عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا: کورد بۆنەبوەو نابێتە هیچ؟

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت

ڕەنگە چەندین جار ئەو پرسیارە بەمێشکماندا هاتبێت، وشیکردنەوەی جۆراوجۆرمان بۆکردبێت کەئایا بۆچی بەدرێژایی مێژوو،و بەئێستاشەوە کورد نەبۆتەخاوەن کیان، و دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ هەر وەک وڵاتانی دونیا.
ڕاستە کورد بەژمارە زۆرین، ڕووبەرێکی زۆریش خاکی خۆمان هەیەو پڕیشیەتی لەسامانی سەرزەوی وژێرزەوی ، زۆرزیاتریش لەهەموو وڵاتانی کەنداو،وچەندین وڵاتی دیکەش خەباتمانکردوەو خاوەنی شۆڕش وبەرخۆدانین دەیانجار دەربەدەرکراوین وهەمووجۆرەچەکێکیشمان لەسەرتاقیکراوەتەوە،وتەنانەت جینۆسایدیش کراوین ، گەربەفیداکاری وخەباتی چەکداریش بوایە دەبوایە لەجێی دەوڵەتێکی کوردی خاوەندارێتی چواربۆ پێنج دەوڵەتمان بکردایە ، بەڵام بۆنەبوینە خاوەنی کیان ودەوڵەت ئەوە هۆکارگەلێکی زۆر هەن کەلای زۆرمان ڕوون وئاشکران ،وپێویستی بەئاماژەبۆکردن نیە.
لێرەدا چەندنمونەیەکی زەق،و ئاشکرا دەخەینە ڕوو کەپێمان دەڵێ بۆنەبوینەتەهیچ،وە چەندە خۆخۆرو ڕق ئەستورین لەبەرامبەریەکترو چۆن هەموو کات وساتێک بێ گوێدانە هەستیاری دۆخەکان وهاتنەپێشەوەی هەلی گرنگ وزێڕین ، هێندەی ڕقبونمان لەشەیتان ڕقمان لەیەکدەبێتەوە،وبەچاوی دوژمنداری سەیری خۆمانمانکردوە لەوخاکەی کەپێی دەوترێت کوردستان.
باچەند نمونەیەک بخەینەڕوو کەچۆن دەیسەلمێنێ چەندە ناتەباین و چۆن چاومان بەیەکدی هەڵنایەت، وەک:
1ـــ لەدوای کۆتایی هاتنی شەڕی چاڵدێران لەساڵی ( 1514) لەنێوان عوسمانیەکان بەسەرۆکایەتی سوڵتان سەلیمی یەکەم و سەفەوییەکان بەسەرۆکایەتی شائیسماعیلی سەفەوی و کەوتن و شکاندنی سەفەوییەکان، سوڵتان سەلیمی یەکەم بەهۆکاری ئەوەی زۆرینەی هەرەزۆری میرەکوردەکان پشتیوان و پاڵپشتی عوسمانیەکان بوون و وەک پێزانینێک بۆ ئەو هاوکارییەی کوردەکان کردویانە لەڕێی مەلائیدریسی بەدلیسی کە لەو سەردەمەدا یەکێک بوە لەنزیکەکانی سوڵتان سەلیم و وەک ڕاوێژکارێک وابوەلەگەڵیدا، دەینێرێت و دەڵێ بڕۆ بۆلای میرەکوردەکان و پێیان بڵێ باخۆیان بەڕاوێژو لەنێوخۆیاندا یەکێک لەمیرەکان بکەنە سەرداری خۆیان تاکو کاروباری میرو میرنشینەکان بەڕێوەببات و خۆیان حوکمداری خۆیان بکەن.
دوای ئەوەی مەلائیدریس لەگەڵ میرەکان کۆدەبێتەوەو ڕاسپاردەکەی سوڵتانی گەورەی عوسمانیان پێڕادەگەیەنێت و داواشیان لێدەکات ئەم هەلە زێڕینەلەدەست مەدەن، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ میرەکوردەکان ماوەیەکیان بۆدیاری دەکات تاکو لەنێوخۆیاندا ڕێکبکەون و یەکێکیان ببێتە سەردارو ئەوانی دیکەش ببنەهاوکاری، دوای ئەو ماوەیەی بۆمیرە کوردەکانی دیاریکرد تاکو کەسێک هەڵبژێرن یان وەک سەرداری میران دەستنیشان بکرێت، هیچکام لەمیرەکان ملی نەدەدا بەمیرێکی تر تاکوبکرێتە سەردارییان و بەتەواوی نائومێدیانکرد، ناچار مەلائیدریس ڕۆشتەوەلای سوڵتان سەلیم و پێی ووت کە میرەکوردەکان لەناوخۆیانداڕێکناکەون و هیچیان ملنادا بەوەی میرێکی تر لەخۆیان بکرێتە سەردارییان بۆیە داوا لەسوڵتان دەکات کەخۆی بەبڕیارێک و بێ گەڕانەوە بۆ ڕای میرە کوردەکان کەسێکی تورک بکاتە سەردارییان تاکو هەموو میرە کوردەکان بەتەواوی پابەندببن پێوەی.
ـ2ـ محەمەد ڕەسوڵ هاوار لەبیرەوەرییەکدا دەڵێ: نەورۆزی ساڵی ( 1982 )لەئینگلیستان (شانشینی بەریتانیای یەکگرتوو)و زۆر وڵاتی تریش کۆمەڵێک خەڵک ویستیان بکەونە نێوانی ڕێکخراو و پارتە کوردییەکان بۆئەوەی نەورۆزی ئەو ساڵە بەهاوبەشی پێکەوەبکەن، بەڵام هیچکام لەوانە ڕازی نەبون بەو پێشنیارە بەبیانوی ئەوەی کە ئەو ڕۆژە تەنهادەرفەتە،کەهێزو لایەنگری خۆمان نیشان بدەین، لەکۆتاییدا هەر کەسەو بەجیا ئاگری نەورۆزی کردەوەو دوژمنەکانیشمان بسکەی سمێڵێان دەهات و پێدەکەنین و پێیان دەوتین ئێوە بۆدووسێ سەعات کۆبونەوە،کەزۆرینەی بەهەڵپەڕکێ و گۆرانی بەسەرئەبەن ڕێکناکەون، ئێستا چۆن ئەتانەوێت بەسەرئێمەدا سەرکەون.
دەیان نمونەی هاوشێوەهەن کەپێمان دەڵێ کە بۆ تائێستا نەبوینەتە هیچ،گەرخاوەنی ئەو عەقڵیەتەش بین هەرگیزنابینە هیچ. نمونەی زیندویش بۆ ئێستا کەسەردەم سەردەمی تەکنەلۆژیایەو دنیا بۆتەگوندێکی بچووک و سێ دەیە زیاترە لەبەشێکی کوردستان کورد خۆی حوکمڕان و دەسەڵاتدارە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی گشتگیری کورد بەبەشداری هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان بەهەموو بیرو بۆچۆنە جیاوازییەکانەوە دروستبکرێت.
یاخود چۆن چەندجارێکە لەسەرپۆستێکی باڵا لەحکومەتی ناوەند کورد کەوتۆتە کێبڕکێیەکی نالۆژیکی و ناعەقڵانی، وەچۆن هەر پارتەو خۆی خستۆتە بەرەیان هاوپەیمانیەتیەک بۆدژایەتی کردن و ملشکاندن و یەکتر ڕیسواکردن و خۆبچوکردنەوە.
چۆن دەبین بەهیچ و چۆن هیچ قورسیایەکمان دەبێت کەکورد ( 63 )کورسی لەکۆی ( 325)کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هەبێت، کەچی وەک کێک دابەشبوون بەسەرسێ هاوپەیمانێتی جودا جودادا و هەندێکیشیان بێلایەنن.
بەهیوای بەخۆداچونەوەو وەرگرتنی پەندوعیبرەت لەو هەڵانەی بەدرێژایی مێژوو کراون و وازهێنان لەو سوکایەتی و پاشقول لەیەکگرتنە لەنێو دوژمنانی گەلەکەماندا.

سوپاس بۆ کلیک کردنە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ناردنی بابەتەکە بۆ هاوڕێکانت