شێرزاد شێخانى: ئه‌نگۆ و ئه‌وان.

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ئه‌وان: نانى هه‌موو خێزانه‌كى كورديان ده‌دا، بيتاقه‌ى بايه‌عى مه‌عجونى ددان و موسى تراشى تێدا بوو، شيرى مندارى كورديش له‌سه‌ر حيسابى ده‌وڵه‌ت بوو.
ئه‌نگۆ: نانى هه‌موو خێزانه‌كى فه‌قير و هه‌ژارتان بڕى، ميلله‌تى كوردتان له‌برسان كوشت، معاشى شه‌ل و كوێر و گۆج و پييرو پييره‌ژن و نه‌خۆشتان خوارد!.

ئه‌وان: سه‌دان خه‌سته‌خانه‌ى گه‌وره‌و هه‌زاران مسته‌و سه‌فى گونديان دروست كرد وده‌رمانيشيان به‌ به‌لاش ده‌دايه‌ نه‌خۆشه‌كان.
ئه‌نگۆ: كه‌رتى ته‌ندروستيتان وێرانكرد ، خه‌سته‌خانه‌كانتان فرۆشت، سه‌دان خه‌سته‌خانه‌ى ئه‌هلى لۆ خۆتان دروست كرد!.

ئه‌وان: وه‌زيرى ته‌ندروستى وڵاتيان له‌سه‌ر يه‌ك ده‌رزى ئيكسپايه‌ر ئيعدام كرد.
ئه‌نگۆ: چاوپۆشيتان له‌ تاجيرى ده‌رمان كرد كه‌ به‌ يه‌ك ده‌رزى‌ چاوى 30 كه‌سى كوێر كرد!.

ئه‌وان: هه‌موو 30 و31 مانگه‌گ معاشيان دابه‌ش ده‌كرد، موسته‌حيل بوو معاش يه‌ك رۆژ تاخير بيتن.
ئه‌نگۆ: موسته‌حيله‌ يه‌ك مانگ له‌ مه‌وعيدى خۆيدا معاش بده‌ن، ده‌يان معاشى خه‌ركيشتان خوارد!.

ئه‌وان: ده‌يان تاجيريان له‌ بازاڕى شورجه‌ى به‌غدا هه‌رواسى له‌سه‌ر زيادكردني نرخى ئازووقه‌.
ئه‌نگۆ: هه‌زاران تاجيرتان به‌ردايته‌ گيانى ئه‌و ميلله‌ته‌‌ خينيان ده‌مژن!.

ئه‌وان: سكه‌ى قيتار و پاسى مه‌سڵه‌حه‌ى ناو شار و مونشه‌ئه‌ى رێى به‌غدايان دابينكرد‌بوو .
ئه‌نگۆ: به‌ فرۆكه‌ى تايبه‌تى خۆتان وقافله‌يه‌ك سه‌ياره‌ى به‌رزى فه‌وجه‌كانى حيمايه‌تان هاتوچۆ ده‌كه‌ن!.

ئه‌وان: يه‌ك مه‌سئوليان نه‌ده‌وێرا ده‌ست لۆ يه‌ك دينارى مولكى ده‌وڵه‌ت بباتن.
ئه‌نگۆ: شارو ديهات وگه‌ڕه‌كتان به‌ناوى سه‌ركرده‌و ئه‌ندامى‌ حزبه‌كانى خۆتانه‌وه‌ تاپۆ كرد!.

ئه‌وان: كاره‌باى حكومه‌تيان به‌ نرخى كه‌ره‌وزو ته‌ره‌تووره‌ ده‌دايه‌ خه‌ركى.
ئه‌نگۆ: كاره‌باتان راده‌ستى كۆمپانياى حزبى و موه‌ليده‌ى ئه‌هلى كرد!‌.

ئه‌وان: جلكوبه‌رگى ته‌له‌به‌ى مه‌كته‌ب و په‌رداخه‌ شييرى سبه‌ينان و حه‌بى ماسييان ده‌دايه‌ مندارى كورد.
ئه‌نگۆ: ده‌يان مليۆن دينار سارانه‌ له‌ ته‌له‌به‌ى‌ وه‌رده‌گرن، نه‌فتى سۆبه‌كانيش به‌وان ده‌كڕن!.

ئه‌وان: هه‌ر ته‌له‌به‌يه‌ك ته‌خه‌روجى بكردايه‌ يه‌كسه‌ر له‌ وه‌زيفه‌ى حكوميدا دايانده‌مه‌زراند.
ئه‌نگۆ: ده‌يان هه‌زار ده‌رچووى زانكۆكانتان له‌سه‌ر جاده‌كان عاره‌بانه‌ راده‌كێشن!.

ئه‌وان: ده‌يان مه‌عمه‌لى به‌رهه‌مهێنانيان دامه‌زراند و سه‌دان هه‌زار گه‌نجى كوڕو كچيان تێدا ته‌عين كرد.
ئه‌نگۆ: هه‌موو ئه‌و مه‌عمه‌لانه‌تان فرۆشت و مۆزه‌فه‌كانيشتان ده‌ربه‌ده‌ر كرد!.

ئه‌وان: قه‌له‌م و ده‌فته‌ر و مساحه‌و مقتاته‌و بێجامه‌ و پياڵه‌و ‌چاكه‌ت و پانتۆرو كراسيان يان له‌ مه‌عره‌زى حكومه‌تدا ده‌فرۆشت.
ئه‌نگۆ: سوق مه‌ركه‌زى و ئۆرۆزدى و شه‌ريكه‌ى ئه‌فريقى و حه‌ديدو خه‌شه‌ب و نه‌سيج و روخامتان هه‌راج كرد!

ئه‌وان: داهاتى نه‌فتى وڵاتيان ده‌كرده‌ پرۆژه‌ى ئاوه‌دانى شاره‌كانمان.
ئه‌نگۆ: داهاتى نه‌فتى ده‌دزن و ده‌يخه‌نه‌ خزمه‌تى بانقه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى كوردستان!.

ئه‌وان: ده‌يان پرۆژه‌ى گه‌شتوگوزاريان دروستكرد بۆ سه‌يرانى هاوڵاتيانى كورد.
ئه‌نگۆ: ده‌يان شارى گه‌شتوگوزارتان داگيير كرد و كردتانه‌ مه‌زره‌عه‌ى تايبه‌تى خۆتان!.

ئه‌وان: كه‌س نه‌يده‌وێرا يه‌ك بست نێزيكى خاكى وراته‌كه‌يان بيته‌وه‌ .
ئه‌نگۆ: نيوه‌ى وڵاتتان داگيير كرا و جاسوسى حه‌ڤده‌ وڵاتيش پيياسه‌ له‌ناو شارو گونده‌كانتان ده‌كه‌ن!.

ئه‌وان: عه‌ره‌بى شوفينى و ره‌گه‌زپه‌رست و دژ به‌ ميلله‌تى كورد و كوردستان .
ئه‌نگۆش: كوردى شۆڕشگێڕو نه‌ته‌وه‌يى و كوردپه‌روه‌رو ، مۆديلى ئاخر زه‌مان!.
باقى وه‌لسه‌لام …