رەزا شـوان: منداڵەکانی ئەمڕۆمان، هـیوای داهـاتووی کوردستانن.

منـداڵـە خـۆشـەویستەکـانـمـان جـگەرگـۆشەمـانـن، گـرنگـتریـن ژێـرخـانی سـتراتیـژی نەتەوەیـیمان، گەورەترین سەرمـایەی راستی و بەنـرخـترین سامانی گەلەکەمانـن، کە لە نـەوت و گاز و زێـڕ و گەوهـەر و لە هەمـوو سامانێکی کە، گرنگـتر و بەنـرخـترن.
منـداڵەکانمان نەوەی ئەمڕۆن و هـیوای داهاتووی کوردستانن، لاوان و ژنان و پیاوانی داهـاتوون، بـڕبـڕەپشت و بەردی بنـاغـەی کۆڵەکەکـانی گۆمەڵـگای داهاتـووی کـوردن.
منداڵـەکانمان تـۆوی ژیـان و مـانن، رووەک ئاسایی ساڵ لە دوای ساڵ گەورەتـر دەبن، دەبنـە شۆڕە نەمامی تـەڕ و ناسکی هـیـوا و ئـومێدمـان، تا زیـاتر بایـەخ بـەم شوولکە نەمامانەی ئەمڕۆمـان بدەین، تا زیـاتر خـزمەتیان بکەیـن، جـوانـتر دەڕسکـێن، باشـتر چـرۆ و گـەڵا و گـوڵ دەکـەن، زیـاتریـش بـەر دەدەن. دەبنـە کەڵـەداری بەهـێـز و رەگ ئەستوور، دەتوانن لە بەردەم لێـزمە و رەهـێڵە و رەشەبا و زریان و تـۆفـانی رۆژگارە سەخـت و دژوارەکانـدا خۆیـان رابگـرن و هەڵنـەتەکـێن. دەتـوانن لەگەڵ گۆڕانکارییە خـێراکانی ئـەم سەردەمـە جەنجـاڵە و هـەر گـۆڕانکارییەکی داهـاتـووش دەربـەرن. لە کاروانی خـیراڕەوی پێشکەوتن و شارستانی دوانەکەون. لە رووی داهـێنانە سەیـر و سەمـەرەکانی رۆژانـەی تەکنەلـۆژیـادا نامـۆ و رامـاو و دامـاو نەبـن.
هـەر ئـەم منـداڵە چاوگەشـانەی ئەمـڕۆمـانن، لە سـبەینـێی جـیاواز لە ئەمـڕۆ، دەبنـە شاسوار و شۆڕەسواری گۆڕەپانی کوردایەتی و مەردایەتی، دەبنە کورد و کوردستان پەروری سەرسەخت، بە تێکـۆشەر و شۆڕشگـێڕی چاونەتـرس، بە پێشـمەرگە و بە سەرکـردەی قـارەمـان و دڵسـۆزمـان، دەبنە هـەڵگـری ئـاڵای کوردسـتانی پـیرۆزمـان، دەبنە رابـەر و پێـشەوا و بە سەرمەشـق، دەبـنە بە چـراهەڵگـری ئـازادی و رزگـاری کوردستان، دەتوانن شکۆی نەتەوە و نیشتمانەکەمان بپارێزن. منـداڵەکانی ئەمڕۆمانن لە سبەینێدا دەبنە باڵیـۆزی و نوێنەری کورد و کوردستان، لە هەموو وڵاتـانی جیهـان، دەبنـە هـەڵگـری پەیـامی ئـازادی و ئاشـتیخـوازی و چـڵەنـێرگـزی بەهـاری ئـاشـتی و خۆشـەویستی کوردسـتان، پێـشکەش بە هـەمـوو گـەلانی جـیهـان دەکـەن.
ئـەم خـۆنچـەگـوڵە گەشانە و ئەم کاکەلە رۆحسووکانەی ئەمڕۆمان، لە سبەینێدا، دەبنە شـۆڕەژنـانی تێکـۆشـەر و بە چالاکـوانان و بە دایکانی میهـرەبـان، دەبنە کەڵە پیـاوانی جوامێر و دلێر و ناودار، دەبنە باوکانی دڵسۆز. دەبنە دەسەڵاتدار و کارمەند و بیرمەنـد و سیاسەتمەدار، دەبنە نووسەر و رۆشنبیر و شاعـیر و هـونەرمەنـد، دەبنە مامۆستا و پـزیشک و ئەنـدازیـار و پارێـزەر و چالاکـوان و… هـتد. دەشبنە بەرپـاکەری شـۆڕشـێکی راسـتی گـۆڕانـکاری و چاکـسازی و نـوێخـوازی لە هەمـوو بـوارەکانی ژیانـدا. دەتـوان دەبنە رەگهـەڵـتەکـێنی گەنـدەڵی و نادادپەروەری و سـتەم و زۆرداری و بـرسێـتی.
چی هەیە لە جیهاندا، لە زەردەخەنەیەکی سروشتی منداڵان شیرینتر و خەمڕەوێنتربێت.
بەبێ منـداڵان، جیهـان نە تیشکی خـۆر دەیگـرێتـەوە، نە پێ کەنین و نەخـۆشەویستیش تامیان دەبێـت، بۆیە منداڵان بەنـرخـترین بوونەوەری جیهانن، گەورەترین گەنجینەمانن. پێـویستە خۆشـیانـمان بـوێـت و بیـان پارێـزین و بە دروستی پەروەردەیـان بـکەیـن.
(روبـاد کبلـنگ) دەڵێـت:”جـوانترین دیمـەن لەژێـر ئاسـماندا، منـداڵـێکە بە نوکـتەیەک پـێ دەکـەنێ.
لـەم روانـگەیەوە، کـەواتە هـێنانـەدیی داهـاتـوویەکی گـەشـتر و شـیاوتـر بـۆ کـورد و کوردسـتان، لە دەسـتی منـداڵانی کـوردی ئەمـڕۆمـان دایـە. لە سـایـەی گـۆشکـردن و پەروەردەکردنی دروسـت و ئاراستەکردنی راست و زاخاودانی بیـر و هـزری ئەمانـدا، ئـەو دواهـاتـووە گـەشـتر و شـیاوتـر و خـوازراوەمـان بۆ کورد و کوردستان دێتـەدی.
تا زیـاتر و دروستر گرنگی بە پەروەردەکردن و فێرکردن و ئاراسەکردنی منداڵەکانمان بـدەیـن، رەنـج بێـوەر نابـین و زیـاتریش لە سەرکەوتنیان و لە هـێنانەدی داهاتوویەکی گەشـتر بۆ کورد و کوردستان دڵـنیا دەبـین.
هەموو ئەو ئامانجانەی کە باسمان کرد، لە رێی پەروەردەکردنی دروستی سەردەمیانە و رێنمـایی پێویست و ئاراسـتەکـردنی ئامانجـداری راسـتیدا دێنـەدی. بێگومـان بنیاتنـان و گـۆڕانـکاری لە منـداڵانی ئەمـڕۆوە دەسـت پێـدەکەن. پێـویستیمان بە نەخـشەرێگایەکی تازەی پەروەردەیی و بە پلانێکی تۆکمە و بە گـۆڕانکاری لە سستەم و پرۆگـرامەکانی پـەروەردە و فـێرکـردن و رۆشـنبیریکـردنی منـداكانی قـونـاغـی قـوتابخـانەی بنـەڕەتی هـەیە. پێـویستە لە لایەن پسپـۆرانی پەروەردەی نوێـوە، سەر لە نـوێ پـرۆگـرامەکانی پەروەردەکردن و فـێرکردن و خوێنـدن دابڕێژرێنەوە. چونکە بابەتەکانی پروگرامەکانی خوێندنی ئێستا، پێداویستی و خواست و تمووحاتەکانی نـەوەی ئەمـڕۆمان ناهـێننەدی.
پەروەردەکـردنی دروستی منـداڵان، پێـویسترین و لەپێشـترین و پیـرۆزتـرین ئەرک و خـزمـەتە. ئـەم ئەرکـەش بـە تەنهـا لـە ئەسـتۆی دایـکان و باوکـانـدا نییـە، بەڵـکو لە ئەسـتۆی مامـۆسـتایـان و نـووسـەران و شاعــیران و هـونەرمەنـدان و هـەمـوو ئـەو رێکخـراوانەشـن کە داکـۆکی لە منـداڵان و لە مافـەکانیان دەکـەن. بەشی زۆریشی لە ئەستۆی حکومەت و دەسەڵات دایە. چونکە منـداڵەکانمان بە تەنهـا موڵکی دایکان و باوکـانیان نـین، موڵـک و سەرمـایەی گەلەکەمـانیشـن.
لە ئەمـڕۆدا، لە هـەمـوو سـەردەمـەکـانی پێشتر، لە سـایەی پێـشکەوتـن و شـۆڕشی تەکـنەلـۆژیـا و داهـێنان و جیهـانگـیری دا، پەروەردەکـردنی دروستی منـداڵان زیـاتر قـورس بـووە. پێویستە ئەوەش بزانین، کە منداڵانی ئەمڕۆمان جیاوازن لەگەڵ منداڵانی سەدەی رابـردوودا. راستییەکە و نکـووڵی لێناکرێت، کە منـداڵانی ئەمڕۆمان لە سایەی شۆڕشی تەکنەلۆژیا و ئاسانی هۆیەکانی گەیاندن و پەیوەندیکردن و خۆڕۆشنبیریکردن، هـۆشیارتر و چاوکراوەتر و زۆرزانتر و زیرەکترن لە نەوەکانی رابردوو. هـیوا و خەون و پێداویستییەکانیشیان، هەمـان پێـویستی و هـیوا و خەونی منـداڵانی پێش خۆیان نین.
بۆ ئەوەی منـداڵانی ئاسایی لە رووی جەستەیی و هـزری و دەروونییەوە پێ بگەیەنین، پێویستە بە وریـایی و شارەزاییەوە پەروەردەیـان بکـەین. چونکە هـەر هـەڵەکـردن و سەقـەتییەک لە پەروەردەکردنی منـداڵەکانمان، ئاکامێکی زیان بەخـش و نەخـوازراوی لێـدەکەوێتـەوە، لەوانـەیە راستکـردنـەوەی زۆر زەحـمـەت بێـت.
(ئەلـیزابێس مـاخ) دەڵێت:”لە کاتی ئەنجامـدانی پەروەردەکردنی منـداڵەکانمانـدا، هـەر هـەڵـەیەک بـکەیـن، دەبێـتە هـۆی دۆڕانـدنی جـەنـگـێک، کە لە پێـناوی دوارۆژێـکی باشـتردا دەسـتمان پێکـردووە.
هەر گەلێکیش منداڵانی بۆ داهاتوو پەروەردە و ئامادە نەکات، ئەو گەلە داهاتووی نییە. بـۆیە هـەر کەمتـەرخەمییەک لە پەروەردەکـردنی منـداڵەکانمـان بکەین، یا پەراوێـزیان بـکەیـن و بە هـەنـدیان نەزانیـن و پـشـتیان تێ بـکەین و بیـان دەیـنـە دەسـت قـەدەر و چارەنـووسێکی نادیـارەوە. لەوانـەیە لەڕێ دەربچـن و مـل لە هـەڵـدێـرێکی هـەزار بە هـەزارەوە بنێن و لە باوەشی داهـاتـوویەکی نادیاری رەش و نوتەکدا خۆیان بگـرنەوە. ئـۆباڵی ئاکامێکی نەخـوازراوی وەهـاش، لە ئەستۆی هەمـوومـان دەبێـت. پەشیمانیش بێ هـودەیە، پاساو و بیانـوو و پاکانە و ئەستۆپاکـیش لە کەس قـبووڵ ناکرێت. نەوەی داهـاتووشـمان، لەکەسمان نابوورێت و لۆمە و نەفـرەت بارانمان دەکەن. هەمووشمان پشکـمان لـەم ئەنجـامە خـراپـەدا دەبێـت و باجـێکی زۆری هـەڵـەکـانیـشـمان دەدەیـن.
بە لەبەرچاوگـرتنی ئەو راستییانە، پێـویستە ئەوە بـزانین، کە چی ئەرکـێکی پیـرۆز و چارەنووسسازمان لە ئەستۆدایە، لە پەروەرەکردنی دروست و لە ئاراستەکردنی راستی منـداڵەکانی ئەمڕۆماندا. کورد وتەنیش:”چی بچێنین.. هەر ئەوەی لێ درۆێنەدەکەین”.
گەلانی پێشکەوتـووی جیهـان، زۆر لە زووەوە، درکیـان بەم راستییە کـردووە، بـۆیـە ئەرکی پەروەردەکردنی دروست و ئامادەکردنی منداڵەکانیان بۆ داهاتـوویان، سەرقـاڵی کـردوون و بۆتـە گـرنگـترین و لە پێشـترینی ئەرکەکـانیان. بەڵکو تا ئەو رادەیـەی کە گـرنـگی دان بە پـەروەردە و ئامـادەکـردنی منـداڵان، بـووە بە پێـوەر و بـە سەنـگ بۆ پێـوان و هـەڵسەنگانـدنی رادەی پـێـشکەوتـن و شارسـتانی گـەلانی جـیهـان.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies