یەکێتی مووچەی کادیرو ئەندامەکانی خۆی ئەبڕێ.

سەرچاوەیەکی تایبەت رایگەیاند” ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستیکردووە بە بڕینی مووچەی ئەو کادیرو ئەندامانەی مووچەیتر لەفەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم و خانەنشینی پێشمەرگە وەرئەگرن و، لەم مانگەوە مووچەی دەیان کادیرو ئەندامانی یەکێتی لەئۆرگانەکان و مەکتەبەکان بڕیوەو، بە نیازە ئەم هەڵمەتە فراوانتر بکات کە هەزاران کادیرو ئەندامانی تری یەکێتی ئةگرێتەوە.
سەرچاوەکە وتيشی” ئەم بڕیارە تازەیە لەکاتێکدایە کە دەیان و سەدان ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی بە پلەی وەزیرو وبریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و بەشێکیشیان بە پلەی باڵاێ سەربازی خانەنشین کراون ئێستاش مووچەو ئیمتیازاتی خۆیان وەردەگرن وبڕیارەکە ئەوان ناگرێتەوە.
ئەم هەڵمەتەش نێگەرانی لەناو کادیرو ئەندامانی یەکێتی لێکەوتۆتەوە، بەتایبەتی کە بەشێکی زۆری ئەو کادیرو ئەندامانە لەمەکتەب و ئۆرگانەکان واز لەکاری حزبایەتی ئەهێنن بەهۆی نەبوونی مووچەیان، کە ئەمەش کارێگەریەکی ترسناکی بەسەر پێگەی جەماوەری یەکێتی دروست ئەکات.