فەرەیدون کونجرینی : دوبڕیار و جەند مەرجێك .

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

گەرانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان ” بەهەمان پاکێجی پێش ١٢ی ئۆکتۆبەر بۆ هەولێر ”  ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوایەتیە و جارەسەرە بۆ کێشەکان ، یان دەرچون لە دەسەڵات و بونەوە بە ئۆپۆسزیۆنــێکی کارا .

بەر لە ڕەخنەی ئەم بابەتە دەمــهەوێت سودمەندی چونەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان لە حکومەتدا بنوسم،  گۆڕان دەگەیەنێت بەچ ئاستێکی وەها کەئەم بزوتنەوەیە ڕۆڵی حکومەت کارابکات بۆچارەسەری  کێشەی نێوان لایەنەکان .

مەرجی گەرانەوە ـ  پێشنیارو چەند قسەیەك

1 – پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کۆتابکرێت و پەرلەمان ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت تا هەڵبژاردنەکانی داهاتو، ئەم پرسە هۆکاری سەرەکی کێشەکانەو دەبێت یەکلابکرێتەوە ، هەروەکو   ڕۆژی ٢٥ حوزەیرانی ٢٠١٥ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەموارکردنەی چوار پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کرد دەبێت لەوێوە ئەم بابەتە زیندوبکرێتەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم کاربکات بۆ هەموارکردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی و دەسەڵاتەکانی کەمبکرێتەوە ”  بەویاسایە بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوی هەرێم  نەبێ  کەئێستا کاری پێ دەکرێت .

2 – گەراندنەوەی ئەوپارانەی ڕەوانەی بانکەکانی دەرەوە کراوە بەمەبەستی گەندەڵی هەژماردەکرێ و بۆتە هۆکاری قەیرانی دارایی .

3 – وەزیرەکانی گۆڕان بە هەمان بەردەوامی داکۆکی لەسەر سامانی گشتی و بنەبڕکردنی گەندەڵی بکەن و بوێرانە تاخۆیان لە دڵەڕاوکێی خەڵك یەکلابکەنەوەو هاوشێوەی ڕۆژانی بەرلە 12 ی ئۆکتۆبەر تێبکۆشن ، وە لێپرسینەوەی تەواو بکرێت بەتایبەت خەرج کردنی پارە لە غیابیاندا .

4 – دوابەدوای گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان ، ئامادە سازی بکرێت و لەلایەن بەرلەمانەوە بەزۆرینەی دەنگ دادگایەکی نیشتمانی دابمەزرێت بۆ لێپرسینەوەی تاوانی گشتی و گەندەڵی و  ئەکتیڤ کردنەوەی سەرجەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم پرۆسەیە ” لەناو پەرلەماندا هەڵبژاردن بکرێت دادوەری ڕاستەقینە هەڵبژێردرێت بۆ سەرۆکی دادگای گشتی لە هەرێمی کوردستاندا .

5 – وەزیری دارایی هەرێم ڕاستەوخۆ سەردانی ئیبرایم خەلیل بکات و تەواوی داهاتی ئەو دەروازەیە لەژێر چاودێری لیژنەی دارایدابێت و لەدەستی حیزبدا نەبێت  کە بڕی داهاتی ڕۆژانەی  پتر لە یەك ملیۆن دۆلارە .

6 – خۆسازدان و ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی ٢٠١٧ نەخشەڕێگای بۆ بکرێت و لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت .

 سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان بەمتمانەی هاوڵاتیان پۆستیان وەرگرتوەو بە هەڵبژاردنێکی شەرعی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری لە دەسەلاتدا کردوە ، ڕێگیری کردنیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە نەبوە ”  بەڵکو لەلایەن  سەرکردایەتی پارتیەوە بڕیادراوەو سەرۆکی حکومەت ئەنجامی داوە ،  دوای  بڕیاری کۆتایی و ڕێکەوتنی  کۆبونەوەکانی لیژنەی كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و حكومەت ! گۆڕان بڕیاربدات سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان  بگەڕینەوە سەر ئەرکەکانیان ! ئەنجامیکی باشەیـدەبێت ، بەمەرجێك پەرلەمان سەربەخۆبێت و وەزیرەکان هەمان زوبانی رابوردویان هەبێت ! بۆ متمانە پێکردنیان لەنێو خەڵکداو دوپاتکردنەوەو بەردەوامی لەسەر ئەرکە نیشتمانیەکان  باشترە لەوەی ئێستا تێیدان .

 بێگومان سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان لەسەرەتای دەستبەکاربونیانەوە داکۆکیان کردوە لە مافی هاولاتیان و ڕاستگۆیانە بەیاسا کاریان کردوە  ئەگەر گومانێک هەبێت لە کارەکانیان   خەڵك و حکومەت  بڕیارێکی تر ئەدەن و لەمیدیاکانیانەوە باسیان لێوە دەکرد و  بەهیج جۆرێك پارتی ڕێکەوتنی ئەنجام نەئەدا بەڵام ئێستا بەپێچەوانەوەیە  .

گۆڕان جێگەی متمانەیە کە تا ئەم ساتەوەختە هیچ گەندەڵیەک ئەنجام نەدراوەو خەڵکیش ناڕەزایی دەرنەبریوە دژ بەم بزوتنەوەیە ، بەڵکو ئەوە پارتیە زۆرینەی نوسەرو  لایەنەکان ڕەخنەی لێ دەگرن و خەڵک بارەگا کانیان دەسوتێن و خۆپساندان ئەنجام ئەدەن .

هەڵبەت ئەوە دەزانین سەرۆکی شەرعی پەرلەمانی هەرێم دکتۆر یوسف  بەنایاسایی ڕێگیری لێکرا لە ١٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابوردو  لەلایەن دەسەلاتی  سەربەخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان  ، سەرۆکی پەرلەمان ژیرانە  گەڕایەوە شاری سلێمانی و هەمان ڕۆژ بەفەرمانی سەرکردایەتی پارتی سەرۆکی حکومەت نێچیرڤان بارزانی  وەك سەرۆکی هەمیشەیی  حکومەتی هەرێم !  وەزیرەکانی گۆڕان ی ناردەوە ماڵەوە . ئەمەی پارتی و سەرۆکی حکومەت ئەنجامیدا هەڵەیەکی ستراتیژی بوو لەمێژوی نەك هەرێمی کوردستاندا بەڵکو لە جیهاندا ، ئاشکرابوو لای  ڕۆشنبیران  دەبێت  لەئایندەدا هەمان ئەو کەسانەی  یان حیزبەی بڕیارەکەیدا لەڕێگیری کردنی سەرۆکی پەرلەمان  سزا بدرێت لەلایەن دادگای گشتیەوە ؟

لەنێو پارتی دیموکراتدا و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان بڕوایەکی تەواویان هەیە بەنوسەری حیزبی و بەناو ڕۆشینبیر کەخۆیان بەپشکی مەدەنی دەزانن، لە هەمانــکاتدا خەڵک بێ ئاگان لەوەی لە پشتی هەر نوسەرێک چ بەرپرسێك گرنگی پێ دەدات بەوەی وشە دەفرۆشن و موچەی تایبەتیان هەیە  لەوەی داکۆکی کارێکی حیزبین ، گێلی سەرکردایەتی پارتی لەورەدایە  بڕوایان بەمڕۆ  هەیەو ئایندە گرنگـنیە و  لەهەمان کاتدا کاتیک لە ئامانجەکە نزیك دەبنەوە دەکەونە سەر چۆك و  سیاسەتی خۆیان بەدیوێکی تردا نیشان ئەدەن و جەند لایەنێک بەجەند بڕگەمەرجێک  دەخەنە نێوان و وەك ناوبژی بۆ نەهێشتنی هەرەسیان  هەروەک بینیمان بەلیژنەو لیژنەکاری گۆڕان بگەڕینەوە ”  گەراندنەوەی گۆڕان و رێکەوتنی لەگەڵ پارتیدا نابێت بەنەهێنی بکرێت بەڵکو دەبێت بەبەرچاوی مێدیاکانەوە مەرجی سەرەکی و کۆتایی خۆی ڕابگەیەنێت تا ١٢ی ئۆکتۆبەرێکیتر دوپات نەبێتەوە .

لەسەرەتادا باسمان لە ڕیگیری و ناردنەوەی وەزیرەکان کردو شتێکمان باس کرد ، بێگومان ئەم ڕێگیری ناردنەوەی وەزیر بۆمالەوە  هەوڵێکی تری پارتی بوو بۆ ئاستێکی جیاوازو شکستی هێنا ، پارتی دەویست  بزوتنەوەی گۆڕان توڕەبکات  تا خەڵکی هانبدات تا خۆپشاندانی توند  دژبە پارتی ئەنجامبدرێت  تاگۆڕان تاوانبار بکرێت ،  لێرەوە سەرەداوی بابەتەکە دەرخات بۆ خەڵک و ئاشکرایبکات  گۆران بزوتنەوەیەکی تێکدەرە ، پارتی نیازیبوو لێرە  ڕێگیری لە گۆڕان بکات تا چیتر گەشە نەکات و واز لەو  هەوڵانەبێنێت کەلەپێناو هاوڵاتیاندا ئەنجامی ئەدات وەك داکۆکیکار ،  پارتی ترسی ئەوەی هەیە بەئێستاشەو  گۆڕان  هەرەسی پێ بێنیت و  ئاستی دەسەلاتی لەناوجەکە کەمبکاتەوە . ئەمەبیرو تێڕامانی پارتی و سەرکرایەتی پارتیە بەڵام لای گۆڕان بەجۆرێکی ترە .

مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ ٣١/٥/٢٠١٠ کاتێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی وەرگرت . واژوی گۆڕان و گوتەی ! هەموان دەمانەوێت گۆڕانی ریشەیی بکەین تا دابونەریتی حیزبی و کۆمەڵایەتی بەرەوپێش بەرین ، بزوتنەوەی سیاسی گۆڕان لە هەوڵی کەمکردنەوە و ریشەکێشی هیچ لایەنێکدانیە و بۆ هەرەسی هیچ حیزبێک نەهاتۆتە کایەی سیاسیەوە ، بەڵکو دەیەوێ لەسەر ئاستی کوردستان گۆڕانکاری بکات و چەقیوی نەریتە نەخوازراوەکان نەبین و خەڵك و حیزب جودا بکرێنەوە . گۆڕان لەنێوان دو هێزی ناوچەکەدا کاردەکات تا باڵادەستی حیزبی نەمێنێت و حکومەت و پەرلەمان و دادگــاسەروەربێ .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

 

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت