Ali-Bapir

شه‌هاب كه‌ریم : عه‌لی باپیر ” به‌هه‌شتیه‌ و خه‌و به‌خواوه‌ ده‌بینێت !! .

دڕنده‌ و خوێن یان منداڵ و ژیان.! ئه‌وه‌ به‌ناوی جیهاد و ئیسلامه‌وه‌ ده‌كرێت و ده‌گوزه‌رێت له‌شه‌ڕگه‌كانی سوریادا ، جگه‌ له‌نامرۆڤایه‌تی و دڕنده‌یی ناچنه‌ خانه‌ی هیچ جۆره ‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی تره‌وه ‌، ئه‌وان منداڵ و ژن و په‌كه‌وته‌كان ده‌كوژن و سه‌رده‌بڕن ؛ له‌كاتێكدا كووشتنی هاوڵاتیانی سڤیڵ له‌ئیسلامداگه‌وره‌ترین تاوانه‌ به‌رامبه‌ر به‌‌فه‌رمایشته‌كان و هه‌ر دروستكه‌رێكی یه‌زدانی كه‌ئه‌نجام ده‌درێت ، كێ له‌سزای یه‌زدان ئه‌ترسێت ؟؟ ئه‌وانه‌ی منداڵ ده‌كوژن ، یان ئافره‌ت به‌دیاری و به‌ناوی ( نیكاحی جه‌سته‌وه ‌) بۆشۆڕشگێڕه‌ به‌ناوئیسلامیه‌كان وه‌ك كۆیله‌یه‌ك بۆخۆیان ده‌به‌ن؟؟؟

براوه‌ی جه‌نگه‌كان بۆیان هه‌یه ‌هه‌موو مافێكی سه‌رزه‌مینیان هه‌بێت و ژیان و مه‌رگ بگرنه‌ده‌ست به‌ناوی یه‌زدانه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌مین بریاربده‌ن كه‌كێ به‌هه‌شتیه‌ و كێ جه‌هه‌نه‌م و ئه‌هریمه‌نی .!دڵنیام یه‌زدان پشت به‌دڕنده‌كانی سه‌رزه‌و‌ی نابه‌ستێت بۆبه‌ره‌و پێش بردنی ئاین و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌نا ئه‌م كار و كرده‌وانه‌ده‌مانخه‌نه‌گومانی بونی ئاینێكی دڕنده‌ی ده‌ست وه‌شێن له‌بوون و بونیادگه‌ری كه‌خودی یه‌زدان تێیدا به‌رپرسه ‌، گه‌ر به‌پێی یاساكانی ئیسلام و قورعانیش بن ، ئه‌وان گومانیان ڕه‌وانینه‌وه ؛ ‌له‌ڕاستی و ماناكانی ئه‌نفال و سوره‌ته‌كانی قورعان و كه‌سایه‌تی(حه‌لاج) واته‌ته‌یر و تیوره‌كانی ئیسلام و قه‌عقاع و وه‌قاسه‌كه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ و… هتدد . یان كرده ‌دیاری و سه‌ری مناڵه‌ ساواكانیان پێ په‌ڕاند و مێژویه‌كی خوێناویان بۆ ئێمه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ ئه‌وان نه‌ترسان ، ئه‌وه‌ی ده‌یانویست كردیان و ده‌یكه‌نه‌وه‌ ، ئه‌وان هه‌میشه ‌دڕنده‌بون و به‌دڕنده‌ییش ده‌مێننه‌وه ‌، له‌بار و دۆخی ئێستادابۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان . ئیسلام و سیاسه‌تی میلله‌تێكی به‌دبه‌ختیان پێكه‌وه ‌په‌یوه‌ستكردوه‌ و حه‌ڵاڵیان بۆخۆیان و حه‌رامیان له‌سه‌رخه‌ڵكی دابه‌شكردوه‌ ، لێره‌دا حه‌رام و حه‌ڵاڵ به‌جێده‌هێڵم بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ئه‌زمونێك له‌ڕابردووه‌ربگرین و كه‌مێكیش له‌ده‌سه‌ڵات بدوێن ، چونكه ‌بۆچونی ئه‌میر و لێكدانه‌وه‌ی بۆده‌سه‌ڵات ، پێی وایه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی دیموكراسی خودی مێزه‌ر به‌سه‌ره‌كان و ئاخونده‌كانی ئێران پێشڕه‌ویان بێت .

ئه‌وانه‌ش دوباره‌ به‌جێ ده‌هێڵم ، چوونكه‌ خودی به‌ڵگه‌كان بۆخۆیان ده‌دوێن و پێویست به‌ئیشاره‌ت ناكات ، به‌بیر و بۆچونی ئه‌میر كافرێكی وه‌ك من ناڕاستگۆیی به‌رامبه‌ر بكه‌م ، به‌ڵام هاوڕێی سیخوڕی ئیتلاعات و به‌چكه‌به‌سیجه‌كانی ئێران و مه‌لائیحسانه‌كانی بزوتنه‌وه‌كانی له‌مه‌ڕخۆتان سوێندتان له‌سه‌رده‌خۆن و مێزگه‌ری و كۆڕ و كۆونه‌وه‌كانی به‌به‌عسی بونتان به‌قورعانێكی پیرۆز ده‌كاته‌ شایه‌ت له‌سه‌رتان ، ئه‌گه‌رچی ڕاوێژكاره‌كه‌ی عه‌لی باپیری ئه‌میری كۆمه‌ڵ نهێنی و ڕاده‌ستكردنی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌‌ و تێكۆشه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌پلانی مه‌لائیحسانه‌كان و ته‌سلیم كردنیان به‌دام و ده‌زگاكانی سوپای پاسداران و ئیتلاعاتی مێزه‌ربه‌سه‌ره‌كان له‌تۆڵه‌ی جه‌نابتان ده‌كاته‌ڕۆمانێك و تۆش ده‌كاته‌پاڵه‌وانێكی جیهاد و لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌‌له‌گه‌ڵ مه‌لائیحسان ده‌كات ، ئه‌مه‌ش به‌جێبهێڵین و بێینه‌وه‌‌ سه‌ر خه‌ونه‌كانت ، تاچه‌نده ‌ڕاستن و گوایه‌به‌ڕێزتان خه‌ون به‌ یه‌زدانی مه‌زنه‌وه ‌ده‌بینن و گوایه ‌به‌ره‌و به‌هه‌شتیان بردویت؟؟؟ پاش ئه‌وه‌ی له‌خوا ترسێكی وه‌ك تۆ نكۆڵی له‌خه‌ون بینینه‌كانت ناكه‌یت ، ڕاسته‌وخۆ من ده‌خاته ‌به‌رامبه‌ر به‌پرسیارێك و جه‌نگی عێراق و ئێرانم به‌بیردینێته‌وه‌ ، ئایا له‌خه‌وتا كه‌چویت بۆبه‌هه‌شت ، كه‌ست له‌وانه‌بینی كه‌‌كلیلی به‌هه‌شتیان پیبوو ، ڕوبه‌روی شه‌ڕگه‌كان ده‌چون و پێیان له‌مه‌رگی خۆیان ده‌نا ؟ به‌ڕاستی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه‌ به‌عسیه‌ك خه‌ون به‌خواوه ‌ببینێت ؟ به‌ڕاستی تاوانه ‌كه‌سێك ته‌نها یه‌ك دڵۆپ ئاره‌قی نه‌كردبێته‌وه‌ و خانوی چه‌ند نهۆمی و باڵه‌خانه‌ی به‌رز و به‌پێی مۆدیل ساڵانه‌ ئۆتۆمبیل بگۆڕێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ بێت و ئه‌وه‌نده‌ش له‌خواترس بێت . سه‌یر وسه‌مه‌ره‌یه ‌ڕۆژانه ‌به‌ناو گروپه ‌ئیسلامیه‌كان هه‌زاران مناڵی سه‌ربێشكه‌ی كوردستانی ڕۆژئاوا به‌ناوی جیهاده‌وه ‌ده‌كوژن و جه‌نابتان له‌ئاست ئه‌و هه‌موو تاوانه‌دا وه‌ك نه ‌باتان دیبێت نه‌باران ، دڵنیاشم له‌وه‌ی ته‌نهایه‌ك مناڵت بردبێته ‌ماڵی خۆت و یه‌ك ژه‌م نانت پێدابێت ، تاوان له‌وه‌زیاتر ده‌بێت چی بێت ؟ ئه‌ی وتاره ‌به‌(حه‌ما‌سیه‌كانت) بۆ كه‌ی هه‌ڵگرتبێت ؟ بۆده‌ریان نابڕیت و بۆتاقم و تفه‌نگه‌كه‌ت نابه‌ستیت ، گه‌ر تۆ له‌به‌رگریكردنی تاوان و كوشتنی ‌مناڵانی كوردستانی ڕۆژائاودا بكوژرێیت ، بێشك شه‌هیدی گومانی تیانیه ‌به‌هه‌شتیت .

3,304 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies