geshawe-caf

گه‌شاوه‌ جاف : نیوه‌ی گه‌نجان ده‌ڵێن: به‌بێ ( ئێم ئێس ئێن ) ژیان مانای نییه.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وه‌رگیڕانی له‌ هۆڵه‌ندیه‌وه‌ :
ئه‌م سه‌رده‌ری هه‌واڵی رۆژنامه‌ی ته‌لیگرافی هۆله‌ندی بوو , كه‌ باس له‌چینی گه‌نجان ده‌كات , دەربارەی سه‌ره‌نجیان به‌رامبه‌ر( ئێم ئێس ئێن) .
سخیپۆڵ – ڕایك :-

له‌ده‌وری ٥٥٪ گه‌نجان ده‌ڵین : ناتوانن پێشبینی ژیان بكه‌ن به‌بێ( ئێم ئێس ئێن- مه‌سنجه‌ر) ، ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ پیشكه‌ش به‌ ٢٨٠٠ كه‌سی گه‌نجی به‌كارهێنه‌ری خزمه‌تگوزاری چات كرابوو ، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری لەسەر چوونیان بەرێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌شه‌ . له‌ ڕیگه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وت ، كه‌ گه‌نجان كۆمپیووته‌ر به‌گرنگترین ده‌زگا ده‌زانن له‌ ژیانیان دا ، وه‌ به‌ڕێژه‌ی دوو به‌رامبه‌ر به‌گرنگتریان زانی له‌ته‌له‌فۆن هه‌روه‌ها پێنج به‌رامبه‌ر له‌ ته‌له‌فزیۆن . كه‌متر له‌ ڕێژه‌ی ٧٠٪ له‌ وانه‌ی ، كه‌ پرسیاریان ئاراسته‌ كرابوو ووتیان كه‌ ئه‌نته‌رنێت سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگه‌ بۆ هه‌وال ….. وه‌هه‌ر له‌ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وت ، كه‌ نیوه‌ی گه‌نجان له‌ڕێگه‌ی ( ویندۆ لایڤ مه‌سنجه‌ره‌) وه‌ خۆشه‌ویستی ژیانیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و بۆته‌ هۆی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌رگیری .
له‌ هۆڵه‌ندا هه‌موو مانگێك دوو ملیاردو نیو قسه‌كردن له‌رێگه‌ی مه‌سنجه‌ره‌وه‌ ڕوو ئه‌دات . له‌لایه‌ن شه‌ش ملیۆن كه‌س ، كه‌ ئه‌كاونتیان هه‌یه‌ ، وه‌ڕێژه‌ی مامناوه‌ندیی كۆنتاكت پێرسۆنه‌كان بریتییه‌ له‌هه‌شتاو سێ كه‌س.
به‌ بۆچوونی مایكرۆسۆفت ئێم ئێس ئێن ، گه‌نجان ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر ئه‌م به‌شه‌ به‌كاری ده‌هێنن هه‌فتانه ‌، هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی تری ئه‌نته‌رنێت له‌رێگه‌ی مایكرۆسۆفته‌وه‌ ئه‌توانن زۆر سوود وه‌ربگرن له‌م به‌كارهێنانه ‌. هه‌روه‌ك به‌شی ئیمایل كه‌ شه‌ش ملیۆن و نیو ئه‌كاونتی هه‌یه‌ ، مایكرۆسۆفت رێژه‌ی دوو ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار جیگای هه‌یه‌ بۆ ( وێنه‌ گۆڕینه‌وه‌و خزمه‌تگوزاری بلۆگ له‌ ویندۆ لایڤ) دا . وه‌ ئێم ئێس ئێن ـی هۆله‌ندی مانگانه‌ سی ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار به‌كار‌هێنه‌ری هه‌یه‌ .
هه‌ربۆ ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كۆمپانیای ویندۆ لایڤ به‌شی ( ژیان هیج نیه‌ به‌ بێ تۆ ) ، ‌هۆله‌ندیه‌كان كه‌ به‌كارهێنه‌ری ویندۆ لایڤ و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی به‌شی ئێم ئیس ئێن ده‌كه‌ن ، به‌ دریژایی رۆژێك که‌ ١٢ دیسه‌مبه‌ر دێت ، هه‌موو هۆڵه‌ندیه‌ك ئه‌توانێ له‌و رۆژه‌دا نامه‌ بنێرێت كه‌ له‌لایه‌ن ملیۆنێ كه‌س كه‌ سه‌ردانی ئه‌م به‌شانه‌ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ش وه‌ك دیاریه‌ك وه‌هابوو له‌ لایه‌ن كۆمپانیای ویندۆ لایڤ مه‌سنجه‌ر بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی .