
ڕۆژی وتاریکورد پیرۆز بێت
30- 06 -2013 نۆ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر تەمەنی وتاریکورد – دا، لەو ماوەیەدا هێندەی لە تواناماندا بێت لە یەکسانی ڕاگرتنی بۆچوونمان لەسەر نوسەرەکان و بابەتەکان، بەو کەمە کاتەوە بە هۆی کار بۆ بژێوی ژیان درێخیمان نەکردووە.
وتاریکورد لە دایکبووی بیرکردنەوەو هەستکردن بە لێپرسراوی ئەرک و خۆشەویستمان بۆ نیشتمان و حەزکردن بە خوێندنەوەو کاریی ڕۆژنامەوانی بووە. هەوڵدان بووە بۆ بەگژاچوونەوەی هەموو هەوڵە ناشرینەکانی لەکەدارکردنی ئازادی ڕادەربڕین، لە لایەن دەسەڵات و دوو حزیبی سەرەکی هەرێمەوە بەرامبەر بە مێدیای ئازاد. لەو ماوەیەدا نوسەرە بەردەوام و دابڕاوەکان لە وتاریکورد، درێخیان نەکردووە لەگەشەو بەرەو پێشبردنی ئەم پێگەیە، سوپاس بۆ هەموویان لەگەڵ ڕێز و هیوا بەخشین بە تەمەن دریژی و تەندروستی باش بۆیان.
وتاریکورد وەک چۆن بە ئازادی لەدایک بووە، ئاوا بەئازادی بەردەوام دەبێت!
وتاریکورد ڕێزیی گرتووە لەجیاوازیی بیروڕای نوسەرەکان و گرنگی بە خودی بابەتەکان داوە، بۆیە زۆرجار سەرزەنشت کراوین و، ساردیش نەبووینەتەوە لەسەر ئەرکەکەمان.
سوپاس بۆ ئەو کەسایەتیانەی، کە هەوڵی ئەوەیان داوە لەخەمخۆریان بۆ وتاریکورد، جگە لە ڕووی مادی، بە هەموو جۆرەکان پاڵپشتی وتاریکوردیان کردووەو، نمونەیان زۆر بێت.
تا تەمەن هەبێت و تواناکان لە کار نەکەون، وتاریکورد بەردەوام دەبێت و درێخی ناکەین.
لەگەڵ ڕێز و سوپاسی لاوک کونجرینی