به‌ندی عه‌لی ؛ مه‌رگی کتێب .
کتێبه‌کان مه‌سوتێنن
نه‌با عاریفێکی ئیمان
لێمان بێته ده‌نگ و بڵێ
ئه‌ی دوژمنه‌کانی یه‌زدان
ئێوه کتێبی پیرۆزی
هه‌زارو یه‌ک شه‌وه‌ی عومری
منتان … سوتان
کتێبه‌کان مه‌سوتێنن
هه‌ر ئه‌وانن
شایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن
هه‌ر له‌یه‌که‌م دزینه‌وه
دزینی ماچێکی په‌له‌ی
کچه هاوسێ
بۆ دزینی نیگای حه‌رام
له‌هه‌موو کچانی گه‌ڕه‌ک
تادزینی دڵی هه‌موو کچانی شار
له‌وێشه‌وه بۆ دزینی
هه‌موو خه‌ونه‌کانی وه‌ته‌ن
کتێبه‌کان مه‌سوتێنن
هه‌ر ئه‌وانن
شایه‌تیمان له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن
کۆمێنتت لەسەر ئەم بابەتە بنوسە
ئەرشیڤی نوسەر بەندی عەلی (کلیک بکە بۆبینینی هەموو بابەتەکانی)
- بەندی عەلی : مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2014-08-26
- به‌ندی عه‌لی:به‌هاری7مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2014-03-24
- به‌ندی عه‌لی : مه‌راقه‌کانی شه‌و . - 2013-11-20