muhamad-genawi

  دکتۆر محه‌مه‌د گه‌ناویی : خه‌ونه‌كانی توركیا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

كۆماری به‌ناو توركیا له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه‌ تائێستاش هه‌ڵبه‌ته‌ به‌پله‌ی جیاواز له‌قه‌یراندا ده‌ژی ، له‌وانه‌ قه‌یرانی ناسنامه‌ .

توركیای كۆماری به‌ده‌ستی باوكی تورك ( ئه‌تاتورك) ویستی توركیای نوێ دروست بكات به‌لاساییكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیان‌و سستمی رۆژئاوایی به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه‌ جگه‌ له‌ڕێزگرتن له‌مافی نه‌ته‌وه‌كان له‌وانه‌ مافی كورد .

ئه‌تاتورك‌و په‌یڕه‌وانی نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاكانی رۆژئاوایی رێزی مافی كوردیان نه‌گرت ، به‌ڵكو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌كارهێنا بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌موو دیارده‌یه‌كی كوردی هه‌ر له‌جلوبه‌رگ‌و زمان‌و كلتور تا ده‌گاته‌ چالاكی سیاسی‌و رۆشنبیریی‌و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ دروستبونی قه‌واره‌ی كوردی .

دژایه‌تیكردنی سه‌رسه‌ختانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ گه‌لی كوردستان هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سنوری توركیادا نه‌مایه‌وه‌ ، به‌ڵكو دژایه‌تیكردنی كورد له‌هه‌ر شوێنێكی كوردستان بوو به‌ستراتیجی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ، ئه‌م دژایه‌تییه‌ سه‌رسه‌ختانه‌ی توركیا بۆ كورد بووه‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی مرۆیی به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ به‌جۆرێك له‌مێژوی تازه‌دا هه‌تا له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌فریقای جنوبی زوو روی نه‌دابوو .

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ته‌نها گه‌لێك كه‌ڕێزی له‌تورك گرتبێت له‌جیهان گه‌لی كورده‌ ، ئه‌گه‌رنا له‌مێژوی زۆربه‌ی گه‌لانی ناوچه‌و جیهان تورك وه‌ك (دڕنده‌ ، جاهل ، بێ عاقڵ‌و گه‌مژه‌و ناحاڵی ) وێناكراوه‌ .

بۆ نمونه‌ له‌ناو عه‌ره‌به‌كان تورك به‌نمونه‌ی گه‌مژه‌یی ده‌هێننه‌وه‌ له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا ( تركی غبی) ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌كارهاتوی رۆژانه‌ی عه‌ره‌به‌كانه‌ ، ئێرانیه‌كانیش له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا تورك به‌ “ كه‌ر” ناوده‌هێنن‌و یه‌كسان ده‌كه‌ن . جگه‌له‌وه‌ش هه‌مو گاڵته‌پێكردنێكیان له‌سه‌ر توركه‌، بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر له‌ئێران كه‌رێك بزه‌ڕێنێ ئه‌ڵێن “ ئا بانگی توركێك بكه‌ن با بۆمان ته‌رجومه‌ بكات ”، واته‌ “ تورك كه‌ره‌و هه‌ر ئه‌وان ده‌توانن له‌زمانی كه‌ر تێبگه‌ن ”.

له‌ڕۆژئاواش تورك بونه‌ته‌ نمونه‌ی هه‌موو عه‌قڵ‌و كارێكی نه‌شیاو كه‌ئه‌مه‌ راستییه‌كه‌ هه‌موو كه‌س ده‌یزانێت .

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، تورك له‌بری ئه‌وه‌ی رێز له‌كورد بگرێت كه‌ له‌هه‌موو دنیا ته‌نها كورد رێزی گرتووه‌، به‌ڵام ده‌بینین به‌پێچه‌وانه‌وه‌ توركیا تۆڵه‌ی ئه‌و بێ رێزیه‌ی كه‌ له‌دونیادا پێیده‌كرێت له‌كوردی ده‌كاته‌وه‌‌و ده‌بینین تورك ته‌نها كوردی وه‌ك جاش پێ قبوڵه‌ ئه‌گه‌رنا به‌هه‌موو جۆرێك دژایه‌تی كورد ده‌كات‌و ئاماده‌یه‌ هه‌موو تاوانێك دژی كورد ئه‌نجام بدات وه‌ك تاوانی جینۆسایدی ده‌رسیم .

له‌ماوه‌ی 90 ساڵی رابردوا ئه‌وه‌ی توركیا به‌سه‌ر كوردی هێناوه‌ هه‌تا نازییه‌كان به‌سه‌ر جوله‌كه‌یان نه‌هێناوه‌، چونكه‌ نازیه‌كان ئینكاری بونی جوله‌كه‌یان نه‌ئه‌كرد، به‌ڵام توركیا به‌عه‌قڵی خۆی 90 ساڵ ئینكاری بونی كورد ده‌كات له‌كاتێكدا كه‌ كورد له‌نیشتمانی خۆی ئێستا ژیان‌و شارستانی هه‌بوو‌ توركه‌كان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له‌ژیانێكی زۆر سه‌ره‌تاییدا ده‌ژیان.

90 ساڵ زیاتره‌ توركیا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه‌ زیاتر له‌ڕۆژئاوا نزیكببێته‌وه‌ هه‌موو په‌ڕوباڵی خۆی لێكرده‌وه‌و تا له‌م ته‌یری معقوله‌ بچێت كه‌ رۆژئاوا قبوڵیه‌تی، به‌ڵام بێئه‌نجام بو، ئیتر كه‌ ته‌واو بێهیوابوو ئه‌مجار له‌ڕێگه‌ی حزبی ئیسلامییه‌وه‌ ‌بیری ئیسلامی اصولی كه‌ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب و هاوڕاكانی دامه‌زراو ئاراسته‌ ده‌كرێت روی خۆی وه‌رگێڕا له‌ڕۆژئاواوه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی.

له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا حكومه‌تی ئیسلامگه‌ری توركیا به‌هۆی دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل‌و (به‌ڕوكه‌ش) پشتیوانیكردنی له‌كێشه‌ی فه‌له‌ستین توانی رای گشتی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی بۆ خۆی رابكێشێت، به‌هۆیه‌وه‌ له‌چاوی ناسیۆنالیسته‌كانی عه‌ره‌ب‌و ئیسلامگه‌رایانه‌وه‌ توركیاو ره‌جه‌ب ئۆردوگان بون به‌هیوایه‌كی نوێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی شكاوی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی.

سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی به‌پێشڕه‌وی ئیخوان مسلمین خه‌ونێكی گه‌وره‌ی بۆ توركیا دروستكرد تا بتوانێت دوباره‌ له‌ڕێگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ نفوزی خۆی فراوانبكات له‌عێراق‌و سوریاوه‌ تا ئه‌گاته‌ رۆژئاوای ئه‌فریقیا.

توركیا پێیوایه‌ له‌ئه‌گه‌ری گرتنه‌ ده‌سه‌ڵات له‌هه‌موو وڵاتانی سونه‌ی ئیسلامی له‌لایه‌ن گروپه‌ ئیسلامیه‌كانه‌وه‌ كه‌ توركیایان كردۆته‌ نمونه‌ی حوكمی ئیسلامی ئه‌وا ده‌توانێت ئه‌و خه‌ونانه‌ بێنێته‌دی:

1-بێمنه‌تبونی ته‌واو له‌ڕۆژئاوا له‌ڕوی ئابوری‌و سیاسی‌و هه‌تا سه‌ربازی.

2-رابه‌رایه‌تیكردنی دنیای ئیسلامی سونه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی نفوزی عوسمانی له‌هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی.

3- ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌(نه‌وت) له‌ڕێی حزبه‌ ئیسلامیه‌كانی وڵاتانی ئیسلامی، به‌مه‌ ده‌توانێت توركیا بكاته‌ هێزێكی گه‌وره‌ی جیهانی.

به‌كوده‌تای میسر له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان، توركیا توشی نائومێدی بوو به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كانی نه‌بووه‌ ئه‌میش له‌به‌رده‌م بونی له‌هاوكاری گروپه‌ ئیسلامیه‌كان به‌میانڕه‌وكانه‌وه‌ تا توندڕه‌وه‌كان وه‌ك داعش‌و نه‌سره‌و ئه‌وانی تر.

4-به‌لاڕێدابردنی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان‌و تێكه‌ڵكردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كورد به‌بزاڤی دینی خۆیه‌وه‌و توانه‌وه‌ی كورد له‌مه‌نجه‌ڵی بیری ئیسلامی عوسمانی.

وه‌كو تاكتیك، ده‌وڵه‌تی توركیاو ره‌جه‌بی ئیسسلامی سونی گه‌را توانی زۆر زیره‌كانه‌ هه‌ڵوێستی توندی خۆی به‌رامبه‌ر كوردستانی باشورو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی بگۆڕێ، له‌ماوه‌ی ئه‌م 10 ساڵه‌ی رابردودا توانی كه‌ڵك له‌بۆشایی نه‌بونی ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌تێكی ده‌ستوری‌و نیشتیمانی وه‌ربگرێت له‌باشورو.

هه‌مان ده‌سه‌ڵاتدارو حكومه‌ته‌‌ی كه‌ ره‌جه‌ب پێی ده‌وتن ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی‌و سه‌رۆك خێڵایه‌تی؛ به‌ڵام ئێستا هه‌مویانی خستۆته‌ژێر بڕیارو ئیراده‌ی خۆیه‌وه‌ به‌جۆرێك رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێمی گۆڕیوه‌ بۆ رۆڵی مرته‌زقه‌.

هه‌تا زۆر سوكترو ریسواتر له‌ مرته‌زقه‌، چونكه‌ مرته‌زقه‌ له‌بری كاری به‌كرێگیراوی كه‌ ئه‌نجامی ئه‌دا به‌هاو ئیمتیازێ وه‌رئه‌گرێ، به‌ڵام توركیا هه‌م رۆڵی مرته‌زقه‌ به‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بینێ هه‌م وڵاته‌كه‌شی پێ تاڵان ده‌كات بۆ خۆی.

ئه‌م جۆری مرتزقه‌ بونه‌ كه‌ توركیا به‌كاریده‌هێنێت له‌مێژوی دنیادا نمونه‌ی نه‌بوه‌و نییه‌.

نمونه‌ی‌ ئه‌م به‌نا‌و حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و خه‌ڵكی كوردستانیش نه‌بوه‌ ئاوا به‌ئاسایی وه‌ربگیرێت كه‌ بۆ خۆی خۆی به‌تاڵانكردن بدات‌و برسی‌و ریسوای بكا بۆ ئه‌وه‌ی توركیا به‌مرته‌زقه‌ قبوڵی بكات، ئه‌م توركیایه‌ كه‌ ئاژه‌ڵ‌و داعشی لا به‌نرختره‌ له‌كورد.

له‌ماوه‌ی ئه‌م ده‌ ساڵه‌ی رابردودا، تائێستاش كه‌قه‌یرانی موچه‌و بودجه‌و دارایی وڵاتی توشی ئیفلیجی كردوه‌، توركیا زیاتر له‌ 500 ملیار دۆلاری له‌داهاتی دارایی كوردستانی بۆ خۆی راكێشاوه‌ به‌جۆرێك كه‌توركیای قه‌رزدار به‌زیاتر له‌ 400 ملیار دۆلار ئێستا بۆته‌ وڵاتێكی به‌هێزی ئابوری، قه‌یرانی ئابوری جیهانی تێپه‌ڕاندو هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وت به‌ ‌به‌های ژیان‌و داهاتوی ئابوری كوردانی باشور، كه‌ هه‌ر تاكێ له‌باشور ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان 5 ملیۆن بێ ئه‌وا به‌لانی كه‌م 100,000 دۆلار (10 ده‌فته‌ر) سودی بۆ توركیا بوه‌. له‌ڕاستیدا ‌ به‌رهه‌می قوربانیدانی 100 ساڵه‌ی ئێمه‌ ئیستا توركیا نۆشی ده‌كات به‌موباره‌كه‌ی كوردی .

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گۆڕانكاریه‌ ناوچه‌یی‌و جیهانیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی، ده‌بینرێت كه‌ڕۆڵی خه‌ونه‌كانی توركیا به‌ره‌و كه‌می‌و كوژانه‌وه‌ ده‌چێت، له‌هه‌موو شوێنێ پاڵی پێوه‌ده‌نرێت هه‌ر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی سونه‌وه‌ تا ئه‌گاته‌ ئێران‌و وڵاتانی رۆژئاواو ناتۆ، به‌ڵام دیسان ئه‌مجاره‌ش وه‌كو كۆتایی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ته‌نها كورد پاڵپشتی توركیایه‌ ئه‌وه‌تا كوردانی باكور به‌بیانوی ئاشتیه‌كی ساخته‌ هه‌موو چالاكییه‌كان دژی توركیا سڕكردووه‌ بواریان به‌توركیا داوه‌ له‌هه‌موو رویه‌كه‌وه‌ خۆی به‌هێز بكات له‌هه‌مان كاتیشدا، تائێستاش كورد به‌تیرۆریست ناو ده‌بات‌و ئاماده‌ نیه‌ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ئازاد بكات.

له‌كوردستانی باشوریش بۆخۆی خاوه‌ن ماڵه‌. چونكه‌ ئه‌گه‌ر توركیا 500 هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌ بهاتایه‌ كوردستانی باشور نه‌یتوانی ئاوا به‌مجۆره‌ی ئێستا به‌ئاسانی ببێته‌ خاوه‌نی هه‌موو نه‌وت‌و بازاڕو دارایی‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێئه‌وه‌ی هیچ ئیلتیزامێكی به‌رامبه‌ر هه‌بێت جگه‌ له‌كه‌ڵكوه‌رگرتن‌و به‌كارهێنانی هه‌رێم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تائه‌وپه‌ڕی.

ئا لێره‌دا ده‌بێت هه‌ق بدرێت به‌توركیا كه‌ وه‌ك ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ئیلتیزامی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌بێ كه‌ هیچ ده‌ستورێكی نه‌بێ هه‌روه‌ك خۆیان له‌سه‌ره‌تادا پێیان ئه‌وت ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كان.

له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو پاڵپشتیه‌‌و خێره‌ی كه‌ توركیا له‌كوردو كوردستانی ده‌بێنێ، له‌كاتی ئێستادا توركیا خۆی له‌ڕوبه‌روبونه‌وه‌دا ده‌بینیێت به‌رامبه‌ر هه‌موو كوردێك له‌دنیادا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تی هه‌موو مافێكی كورد ئه‌كات له‌هه‌موو شوێنێك وه‌كو له‌كوردستانی رۆژئاوا به‌ئاشكرا ده‌یبینین، له‌هه‌مانكاتدا ده‌یه‌وێت هه‌موو كوردستان‌و سامانی كوردستان به‌كاربهێنێت بۆ زیندوكردنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی.

10 ساڵه‌ كوردستانی باشور بۆته‌ به‌هه‌شتی خه‌ونه‌كانی توركیا به‌هۆی بۆشایی ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتمانی، ده‌ستوری، نه‌بونی حكومه‌تێكی دڵسۆزو مه‌سئول، توركیا سه‌ركه‌وتنێكی بێوێنه‌ی به‌ده‌ستهێنا له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی رۆڵپێدراو وه‌ك مورته‌زقه‌وه‌ خه‌ڵك‌و گروپی به‌ڕه‌وشت‌و سروشت‌و په‌روه‌رده‌ به‌كرێگیراو به‌جۆرێك كه‌توركیا به‌جددی مه‌یل‌و به‌رنامه‌ی ئه‌مه‌ی بۆ دروست بوو كه‌ ئه‌م مۆدێلی مامه‌ڵه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌یه‌تی بگوازێته‌وه‌ بۆ هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی سوننه‌. به‌ڵام وه‌كو باسمانكرد، كه‌م یان زۆر له‌هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی توركیا له‌قاونانایه‌ (راونانایه‌) میسر وه‌ك نمونه‌.

ئیتر پرسیار ئه‌مه‌یه‌، تاكه‌ی توركیا پێیوایه‌ كه‌ ده‌توانێت باشوری كوردستان به‌حاڵی به‌كرێگیراوی خۆی بهێڵیته‌وه‌و بیكاته‌ شوێنی ئاره‌زوه‌ ئابوری‌و سیاسیه‌كانی خۆی‌و هیچ خێرێكیشی نه‌بێت، وه‌كو بینیمان له‌په‌لاماری داعش بۆ هه‌ولێر كه‌ توركیا ته‌ماشاكه‌ر بوو؟

هه‌روه‌ها توركیا تاگه‌ی‌ ده‌گاته‌ ئه‌م راستیه‌ كه‌ به‌دیلی ژیانی ئاشتیانه‌ی هاوبه‌ش ئازارو تراژییدییای ئیننسانیه‌ بۆ هه‌موان؟

وه‌ڵامی ئه‌مانه‌ به‌دیاریكراوی ئه‌مه‌یه‌ كه‌ خه‌ونه‌كانی توركیا تاچه‌ند دێنه‌دی، كاتی ئه‌م وه‌ڵامه‌ش نزیك بۆته‌وه‌.

مه‌به‌ست له‌م وتاره‌ ته‌نها ورژاندنی راستییه‌كانه‌ نه‌ك خوانه‌كرده‌ ورژاندنی هه‌ستی رق به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س‌و گروپ‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك .

تێبینی:

بۆ نوسینی ئه‌م وتاره‌ سودم له‌وتارێكی رۆژنامه‌ی (berlingske tidende)ی دانیماركی بینیوه‌، كه‌ له‌ 16/2/1996 بڵاوبۆته‌وه‌ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت