موقته‌دا وه‌ک خۆی بناسن..!

وەرگێڕان و ئامادەکردن
چه‌ند دێرێک له‌وتارێکی دکتۆر فه‌خری مه‌شکور نوسیویه‌تی بە ناونیشانی: په‌یروانی موقتدا
موقتەدا سه‌در وه‌ک گیانله‌به‌رێکی پیرۆز و سه‌رکرده‌یه‌کی بێگوناه مافی هه‌یه‌و هیچ ئه‌رکێکی له‌سه‌ر شان نییه‌، له‌پێناویدا هه‌موشتێ ده‌به‌خشن بێ ئه‌وه‌ی داوای هیچی لێبکه‌ن. چونکه‌ مه‌رجه‌عێکی ئاینییه‌ و به‌ئاره‌زوی خۆی فه‌توا ده‌رده‌کات و ئه‌وانیش پێویسته‌ پیرۆزیکه‌ن و بیپه‌رستن و ملکه‌چی بن تا له‌باره‌گای خوای ته‌عالا نزیک ببنه‌وه‌. چونکه‌ به‌په‌نهانی چاوی به‌مه‌هدی مونتەزە ده‌که‌وێ و وێنه‌ی باوکی له‌ناو مانگدا ده‌رده‌که‌وێ و دەبینێ.
بۆ ئه‌وانه‌ی مێشک و داهات و بیرکردنه‌وه‌یان گه‌مژانه‌یه‌ با بزانن خۆی به‌ جێگره‌وه‌ی عه‌لی کوڕى ئەبو تالیب و ته‌نانه‌ت په‌یامبه‌ریش دەزانێت گه‌ر سه‌یری هات و هاوارو دروشمه‌کانیان بکرێ لەخۆپێشاندانەکان.
ببوره‌ ئه‌ی عه‌لی موقتەدا ئێستا خۆی وه‌لیوڵایه‌ لەبرى تۆ، ببوره‌ ئه‌ی به‌تول(فاتیمە) موقته‌دا ئێستا په‌یامبه‌ره.‌ ئه‌وان قوڕی جێماوی ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌کانی به‌ته‌بروک ده‌زانن و سبەینێش ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ناوسکی دایکیه‌وه‌ نابینایه، چاوی کوێریشه‌و نه‌خۆشی سپیه‌تی جه‌ستەى هه‌یه ‌چاک ده‌کاته‌وه‌و مردوش زیندو ده‌کاته‌وه‌. وه‌ک عیسای مه‌سیح، گه‌ر خۆشی مرد گومان له‌مردنی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن خوا به‌رزی کردۆته‌وه‌ بۆ حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان و هه‌رکه‌سێ به‌و په‌رچو که‌رامه‌ته‌ زۆره‌ی باوه‌ڕ نه‌هێنێ زۆڵی کوڕی زۆڵه‌.
ئا لێره‌وه‌یه‌ مه‌ترسیه‌کانی موقته‌دا ده‌ست پێده‌کا و هه‌نگاو ده‌نێ بۆ دروستکردنی تایه‌فه‌یه‌کی پیرۆز، وه‌ک تایه‌فه‌ی بابی و به‌هائی که‌به‌بیروهزردا نه‌ده‌هات ئه‌وانه‌ تایه‌فه‌ی نوێ بن.
له‌و ڕوانگه‌یه‌و شتی تره‌وه‌ پێویسته‌ دژی موقته‌دا بوه‌ستینه‌وه‌ چونکه‌ ئاماژه‌ی ده‌رکه‌وتنی ڕێچکه‌یه‌کی نوێی ئاینی وله‌کارخستنی مێشک وپه‌رستنی که‌س ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌ …سه‌یره‌ هه‌ندێ که‌س وحیزب خاس لێی ده‌روانن وکلکی له‌گه‌ڵ گرێ ده‌ده‌ن..
موقته‌دا ده‌ستی درێژ کرد بۆ ده‌سه‌ڵات تا بیکاته‌ پارویه‌ک وقوتی بدا به‌ناوی ئاین و پشت و په‌نای گه‌مژێنراوه‌کانی که‌ (نێر ومێی ووشتر) لێک جیاناکه‌نه‌وه‌ و تینویه‌تی بۆده‌سه‌لات هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت به‌ناوی جولانه‌وه‌و چاکسازی پیرۆزه‌وە.
چه‌ند که‌سێکی له‌خۆپه‌رسته‌ نوێیه‌کانی له‌خۆ کۆکرده‌وه‌ که‌ پله‌وپۆستی نوێیان گه‌ره‌ک بوو له‌حوکمه‌ته‌ نوێیه‌ پێکهێنراوه‌که،‌ چونکه‌ تۆپێک ده‌گریه‌وه‌ و له‌ناخیشیان دا گاڵته‌یان پێده‌هات، چونکه‌ چاک ده‌یانزانی چه‌نده‌ گه‌مژه‌یه‌.
ته‌ماعکارانی ده‌سه‌ڵات به‌ناوی مه‌رجه‌عیه‌ت و خۆشویستنی ده‌ستیان کرد به‌هۆنینه‌وه‌ ته‌ونه‌کانیان تا بیکه‌نه‌ پردێ و به‌سه‌ریدا بپه‌ڕنه‌وه‌ تا ئامانج و خه‌ونه‌کانیان بێته‌دی.
هیچ شتێک له‌وه‌ مه‌ترسی دارترنییه‌ بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر موقته‌دا سه‌در، چونکه‌ سه‌ره‌تای ژیانی سیاسی به‌کوشتن و ده‌ستدرێژی به‌سه‌رهه‌مواندا به‌تیرۆر و ترسوتۆقاندن ده‌ستی پێکردووە، سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌دامی یادهێناینه‌وه‌ که‌ بیروهزرو پێنوسی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نوسان به‌ئاماژه‌ش نه‌یان ده‌وێرا ناوی ببه‌ن له‌ترسی تیرۆرو لەناوبردنیان‌. بێده‌نگی و خۆکڕکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی موقته‌دایه‌ ببێ به‌دیکتاتۆرێکی نه‌زان و زیندوکردنه‌وه‌ سه‌دامێکی تره‌ وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی بێگوناهو پیرۆز هه‌ر له‌کارو کرده‌وه‌ی و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه،‌ واته‌ ئه‌وه‌ی بیپه‌رستێ خوا ده‌په‌رستێ و ئه‌وه‌ی دژی بێ و ملکه‌چی نه‌بێ، واته‌ پشتی له‌خوایه‌.
له‌پشتی په‌رده‌ تاریکه‌کانەوە سەدر له‌به‌ره‌ی سعودیه‌و تورکیا و قه‌ته‌ر ده‌ژمێردرێ بۆ گڕتێبه‌ردانی تێکدان و شێواندنى عیراق.
سه‌در سەرەکردەیەکە‌ عیراقیه‌کان چ به‌خۆشی چ به‌زۆری زۆرداری ملکه‌چین و بۆى دەگەڕێنەوە ئەىتاوانى ئەوە چییە دژى دەبنەوە؟ یا کوشتنه‌ یا له‌خاچ ده‌درێن یا ده‌ست و قاچیان ده‌بڕدرێ یا نه‌فی و دورده‌خرێنه‌وه‌.
موقته‌دا دەیەوێ وەک سه‌دام ببێ به‌سه‌رکرده‌ی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو مه‌رجه‌ع و حاکمێ به‌فه‌رمانی خودا و ده‌بێته‌ جێگری خودا له‌سه‌ر زه‌وی.
به‌هه‌موو ئه‌وانه ‌که‌زمانیان گۆده‌کا و پێنوسێک که‌ده‌نوسێ و به‌هه‌موو میمبه‌ری جومعه‌کان یا حوسه‌ینیه‌کان به‌هه‌موو ڕۆژنامه‌نوس و هه‌مو پێگه‌و که‌ناڵه‌ سه‌تەلایته‌کان یا سۆشیال میدیا و ئه‌وانه‌ی میوانخانه‌ی عه‌شایه‌ری یا قاوه‌خانه‌کان یا بنکه‌ ڕوناکبیریه‌کان دەڵێم.
من په‌یامێکم هەیە بۆتان: بێده‌نگ مه‌بن و بنوسن، قسه‌بکه‌ن، ووتار بده‌ن، نوسین بڵاو بکه‌نه‌وه‌و بڵێن و چی ده‌زانن ده‌رباره‌ی موقته‌دا و ده‌سته‌وتاقمه‌که‌ی ئێستا چاکتره‌ نرخی قسه‌کانتان بزانن، ئه‌مرۆ به‌نرخێکی که‌مه‌ دواتر باجه‌که‌ی گرانه‌. ده‌نا گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست گه‌مژه‌و خوێریه‌کانی حوکمتان ده‌که‌ن وه‌ک له‌قورئاندا هاتووه‌ يسومونكم سوء العذاب … يذبّحون أبناءكم ويستحيون نسائكم، وفي ذلكم بلاء من ربكم عظيم. ئه‌وانه‌تان له‌بیربێت که‌بۆم نوسین و پێمگوتن.
تێبینى:
بابى: یا ئاینى بابى یا بانگخوازى بابى لەلایەن سەیید على محەمەد شیرازى یەکیک بوو لە بیروباوەرى شیعەکان.لە ئێران دەرکەوتوە لە سەدەی سیانزەم.
بەهائى: یەکێکە لە ئاینە یەکتا پەرستەکان لە ناومەزەبى شیعە سەرى هەلداوە دامەزرێنەرەکەى حسین على النورى ناسراو بە بەهائوڵا سالى 1863 لە ئێران دامەزراوە , 7 ملیۆن پەیرەوى هەیە.

 

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies