نهێنی بنیادنانی فەیسبووک .
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
بەپێی ئەم گرتە ڤیدۆیە بێت ، نهێنی دامەزاندنی فەیسبووک مەیدانە پان و پۆڕەکەی گەمەی سیاسی و بیرۆکەی یەهودییە لەسەر جیهان ، وەک دەبینین خاوەن و دامەزرێنەرو بنیادنەری فەیسبووک ” مارک زوکربیرگ ” لەو دروشم و ستراتیژی بنیادنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاگادارمان دەکاتەوەو لەکاتی داکەندنی چاکەتەکەی سمبولێکمان پیشان دەدات ، کۆی سمبولەکە هێمای ” ماسۆنی ” یە .
بیرۆکەی ماسۆنی چییە ؟ .
ماسۆنی یان فریماسۆنی بزووتنەوەیەکە ، کە لە چەندین ناوەند و بنکە ( لۆژ ) لە وڵاتانی جیھان پێک ھاتووە . ماسۆنیسم خاوەنی بەڕێوبەرایەتیێکی جیھانی نییە . پێوەندی نێوان لۆژەکانی ماسۆنی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرانی ئەوانەوە جۆر دەکرێت . ڕەنگە وشەی فریماسۆنی لە “freestone mason” بە واتای “بەننای ئازاد ” لە ئینگلیزییەوە یان لە “franc mason ” بە واتای ” بەننای فەڕانسی ” لە زمانی فەڕانسییەوە ھاتبێت . کەسێک کە ئەندامی ڕێکخراوە ماسۆنییەکان بێت پێی دەوترێت ” ماسۆن ” یان ” فریماسۆن ” ھەروەھا بە ئەو بینایەی کە ناوەندی چالاکی ماسۆنەکانە پێی دەوترێت ” لۆژ ” .
ماسۆنی لە سەرەتادا بزووتنەوەیەکی لیبرال بوو . [١] ماسۆنەکان بە درووشمی ” یەکسانی ، بەرابەری و برایەتی ” ڕۆڵێکی گرینگیان ھەبووە لە ئینقلابی ئەمریکا دژ بە بریتانیا، ئینقلابی گەورەی فەڕانسە و ئینقلابی مەشرووتەی ئێران .[٢]
کتێبگەلێکی زۆر لە سەر ماسۆنەکان و ماسۆنیسم نووسراوە بەڵام زۆربەی ئەوان بە ڕوونی لاینگرانە نووسراون و ئەکادێمیک نین.[٣] سەرچاوە / ویکیپیدیا .
بەڵام زیاتر ورژاندی ئەم باسە بەپێی ئەم گرتە فلیمە بێت ، کەسانی دینی سەر بەئیسلامی سیاسی و نەیارانی ڕۆژئاوایە و پشت بەستن بەکۆمەڵێک هێما بۆ ئەو هێمایەی لەپشتی چاکەتەکەی مارک زوکربیرگ دەبینرێت دەکێشن و سەرچاوەی بیرۆکەی فەیسبووک دەئاڵینن ڕاستەوخۆ بە بیری ماسۆنییەوە ، کەئێستا لەڕووی سیاسییەوە ئەو ڕێکخراوە باڵی کێشاوە بەسەر جیهاندا . ماسۆنییەکان دەوری گرنگیان هەبوو لەشۆڕشی ئەمریکا بۆ ئازادی ئەو وڵاتە لەچنگی بەریتانیا ، لەئێستاشدا دەوری گرنگیان هەیە بەسەر تەواوی بڕیارە سیاسییەکانی جیهان داو ئەمەریکا و خودی لوبی یەهودی باڵادەستن لەم ڕێکخراوەدا ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە