Abubekr-caf

ئەبوبەکر جاف : ئێمە ببینە ، خۆت ببینە .

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

Me bbiîne , Xwe bibîne

سەبارەت بە وەهمی ئێوە ، ئێمە ، من ، یەكتر بینین و پەیوەندییەكانمان .

میتافیزیكیای وێنە . دیدێكی فەلسەفی .

1

هێشتاكە دەستبەرداری میتافیزیكیاو گوتاری میتافیزیكی بۆ ئینسان نەبووین . میتافیزكیا لەوە ئاڵۆزترو هەناویتر و ناچاریترە بتوانین لێی دەرچین و لێی دەرباز بین . ڕۆژگارێك میتافیزیكی تیۆلۆژیا بە ناوی یەكێتی بوون و یەكی ڕەهاوە سەروكاری لە گەڵماندا هەبوو . لە پاش چركەساتی مۆدێرنەو بە سێنتركردنی ئەقڵ و سوژەی ئینسانی فۆرمە تیۆلۆژییەكەی میتافیزیكیا گوازرایەوەو بۆ ئەقڵ و سوژەی ئینسانیی و پەیوەندیی كەینونەییەكانی ئینسان . ڕۆشنگەری چركەساتی تەواودەركەوتنی میتافیزیكیایەكی بونیاد ئینسانی بوو . دەركەوتەكانی ئەقڵ بە ئێستاشەوە هەر كاركردنێكی سرەتیی و تەقسییە لە ناو گوتاری میتافیزیكیای ئەقڵ و ئەو ئومێدو خەون و یۆتۆپیاو دونیا باشترانەی لەسەر ئینسان بینا كرابوو . بەمشێوەیە ئێمە سەروكارمان لە گەڵ دابڕان و جیابوونەوەو لێكترازانێكی تەواوو كوللی نییە بەڵكو سەروكارمان لە گەڵ فۆرمی دیكەی هەمان ماهییەت و هەمان جەوهەردا هریە كە ناوی میتافیزیكیای حوزورو میتافیزیكیای جەوهەری نەگۆڕە . میتافیزیكیای میراتگری تیۆلۆژیای پێش چركەساتی مۆدێرنیتێ و میتافیزیكیای ئاسمان سەروەری .

2

لە دیكارتەوە ، لە سوژە و دوالیزمی دیكارتییەوە بۆ ئومێدو هیوابەخشین بە ئەقڵی كانتی و لەوێشەوە بۆ تەماهیبوون و وەك یەكبوونی ئەقڵ و واقعی هیگڵی ، ئێمە لەناو پەیوەندی و دوالیزمەكانی میتسفیخیكیایەكی بوون و ئینسانداین . میتافیزیكیای سێ فەیلەسوفی مۆدێرنەو سێ پەیامبەری مۆدێرنە كە هێشتاكە دەسبەرداری جەوهەری نەگۆڕو سوژەیەكی جەوهەریی ڕەهاو نیشتەجێی ناو دوالیزمەكانین . سوژەی ناو مۆدێرنیتێ و جەوهەرخوازییەك كە دەیەوێت بوونێكی نەگۆڕو سابت و بەردەوام و ڕەهامان بداتێ . تەنانەت فرۆیدو دەرونشیكاری فرۆیدیش سەر بە شەرعییەت و جەوهەرگەرایی و گوتاری یەكی میتافیزیكییایانەی ناو مۆدێرنیتێیە . ڕاستە فرۆید برینێكە لە جەستەی مۆدێرنەدا ، بەڵام فرۆیدیش هەر لەباو تەڵەزگەو بنبەست و تێنەپەراندنی میتافیزیكیای نەگۆڕو جێگیرو جەوهەری نەگۆردایە . ڕاستە نەست جێگرەوەی هەست و وشیارییە ، بەڵام جەبری نەست و پەیوەندی سوژە / ئۆبژەی فرۆیدی میراتگرێك سەرسەختی میتافیزیكیای ئامامادەبوون و حوزوری جەوهەرە . فرۆیدو دەرونشیكارییەك كە بوو بە دەزگای كۆنترۆڵكردن و چاودێریی و تەماهیكردنەوەی سوژەی ئینسانیی و هەلومەرجێك كە قابیلی كۆنترۆڵكردن و دیسپلینكردن و ئاراستەكردن و گوشین و ڕامكردن و بەستنەوەیە . بە هەمانشێوەش ماركسیش لە ناو تەڵەزگەی میتافیزیكیای ماتریالیزمی دیالێكتیكیی و پەیوەندییە میتافیزێكییەكانی سوژە / ئۆبژەو میتافیزیكیای سوژەی بكەرو سوژەی كاراو سوژەی دونیاگۆڕین و سوژەی لۆگۆسێنتەریزم و میتافیخیكیای ئیڕۆ سێنتەریزم و ئەقڵ سەنتەریزمە . دیارە تەنیا لێدانێكی سەرسەختانە لە میتافیزیكیای ڕۆژئاوا لە فۆرمە جیاوازییەكانیدا تەنیا لای نیتچەیەو دواتر لای هایدگەرو میراتگرانی نیتچە-هایدگەردا بەرجەستە دەبێت كە نەریتی فەلسەفی و بیركردنەوەی پۆستمۆدێرنەكانە .

3

ترۆپكی فۆرمێكی نوێی ئەقڵگەرایی و میتافیزیكای ئەقڵگەرایی و سوژەگەرایی و جەوهەرگەرایی لە تەكنیك و ئەقڵی تەكنیكیدا مانێڤست دەبێت . تەكنیك و تەكنۆلۆژی لە هەمان بەرگ و ماسكی خوداوەندێكی موعجیزەخولقێن و بەرهەمهێنەردا دەردەكەوێت . تەكنك هاتوو زیاد لە هەر فۆرمێكی دیكەو بە خێراییەكی زیاتر بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە وجودییەكانی ئینسانی پێداین . تەكنێك وەك ئامرازێك نەوەستاو خۆی كرد بە غایەت و ئامانج . تەكنیك بەڵێنی دونیای باشترو تەحقیقی عەدالەت و ئازادی خەیاڵ و یەكسانی ماف و ئەركی ۆێداین . تەكنیك بەوەوە نەوەستاو بوو بە تەفسیر بۆ هەموو شتێك ، تەكنیك بەڵێنی كەشفكردنی نهێنییەكانی بوون و دونیاو ژیانی پێداین . تەكنیك بەڵێنی ژیانی ئەبەدیی و باشترو تەنانەت سەركەوتنیش بەسەر نەخۆشییەكان و بەسەر مەرگیشدا . تەكنیك و تەكنۆلۆژیاو ئەقڵی تەكنیكی بەڵێنیاندا لە ڕێگەی دەسكاریكردنی جینات و كرۆمۆسۆمەكانەوە بەسەر ” خراپەو شەڕیشدا ” زاڵ ببین و چارەسەریی ڕیشەیی بۆ بدۆزینەوە . تەكنیك خوداوەندێكە تەنیا مەرگ ماوە بۆمان جارەسەر بكات . تەكنیك و میكانیزمەكانی تا ئەو شوێنە بەڵێنی ڕیشەكێشكردنی شەڕو خراپەیان پێداین تا خۆی بوو بەشەڕو خراپەی ڕەها .

4

فریودان و فێڵكردن و چاوبەستن و تەنانەت خولقاندنی ئینسانیش لە ناو میتافیزیكیای ئەقڵدا و ئەقڵی میتافیزیكیدا گەیاندینی بە دۆخێك كە مەستبووین بە بەڵێن و دروشم و فریادڕەس و ڕزگاركردنەكان . لەناو ئەم پرۆسیسیوسانەدا ئێمە لە ناو ماكینەی بەرهەمهێنانی سوژەی فۆرم جیاوازی ئینسانیداین و وەك فوكۆ دەڵێت ئەوەی ناوی ئینسانە مێژووەكەی نوێیەو لە سێ سەدە تێناپەڕێت . ئەم پرۆسێسیوسانە بە ناوی فریاكەوتن و بەتەنگەوەهاتنی ئینسان و ژیانێكی باشتر بۆ ئینسان سەرقاڵی لە ئینسانخستن و فۆرمیولەكردنی ئینسانن كە هەر فۆرمێك سەر بە چركەساتێكی ئەبستمی و سۆسیۆلۆژی تایبەتە .. بەڵام هێشتاكە ئێمە دەسبەرداری جەوهەرێكی نەگۆڕو سوژەیەكی سابت و بە ماهییەت و ڕەها نەبووین كە ناوی ئینسان و ئینسانییەت و ئینسانخوازییە . هەمیشە بە ئاگامان دێننەوە كە هێشتاكە ئێمە ئینسانین و ئێمە بە دوای هەلومەرجێكی باشترو ڕێك و پێكتر بۆ ئینساندا دەگەڕێین . ئەم میتافیزیكە فۆرم جیاوازانە هێشتاكەو لە ناو پرۆسێسیوسەكانی گواستنەوە گەشەكردن و پەرەسەندن و پێشكەوتن و پئشكەوتنخوازیدا كە كاری دەسكاریكردنێكی ڕادیكاڵانەی ئینسانە ، دەسبەرداری میتسفیزیكیای جەوهەری ئینسانیی و ئینسانێكی جەوهەری نەبووە . قسەوباس هەر لەسر ئینسانە ، بەڵام ئینسانیش كۆتاییهاتووەو مردووەو ئاوا بووە .

5

مێژووی ئەم پرۆسەو پرۆسێسیوسانە مێژووی فۆرمگۆڕینی سوژەو فۆرمیولەبوونەوەی سوژەیە . سوژە ڕۆژگسرێك دراوێكی ئیلاهیی و میڕافیزیكتای ئیلاهی بوو . دواتر سوژە دەبێت بە دراوێكی ئەقڵ و ئەقڵانییەت لە فۆرمە مۆدێرنەكانیدا . دەقتر دەبێت بە بابەتی زانستە مڕۆیی و زانستە كۆمەڵایەتییەكان . واتە ئەوەی بەرهەم دێت جەوهەرێكی نەگۆڕ حوزوری هەیە بە ناوی ئینسان و میتافیزیكیای ئینسان و بوونەوە . زانستەكان مرۆڤێكی نوێ دەخولقێنن . تەكنیك دێت و فۆرمێكی دیكەی سوژە یسن ئینسان دەخولقێنێت . ئەو وشیاریی و لەمسكردن و بە ئاگابوونەی بەرانبەر ئینسان هەیە دەوای دەرەوەن و ئینسانێك بەرهمهاتووە كە لە ئینسانبوون خراوە و. حیكایەتە گەورەكان لە وێنەی مۆدێرنیتێ و سۆسیالیزم و ماركسێزم و ڕۆشنگەری و ئەقڵانییەت و تەكنیك و فریادڕەسی تەكنیكی و حیكایەتی مەزهەبییە گەورەكان و تەنانەت حیكایەتی ناسیۆنالیزم هیچ نین جگە لە گەران و گەشتێك بەناوی دۆزینەوەو كەشفكردنی شوناس و ناسنامەی ئینسانیمان كە ونمانكردووە . سەیر نییە ئەم حیكایەتە گەورانەش هەر لە كەناو و مناڵدانی مۆدێرنەو مۆدێرنیتێدا دروست دەبن چونكە ونبوون و ئاوابوون و غروب و مەرگی كوللی ئینسان هەر لەناو مۆدێرنەدایەو ئەم حیكایەتانەش دێن بەڵێنی دۆزینەوەو ڕخگاركردن و فریادڕەسیمان ڵێ دەبەخشن . بەمشێوەیە ئەم حیكایەتە گەورانە ئەگەر ڕووی ئەو دیەی مۆدێرنیتێ نەبن ئەوا بەشێك یان فروفئلی خودی مۆدێرنەن تا ئێمە لەناو نیهیلیزمێكی پاسیڤدا بە ئاگانەیەین . دیارە ئەم حیكایەتە گەورانەو بەڵێن و موژدەو هیوابەخشینەكانیان لە ناو گوتاری میتافیزیكیدان و تەنانەت دەسبەرداریی میتسفیزیكیای تیۆلۆژی و ستونی نەبوون .

6

ئێمە باسمان لەوە كرد شتێك نەما بە ناوی سوژە یاخود بە ناوی ئینسان و جەوهەرێكی موقەدەسی دەست لێنەدرواو تابوی ئینسانییەوە . ئەوەی بەرهەمهاتووە درواێكی ناو گەمەو پەیوەندی هێزەكان و ستراتیژی هێزەكانە . ئینسان ئەو چەمكە پڕ لە گەمەو یاریكردنەیە كە هێزەكان بە ئیرادەو بە ویستی خۆیان وەك مانایەكی ئاسۆیی بەرهەمی دێنن و بەرهەمی دێننەوە . ئەقڵ ، زانستە دەقیق و ئەزموونییەكان، زانستە مرۆیی و كۆمەڵایەتییەكان ، بیۆ تەكنیك ، گوتارە گەورەو حیكایەتە گەورەو ئیدۆلۆژییەكان …. تەواوی ئەم نەزم و گوتارانە شتێكی سوك و مشك و خرجێكیان پێكهێنا كە ناوی ئینسابە و بەردەوامیش دەیگۆڕن و شتی نوێی لێ دروست دەكرێت و ئیرادەو ویست و قودسییەتێكی ئینسانی بوونی نەما .. هیچ شتێك وەك ئەسڵ و ماهییەت و فۆرمی نەگۆڕیی خۆی نەما . نە من نە تۆ نە ئێمە بە ئێوە نە وشیاریی نە ئاگایی و نە بینین و یەكتر بینین . هیچ شتێك بوونی سەربەخۆو ئۆتۆنۆم و بێلایەنی خۆی نەما .

7

قسەو باس لەسەر سوژەو بوونێكی ئینسان كە خاوەن خۆیی و وشیاریی خۆیی و ستراتییژی خۆی بێت بوونی نییە. هەموو شتەكان لە ناو ماتەێسێكدا بە كۆدەوە بەستراوەو هەموو شتێك ئامادەكراوەو خولقێنراوە. من ، منی ناو گوتارو تۆڕی پەیوەندی هێزەكانە، منێك كە خولقێنراوە، منێك كە فۆرمیولەكراوە ، من یان تۆ یان ئێمەو ئێوەو ئەوان تەنیا وێنەی دروستكراوی ناو تەكنیك و میدیاو كەڵكەی ئەو هێزانەین كە كاریان خولقاندنی سوژەیە. من و تۆیەك كە ئیدی من و تۆیەك نییە كە بچینەوە سەر ئەسڵ و بنەماو بنچینەیەك كە سەر بە وشیاریی و ئیرادەی خۆمان بین. هەموو شتێك ڕێكخراوە : ویستمان، پێویستیی و پێداویستی و خواستەكانمان. ئێمە لە ناو كۆمەڵگەیەكی كۆنترۆڵی وەهاداین ژەو ساتەوە لە خەو هەڵدەسین تا ئەو ساتەی دەخەوین و تەنانەت چۆنێتی خەوتنیشمان كۆنترۆڵ و دیسپلینكراوە. تەكنیك و زانست و ێنەی بەرهەمهێنراوی ناو میدیا ستایڵی ژیان و ژیانكردن و پەیوەندییە ئینسانییەكانیشی بۆ دیاریكردوین و كردوێتی بەجەبر. من و تۆو ئێمەو ئێوەو ئەوان وەهمن و بەرهەمهێنراوی ناو تەكنیك و میدیاو ئامرازە تەكنیكییەكانی دیكەین.

8

كە من و تۆو ئەو ئەوان و ئێمەو ئێوەو پەیوەندییەكانیشمان وەهم و دراوێكی ناو میتافیزیكیای ئەقڵ و تەكنیك بین ، وە بەشئوەیەكی سەیری گوتاریی سەروكارمان لە گەڵ سوژەیەكی مرۆییدا هەبێت كە خولقێنراوە ، وشیاریی و ئیدراك و بینین و پەیبردنمان لە لایەن تەكنیك و ئەقڵی تەكنیكییەوە خولقێنرابێت ، ئەوا ئێمە كۆمەڵێك ئەحمەقی گولتوریی و بوكەشوشەو داشی دەستی شەپۆلەكانی میدیاو ستۆدیۆكانین . بەڵام هێشتاكە میتافیزیكیای تەكنیك سروشت تیۆلۆژی دەسبەرداری ئەوە نابێت تەلقینمان بكات بەوەی : ئێوە لە كوێ بن ڕوداو لەوێیە ، ئێمە ببینەو خۆت ببیبە . لە بیرمان نەچێت بێدەسەڵاتی تەكنیسیان و بەڕێوەبەرانی ناو دەزگایەكی میدیایی كەمتر نییە ژە بێدەسەڵاتی من و تۆی بینەر . ستۆدیۆو مونتاژو هەواڵەكان پێشوەخت وەك بۆدریار دەڵێت لە وێنەیەكی دیكەی سیمیولاكرەوە خولوێنراوەو ئەوی پێشوتریش لە و ێنەیەكی دیكەی ساختەو كۆپییەوەو دوا وێنەش دەمانداتە دەست وێنریەكی دیكە . ئێمە ، من و تۆو یەكتر بینین و ئێمەو ئەوان بەرهەمهاتوو دراو خولقێنراوێكی ناو ستۆدێۆكان و مۆنتاژكردنەكانین . من و تۆیەك بوونی نییە ، ئێوەو ئێمەو ئەوان و یەكتر بینین و پەیوەندیكردن و بەریەككەوتنێك بوونی نییەو تەنیا وەهمێكە . دونیاو فەزای میدیاو ماكینەكانی بەرهەمهێنان و خولقاندن و مۆنتاژكردنی میدیا و ستۆدێۆكان پێش وەخت ئێمەیەكی بینەرو گوێگرو بیسەرو تەماشاكەر خولقێنراوە وەك ویست و ئیرادەی هێز و پەیوەندی هێزەكان .

تەنها بەکلیکێک لەسەر شێیر ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت لە فەیسبوک و تویتەر