Amine

براكه‌ی ئامینه‌ به‌هرامی خۆی كوشت

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

دوێنی له‌ شاری تاران براكه‌ی ئامینه‌ به‌هرامی كه‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵه‌ له‌ بورجی ستارخان خۆی هه‌ڵدایه‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست دا .
ره‌نگه‌ بپرسن ئامینه‌ به‌هرامی كێیه‌ ؟
ئامینه‌ به‌هرامی كچه‌ خوێندكارێكی تارانی بوو كوڕێكی هاوڕێی خۆی له‌ هه‌مان زانكۆكه‌ی ئه‌و چه‌ندجارێك داوای خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیریی لێ كرد و ئه‌ویش ره‌تی كرده‌وه‌ .
پاش چه‌ند جارێك ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌جید له‌ لایه‌ن ئامینه‌وه‌ ئیتر مه‌جید رۆژێك تیزابی كرد به‌ رووخساری به‌هرامییدا و به‌وهۆیه‌وه‌ ناوبراو هه‌ردوو چاوه‌كانی له‌ده‌ست دا و رووخساریشی به‌ ته‌واوی شێوا .
مه‌جیدیش له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیرا كرا و پاش چه‌ندین ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ زیندان دادگا بڕیاری ده‌ركرد كه‌ ئامینه‌ به‌ ژه‌هرێك هه‌ردوو چاوه‌كانی مه‌جید كوێر بكات .
بنه‌ماڵه‌ی مه‌جید زۆر تكایان كرد و پاره‌ی زۆریان خسته‌ به‌رده‌می ماڵی ئامینه‌ و ته‌نانه‌ت مه‌جید ئاماده‌یی ده‌ربڕی كه‌ ئامینه‌ش بخوازێت و به‌و نابیناییه‌وه‌ بیكاته‌ هاوسه‌ری هه‌میشه‌یی خۆی .
به‌ڵام ئامینه‌ قایل نه‌بوو ، سه‌رئه‌نجام رۆژی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ هاته‌ پێش و مه‌جیدیان خسته‌ به‌رده‌ستی ئامینه‌ و ده‌رزییه‌كانیان خسته‌ به‌رده‌می تا تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه‌ .
ئیتر مه‌جید زۆر گریا و ئامینه‌ش له‌وێدا مه‌جیدی به‌خشی و وتی به‌خشین باشترین تۆڵه‌یه‌ .
هه‌ر ئه‌وكات دكتۆر محه‌مه‌د خاته‌می ، سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری ئیران ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌ و وتی ( ئامینه‌ به‌هرامی مامۆستایه‌ك بۆ هه‌مووان ) ، داوای له‌ ده‌وڵه‌ت كرد ئه‌وانیش سوود له‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئامینه‌ وه‌ربگرن و چاوپۆشی له‌ نه‌یاره‌كانیان بكه‌ن .
به‌ڵام ئێستا 10 ساڵ دوای ئه‌و رووداوه‌ براكه‌ی ئامینه‌ به‌هرامی له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی ده‌روونیدا له‌ بورجی ستار خان له‌ ناو شاری تاران خۆی به‌ردایه‌وه‌ و خۆی كوشت .

سەرچاوە – پ  سەلاح خدر

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت