نادیه موراد و تراژیدیا‌کانی.
دوکتۆر حوسەێن عەزیز
ئه‌م کیژه کورده پاکیزه‌یه، له ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا، باسی خۆی و ده‌سته‌خوشکه‌کانی ده‌کا، چی‌یان به‌سه‌رهاتووه، کاتێ عه‌ره‌به موسوڵمانه‌کانی (داعش)، زێده‌که‌یان داگیرکردوون. ئه‌مه‌ش نموونه‌یه‌کی قیزه‌ونی بێڕه‌وشتیی عه‌ره‌به موسوڵمانه داگیرکه‌ره‌کانمان بیرده‌خاته‌وه، که به ناوی خواپه‌رستیی و ئایینی ئیسلامه‌وه، هه‌ر له یه‌که‌مین ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئایینه‌وه تا ئه‌وڕۆ، ووڵاتانی جیهانیان داگیرکردووه، سه‌ر و ماڵی دانیشتووه‌کانیان تاڵانکردووه و دهسیشیان بۆ ئابڕووی ئافره‌ته‌کانیان درێژکردووه. ئه‌مه‌شیان به‌گوێره‌ی ده‌قه‌کانی قورعان، فه‌رمووده‌کانی په‌یامبه‌ر و فه‌توای مه‌لاکانی ئیسلام کردووه، چونکه ئایینه‌که ڕێی به ئه‌و جۆره کارانه داوه و به مافێکی ڕه‌وای موسوڵمانانی زانیوه!
پێم وایه، ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌م کاره نامرۆیانه‌یه پهسهنددهکهن، نه مرۆ و نه کورد نین، به‌ڵکوو عه‌ره‌بێکی پاپه‌تی دواکه‌وتووی موسوڵمانی بیاباننشینی بێ ویژدان و دڕنده‌یه‌کی کێویین! جا نازانم، گه‌ر ڕۆژێ له ڕۆژان، خوشک و دایک، هاوسه‌ر و کچ، خزم و که‌سه‌کانی ئه‌و موسوڵمانه کوردانه، به‌رده‌سی له‌شکرێکی داگیرکه‌ری ئیسلامیی وه‌ک (داعش) بکه‌ون، هه‌ڵوێستیان چی ده‌بێ، چونکه ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی کوردبن، موسوڵمانێکی عه‌ره‌بن؟!