم پێشێل دەکات . 70 سەربازگەو بنکەی سەربازی و میتی تورکی لە ناوچە ستراتیژییەکانی سنوورو ناو خاکی باشووری کوردستان، بە بیانووی هێرش بۆ سەر پارتی کرێکارانی کوردستان داناوە.
سوپای تورکیا بە 300 تانک و زرێپۆش و 15هەزار سەربازەوە، چەند سەربازگەیەکی تریان داناوە.
لە 4. 7. 2024 ئەو تانک و زرێپۆشانەی سوپای تورکیا لە رێگەی ناحیەی بامەرنی و قەزای ئامێدییەوە گەیشونەتە ناو گوندی سەرگەلی قەزای ئامێدی، سەربازگەیان لەوێ داناوە، بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان و بە فڕۆکەی جەنگی گوند و رەزو باخ و باخی ئەو گوندانە بۆردومان و خاپوور دەکەن و خەڵکی ئەو گوندانە ئاوارە دەکەن.
لەم دیمەنە تراژیدیایانەدا چەند دیمەنی سەرمەزاری و ئیزدیواجی و دووفاقی دەبینین؛
دیمەنی یەکەم/
تەیب رەجەب ئەردۆغان، دوای 101ساڵ هەمان سیناریۆی مستەفا کەمال و زلهێزەکانی دنیا دژبە کورد، بە پاڵپشتی دەوڵەتی (تورکیا و سوریاو عیراق و ئێران و حەسەن خەیرییەکانی 2024 ی کورد جارێکی تر دووبارە دەکاتەوە.
دیمەنی دووەم/
تورکیا و سوریا و عیراق و ئیران و زلهێزەکان، خاوەنی یەک ستراتیژن بۆ جینۆسایدی کوردو خاپوورکردنی نیشتمان، بەڵام سەرکردەکانی کورد دەبن بە پاشکۆ سێبەری داگیرکەران، رۆڵی سیناریۆکەی حەسەن خەیری نمایش دەکەنەوە.
دیمەنی سێیەم/
سوپای عێراق کوێتی داگیرکرد، بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش، بەهێزی ئەمەریکاو وڵاتانی هاوپەیمان سوپاکەی سەدامیان تارو مارکردو تێکیان شکان و لە کوێت دەریان پەراند، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورکیا و جینۆسایدی کورد بێ دەنگە، هیچ هەڵوێستێکیان نییە.
ئەم بێ دەنگیەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەوڵەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و حیزبە سیاسییەکانی کوردستان وخیانەتی حەسەن خەیرییەکان، دەیان پرسیاری بێ وەڵام دروست دروست دەکات؟
* مستەفا کەمال ئەتاتوک، (حەسەن خەیری) کوردی شاری دەرسیمی لە سیناریۆیەکدا، وەک ئەکتەرێک بەکارهێنا بواری بە حەسەن خەیریدا، لە ناو هۆڵی پەرلەمان بە جلی کوردیەوە هاوار بکات: کوردەکان نایانەوێت جیا ببنەوە،
ئەتاتورک پێی وت؛ تەلەگرافێک بۆ لۆزان بکەو ئەو رستەیە بڵێرەوە.کۆنگرەش لەسەر قسەکانی (حەسەن خەیری ) رێکەوتن نامەی لۆزانیان ئیمزاکرد .
دوای ماوەیەک بە فەرمانی ئەتاتورک حەسەن خەیرییان دا بە دادگای (ئیستقلال ).
خەیری وتی: من بۆیە وام وتوە بۆ ئەوەی کورد نەبێت بە خاوەنی دەوڵەت.
پێیان وت: تۆ دەستورت پێشێل کردوە بەجلی کوردییەوە چویتە ناو هۆڵی پەرلەمان.
دادگا حوکی ئیعدامیدا، بەڵام خەیریی لە وەسێتەکەیدا وتی: لە شوێنێک بە خاکم بسپێرن، هەرکوردێک بەلای قەبرەکەما تێپەری تفێکم لێ بکات.
حەسەن خەیری و رێکەوتن نامەی لۆزانی 2024، کوردیپیدیا.
- بابەتەکانی تری عەبدوڵا کەریم مەحمود
-
عهبدوڵا کهریم مهحمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حهفر – بەشی دووەم.
- -
عهبدوڵا کهریم مهحمود: له قۆچکه تاشییهوه بۆ حهفر.
- -
عەبدوڵا کەریم مەحمود: مهرگی خانهوادهیهک.
- All Posts