شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌زانیت، كه‌ حیزبه‌كان له‌ خه‌ڵكی ده‌شارنه‌وه‌!؟

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

وردببنه‌وه‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ (به‌ناو) حیزبه‌كان خاوه‌ن ستراتیژی چاكسازیی و نه‌ته‌وه‌یی نین و، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ هه‌مان گوتاری ساڵی 1991 ه‌وه‌ میلله‌ت به‌كاردێنن! پێویسته‌ میلله‌ت هه‌میشه‌ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه‌ی پاش ڕاپه‌ڕینی له‌ یادبێت كه‌ حیزبه‌كان نایانه‌وێك خه‌ڵك لێی وردبێته‌وه‌ و له‌و ڕێیه‌شه‌‌وه‌ به‌باشی بیانناسن!

ئه‌وه‌ش ڕاسته‌ كه‌: میلله‌تیش تا ئێستا هوشیارنه‌بووه‌ته‌وه‌ و، كاتێك‌ به‌رپرسێك یاخود وه‌ره‌سه‌ی به‌رپرسێك به‌ بازاڕ دا ڕه‌د ببێت، له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌ماته‌ باران و به‌ردبارانیان بكه‌ن، ئه‌وا ده‌ست ده‌گرن به‌ سنگه‌وه‌ بۆیان و وێنه‌یان له‌گه‌ڵا ئه‌گرن!!
به‌كرده‌وه‌، له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ تائێستا، ئه‌م (به‌ناو) حیزبانه، خاكی كوردستانیان كردۆته‌ (شه‌قاوه‌خانه‌)، كه‌ به‌هۆی شه‌قاوێتییه‌كانی ئه‌مانه‌وه‌‌، ملیۆنان گه‌نج و خێزان سه‌ری خۆیان بۆ ولاتانی خۆراوا هه‌ڵگرتووه‌ و، ده‌یان نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوسی هه‌ڵوێستداریان تیرۆركردووه‌ و، هه‌رچی كرده‌وه‌ی (خراپ و شوومه‌)‌ كه‌ له‌ مێژوو دا پێشبینی نه‌كراو بووه‌، ئه‌وا ئه‌مانه‌ ئه‌نجامیان داوه‌ و بووه‌ته‌ ده‌سكه‌وتی پاش ڕاپه‌ڕین. ‌

شه‌قاوه‌خانه‌كه‌: له‌ سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان:
له‌ 1991 وه‌، ئه‌م (به‌ناو) حیزبانه ئاوها میلله‌تیان توشی سه‌خترین ته‌نگه‌ژه‌ی ماڵوێرانی كردووه‌، كه‌ هه‌زاران ماڵ له‌ هه‌وڵێره‌وه‌ كۆچی كرد بۆ سلێمانیی و، له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بۆ سلێمانی و، له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌هۆی شه‌ڕه‌ قۆچه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی ئه‌م حیزبانه‌وه‌.
ئیتر با داڕوخانی ئابوری، كشتبوبڕ، كه‌م ئه‌ندام، خستنه‌ژێر پێی زانستگا و به‌خشینه‌وه‌ی بڕوانامه‌ به‌ ئه‌ندامه‌ گزیره‌كانیان و دامه‌زراندنیان و، هه‌زاران كاری نانه‌ته‌وه‌یی و نانیشتیمانیی و، هێنانی سوپای داگیركه‌ره‌كانی (تورك، فارس و، عه‌ره‌ب) و، به‌ ته‌ور كوشتنی یه‌كتر بووه‌ستێت!

له‌ نه‌وه‌ده‌كان:
سه‌ره‌تا ده‌ستكرا به‌ تالانكردنی زانكۆ و خوێندنگا و مزگه‌وت و فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌م گروپانه‌ی كه‌ ناویان ناوه‌ (حیزب) و، ته‌نانه‌ت عه‌مودی كاره‌با و محه‌ویله‌كانیشیان ده‌بڕییه‌وه‌ و له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه‌ ده‌یانفرۆشت به‌ ئێران.

پاشان:
ڕۆژێك پارتی و پاسۆك دژی یه‌كێتی یه‌ك ئه‌گرن!
ڕؤژێك پارتی و حسك دژی یه‌كێتی ده‌بنه‌ هاوبه‌ره‌!
ڕۆژێك پارتی و یه‌كێتی یه‌ك ئه‌گرن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی په‌كه‌كه‌!
ڕۆژێك یه‌كێتی و زه‌حمه‌تكێشان ده‌بنه‌ هاوسه‌نگه‌ر دژی پارتی!
ڕۆژێك یه‌كێتی و حسك یه‌ك ئه‌گرن بۆ قه‌ڵاچۆكردنی پارتی!
ڕۆژێك پارتی و بزووتنه‌وه‌ ده‌بنه‌ هاوپه‌یمان بۆ ڕاماڵینی یه‌كێتی!
ڕۆژێك یه‌كێتی و زه‌حمه‌تكێش هاوسه‌نگه‌ر ئه‌بن بۆ كشتوبڕی بزووتنه‌وه‌!

ئه‌م تراژیدیایه‌ درێژه‌ ئه‌كێشێت، بۆ:
ڕۆژێك بزووتنه‌وه‌ و پاسداران ده‌بنه‌ هاوبه‌ره‌ بۆ ڕاماڵینی یه‌كێتی!
ڕۆژێك یه‌كێتی و پاسداران ده‌بنه‌ هاوبه‌ره‌ بۆ كشتوبڕی پارتی!
ڕۆژێك پارتی و جه‌ندرمه‌ ده‌بنه‌ (برا!!) بۆ قه‌ڵه‌پاچه‌كردنی یه‌كێتی!
ڕۆژێكی تر، یه‌كێتی به‌ فه‌رمی سوپای پاسداران دێنێته‌ سه‌ر دیموكرات بۆ له‌ناوبردنیان!
ڕۆژێك بزووتنه‌وه‌، پارتیزانانی دیموكرات ده‌عوه‌ت ئه‌كا و، له‌ پێناو چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی (میك زه‌مینی) ده‌یان فرۆشێت به‌ ئێران!
ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ش: پارتی و به‌عس ده‌بنه‌ ده‌بنه‌ هاوگیان و، ده‌بابه‌ دێنن بۆ خاپوركردنی یه‌كێتی!
دیسانه‌وه‌، بۆ ڕۆژی دواتر، یه‌كێتی سوپای پاسداران دێنێ بۆ به‌ ته‌ور كوشتنی پارتییه‌كان!
ئه‌مجاره‌، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و شوعیه‌كانیش به‌رئه‌بنه‌ یه‌كتر!

شه‌قاوه‌خانه‌كه‌: له‌ كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان تا 2017:
بزووتنه‌وه‌ ئینشیقاق ئه‌كا و، هێرش ئه‌كاته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵ!
ڕۆژی دواتر: كۆمه‌ڵ، بزووتنه‌وه‌ به‌ ده‌رچوو له‌ ئیسلامه‌تی ده‌ناسێنێت!
ڕۆژێكی تر، ترێشقه‌یه‌ك له‌ سنوره‌كانی (بزووتنه‌وه‌ و كۆمه‌ڵه‌وه‌) به‌ ناوی ئه‌نسارول ئیسلام سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دا و، فتوای سه‌ربڕین و گوێ بڕینی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات (ئێستا هه‌ندێك له‌و كۆنه‌ ئه‌نسارول ئیسلامییانه‌ پله‌وپایه‌ی به‌رز و موچه‌ی به‌رزیان هه‌یه‌ و، كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ سه‌ربراوه‌كانی یه‌كێتیش له‌ خراپترین دۆخ دان!).
پاشانیش: سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ ده‌ست به‌ قورئان دا ئه‌نێن كه‌ عه‌لی باپیر (به‌عسی) بووه‌ و (جاشی سه‌دام) بووه‌.
دوای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵ وه‌لامیان ئه‌داته‌وه‌: ئێمه‌ شاهیدی ئه‌وه‌یه‌ن كه‌ دیموكراته‌كانتان به‌ ناوی برایه‌تیی كوردایه‌تیه‌وه‌ ده‌عوه‌ت كرد و فرۆشتنتان به‌ ئێران، بۆیه‌ ئێوه‌ش جاشن!!

شه‌قاوه‌خانه‌كه‌ له‌ نێوان گریان و پێ كه‌نین دا:
خۆ له‌یادتانه‌ له‌ سه‌رده‌می ڕوخانی سه‌دام، به ‌لای كه‌مه‌وه‌ باشوری كوردستان زیاتر له‌ (شه‌ش پایته‌ختی) هه‌بوو: هه‌ولێری پارتی، سلێمانی یه‌كێتی، هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌، خورماڵی كۆمه‌ڵ، ته‌وێڵه‌ی ئه‌نسارول ئیسلام و، گوڵه‌خانه‌ی حسك!!
پاشان دیسانه‌وه‌، به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیژی (سیاسیی، حكومه‌تداریی و، چاكسازی)، دوای ڕوخانی سه‌دامیش، حیزبه‌كان به‌رده‌وامن له‌ فریودانی میلله‌ت و، میلله‌تیش تا ئێستا هوشیار نه‌بووه‌ته‌وه‌:
پارتی ئه‌چێته‌ موسڵ و، یه‌كێتیش بۆ كه‌ركووك.
پاشان پارتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ بۆ عه‌ره‌به‌كان چۆڵ ئه‌كا و، یه‌كێتیش به‌ سیستمی %33 پۆسته‌كانی كه‌ركووك ده‌داته‌ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركووك و، به‌وه‌ش عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان %66 ی پۆسته‌كانی كه‌ركووك ئه‌گرنه‌ ده‌ست!
ئینجا شه‌قه‌وه‌خانه‌كه‌ هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی گروپه‌ شه‌قاوه‌كان له‌ پێناو (پاره‌دا) ڕێ بكه‌ون!
ڕۆژێك پارتی و یه‌كێتی له‌ پێناو (پاره‌)ڕێك ئه‌كه‌ون و، به‌بیانوی (كوردایه‌تی) خه‌ڵك فریو ئه‌ده‌ن‌!
ڕۆژێك حسك و زه‌حمه‌تكێش له‌گه‌ل یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ ڕێك ئه‌كه‌ون و، خه‌ڵك به‌كاردێنن!
ڕۆژێك گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو یه‌ك ئه‌گرن و، خه‌ڵك ئه‌كه‌نه‌ قوربانی!
ڕۆژێك یه‌كێتی و گۆڕان نزیك ئه‌بنه‌وه‌ و، خه‌ڵك فریو ئه‌ده‌نه‌وه‌!
ڕۆژێكی تر، پارتی و گۆڕان ڕێك ئه‌كه‌ون و، حكومه‌ته‌ كارتۆنیه‌ بنكه‌فراوانه‌كه‌ پێك دێنن!
دواتر پارتی (وه‌ك سه‌رده‌سته‌ی شه‌قاوه‌كان) یه‌ك شه‌ق له‌و دوو دیواره‌ كارتۆنیه‌ ئه‌دات كه‌ خۆیان ناویان لێ ناوه‌ (په‌رله‌مان!).
پارتیی ئه‌بێته‌ برای سوننه‌ عه‌ره‌به‌كان و توركی سه‌گخۆری مه‌غۆلی داگیركه‌ر!
یه‌كێتیی ئه‌بێته‌ هاوخوێنی ئه‌ژدیهای فارسی فێڵاوی داگیركه‌ر و عه‌ره‌به‌ شیعه‌كان!
ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌م شه‌قاوه‌خانه‌یه‌دا، تراژیترین كاره‌ساته‌كان ده‌بیستین، تازه‌ترینیان ئه‌وه‌یه‌ كه‌: پێشمه‌رگه‌یه‌كی یه‌كێتیی دانی پێدا ئه‌نێت كه‌ له‌ كاتی شه‌ڕی ناوخۆ دا له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌ به‌دیل گیراوون و ته‌عه‌دای سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر (به‌ زۆر لاقه‌كراوون)، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ هیچ (ئاین، یاسا، ویژدان و ئه‌خلاقێكی مرۆڤایه‌تیی) دا نییه‌، جگه‌ له‌وه‌ نه‌بێت له‌م (شه‌قاوه‌خانه‌یه‌دا) ڕووداده‌ت!
سه‌یر ئه‌وه‌یه‌: هه‌ندێكجار گروپه‌ مافیا جیهانیه‌كان كه‌ ڕێك ئه‌كه‌ون، به‌ڵێنه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌به‌نه‌سه‌ر و هێرش ناكه‌نه‌ سه‌ر (باره‌ قاچاخچیه‌كانی یه‌كتر!). كه‌چی له‌ بنه‌ڕه‌ت دا، هیچ یه‌كێك له‌م (به‌ناو) حیزبانه‌، ئه‌وی دیكه‌ی قبوڵ نیه‌ و، ڕێكه‌وتنه‌كانیان ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گروپییه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ڵێنه‌كانیشیان بۆ یه‌كتریش نابه‌نه‌سه‌ر!
له‌م شه‌قاوه‌خانه‌یه‌دا: ئه‌وه‌ی فریودراوه‌ و به‌كارهێنراوه‌ و كۆیلایه‌تی بۆ وه‌ره‌سه‌ی به‌رپرسه‌كان ئه‌نجام ئه‌دات، ئه‌وا: به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌یه‌ و خۆیان (ژینی كۆیلایه‌تیان) ئه‌وێ.
داینه‌مۆی ئه‌و كۆیلایه‌تیش ئه‌و (بڕانامه‌ قبول خاسانه‌ی زانكۆكان و خوێنه‌وار و ڕۆژنامه‌نوسه‌ ده‌ربارانه‌ن) كه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ و میدیاكان دا بوونه‌ته‌ كرێگرته‌ی وه‌ره‌سه‌ی به‌رپرسه‌كان.