محه‌مه‌د عه‌لى وه‌لى: سه‌رۆكى يه‌كه‌مين دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ئه‌مڕۆ يه‌كه‌مين دانيشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌سه‌رۆكايه‌تى به‌ته‌مه‌نترين په‌رله‌مانتار ده‌ست پێده‌كات، له‌ دانيشتنه‌كه‌دا دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران سوێندى ياسايى ده‌خۆن، “سه‌رۆكى ته‌مه‌ن” دانيشتنى په‌رله‌مان ده‌ستپێده‌كات، دواتريش ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان “سه‌رۆكى و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى” ده‌كاته‌وه‌، سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.
به‌درێژايى ئه‌م پێنج خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ دواى رووخانى رژێمى به‌عس، له‌ ساڵى 2003ه‌وه‌، له‌ يه‌كه‌مين دانيشتنى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌دا پێنج كه‌سى جياواز سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌مين دانيشتنى په‌رله‌مانى كردووه‌، كه‌ ته‌نها يه‌كێكيان كورد بووه‌.
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌مين دانيشتنى خولى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق(2006-2010)، له‌ رۆژى (16/3/2006) له‌لايه‌ن “عه‌دنان پاچه‌چى”ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نى (83) ساڵ بوو.
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌مين دانيشتنى خولى دووه‌مى په‌رله‌مانى عێراق (2010 – 2014)، له‌ رۆژى (14/6/2010) له‌لايه‌ن “فواد مه‌عصوم”ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نى (72) ساڵ بوو.
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌مين دانيشتنى خولى سێيه‌مى په‌رله‌مانى عێراق (2014 – 2018)، له‌ رۆژى (1/7/2014) له‌لايه‌ن “مهدي الحافظ”ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نى (71) ساڵ بوو.
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌مين دانيشتنى خولى چواره‌‌مى په‌رله‌مانى عێراق (2018 – 2021)، له‌ رۆژى (14/6/2018) له‌لايه‌ن “محمد علي الزيني”ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نى (79) ساڵ بوو.
سه‌رۆكايه‌تى يه‌كه‌مين دانيشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق (2021 – 2024)، ئه‌مڕۆ (9/1/2022) له‌لايه‌ن “محمود المشهداني”ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ ته‌مه‌نى (74) ساڵه‌.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت