به‌هرۆز جه‌عفه‌ر : بۆمبى چیێنراو ! .

له‌ناخ و ده‌ماخى هه‌ر تاكیێكى كورددا ، بۆمبیێكى چیێنراو هه‌یه‌ ، وه‌ك چۆن له‌دیوارى هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ، خویێندنگه‌یه‌ك ، فه‌رمانگه‌یه‌كدا ،درزیێكى گه‌وره‌ ده‌بینین ،له‌دیوارى ئه‌خلاق و كلتورو فه‌رهه‌نگى كۆمه‌ڵى كوردیدا ، وه‌له‌ جۆرى بیركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانیشدا ، درزو بۆشاییه‌كى گه‌وره‌ دروست بووه‌ ، هه‌موو ئه‌مانه‌ باعیسى ئه‌و بۆمبه‌ چێنراوه‌ن .

كورد ، چونكه‌ یه‌كه‌مجار له‌سه‌روه‌ختى شیێخى مه‌حمودى نه‌مردا ، له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ ، بۆمب باران كراوه‌ ، ئیێستاش هه‌ر ووشه‌ ئینگلیزییه‌كه‌ ( بۆمب – Bomb) ى ، لاخۆشترێكه‌ ، وه‌ك له‌ (قنبله‌) ى عه‌ره‌بى . كوردى به‌شمه‌ینه‌ت ،خاوه‌ن كیان و گه‌لی په‌ژمووده‌و نیشتمانى پارچه‌پارچه‌كراو ، چونكه‌ قه‌د خاوه‌نى (بۆمب) نه‌بووه ‌، تا خۆى پێبارێزێت . یان هێرشی پێ بكات ، ئه‌وه‌تا سه‌ر له‌ بۆمب و جۆره‌كانى بۆمب و مه‌به‌ست و كات و مه‌رامه‌كانى به‌ركارهیێنانى ده‌رناكات .

ئه‌م سیسته‌مه‌ جیهانییه‌ى ئێستا ، به‌خۆى و ته‌كانه‌ ته‌كنه‌لۆژیی و داهێنانه‌ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانییه‌وه‌ ، پشت به‌ستووه‌ به‌ : چه‌مك وتێگه‌یشتن له‌ قووڵاییه‌كانى (هێز-power ) وه‌ (به‌رژه‌وه‌ندیی-interst) . واته‌ خاڵى له‌به‌هاو خه‌سڵه‌ته‌ به‌رزه‌كان ، له‌ ئه‌خلاق ،له‌وه‌ى كه‌ “هابرماس” به‌ خۆرئاواى ووت : وریابن .. ئه‌و باڵه‌خانه‌ به‌رزانه ‌، ئه‌گه‌ر بناغه‌كه‌ى ئه‌خلاق نه‌بێت ، هه‌رچه‌نده‌ به‌رز بێت ، ئه‌ڕوخێت “. له‌وه‌ى كه‌ ” شپنگله‌ر ” باسی ڕووخانى شارستانیه‌تى خۆرئاوا ده‌كات ، له‌ژێرۆ سایه‌ى پێوانه‌كردنى ژین به‌ مادده‌و پاره‌و هێزى ئه‌سپه‌كان .

گوێم له‌بۆمبى چیَنراوه‌ ، له‌كوردستان ، وه‌ له‌سلێمانى ، ئه‌م بۆمبه‌ به‌گشتى له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادیی عێراقه‌وه‌ ، ڕۆژانه‌ پرشه‌كانى به‌ر ویژان و به‌ر ئابوریی و به‌ر مێژوو جوگرافیاو كایه‌كانى ترى بونمان ده‌كه‌وێت ، به‌ڵام كه‌س هه‌ستى پێ ناكا . بۆمبێكه‌ باگكراوه‌نده‌كه‌ى هێزێكى هه‌واڵگریی چه‌ندین یه‌كه‌ى ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تییه ‌. ئه‌گه‌ر جاران ، داگیركارییه‌كه‌ ناوى (احتلال) بوو،ئیستا ناوى (اختلال) ه‌.واته‌ ته‌نها یه‌ك نوقته‌ گه‌شه‌ى كردووه‌ ،به‌لام به‌ دونیایه‌ك زیانى گه‌وره‌ تره‌وه‌ .

ئه‌م بۆمبه‌ ، ڕاسته‌وخۆیه ‌، له‌ دوو ئه‌گه‌ر تێپه‌ر ناكات :

یه‌كه‌م : یان به‌عسیه‌كانن ،كه‌ له‌م دواییه‌ ، له‌ توركیاوه‌ كوتله‌ى عه‌ره‌بی كه‌ركوك ، بانگكرابوون بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ، ئه‌مه‌ش ده‌نگى پییه‌كانى ڕه‌غه‌ده‌ى كچى سه‌دام و كاره‌ ژیربه‌ژیرییه‌كانى ئه‌ومان پیده‌گه‌یه‌نیت .

دووه‌م : یان ئه‌وه‌تانى ، هیزیكى نیوخۆیی بۆلیدان له‌قه‌زیه‌یه‌ك ، بۆ په‌رده‌پۆشكردنى قه‌یرانیك ، به‌وه‌ها قه‌یرانیكى تر ، یاخود هیزیك بۆ لیدان له‌نفوسی هیزیكى تر ده‌یكات .

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds