bermode

محەمەد ئەحمەد : سێگۆشەی بەرمۆدا “سێگۆشەی شەیتان”..!

 

 

ئێمەی مرۆڤ ، ئەگەر کەمێک بیر لە دەوروبەری خۆمان و زەوی و ئاسمانەکان بکەینەوە، دەیان نهێنی شاراوە لە ژیانی خۆمان دەبینین و بۆمان دەردەکەوێت کە لەگەڵ دروستبوونی گۆی زەوی چەندین و چەندین شوێن و جێی شاراوە لەگەلیدا دروست بووە و بووەتە هۆی سەرسورهێنانی ئێمەی مرۆڤ و زۆرینەی زۆریان تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک نییە لەسەر زەمین شاراوەکانی بزانێت.

یەکێک لە پر مەترسیدارترین شوێن لە دونیادا، “سێگۆشەی بەرمۆدا”یە کە بە “سێگۆشەی شەیتان” یاخود “سێگۆشەی مەرگ” ناسراوە، ئەم سێگۆشەیە ئەوەندە مەترسیدارە کە تەنها لە سەدەی 20ـمدا بەپێی ئامارە فەرمێکان زیاد لە 1000 کەس لەوێ بێسەروشوێن بوونە و کەس نازانێت چییان بەسەر هاتووە وە تاکو ئێستایش کەس ناتوانێت نزیکی ئەو شوێنە بکەوێت، بۆیە لایەنە پەیوەندیدارەکان ناچار کران یاسایەکی نێودەوڵەتی دەربکەن بۆ ئەوەی هەموو گەشتێکی دەریایی و ئاسمانی قەدەغە بکرێت لە هەردوو ناوچەی “سێگۆشەی بەرمۆدا” و “سێگۆشەی ئەژدیها” کە ئەویش شوێنێکی دەیەکەی هاوشێوەی “سێگۆشەی بەرمۆدا”یە لە نزیک دەریایەکی وڵاتی “یابان”.

“سێگۆشەی بەرمۆدا” سێگۆشەیەکە چاڵێکی تێدا بێت بەقوڵی “30،100” پێ و لەدوری چەندین کیلۆمەترەوە هەموو شتێک بێسەروشوێن بکات و تەنانەت کەس نەتوانیت بەسەر ئاسمانەکەیشیدا بفرێت..! ئەبێت چ هێزیک لە خۆبگریت …!

* دۆزینەوە

سەرەڕای ئەوەی “سێگۆشەی بەرمۆدا” لەگەل دروست بوونی گۆوی زەوی بوونی هەیە، بەڵام دۆزینەوەی ئەم سێگۆشەیە بۆ یەکەمجار و بەشێوەیەکی فەرمی دانی پێدا نرا، لە ساڵی 1950 کە لە لایەن نوسەرێکەوە لە گۆڤاری “ئەسوشیتد پریس” باس لەو سێگۆشە دەکرا کە چەندین و “کەشتی، فرۆکە، ژێر دەریا”ی بێسەر و شوێن کردوە، ئەمە جگەلەوەی پێش سەدان ساڵ چەندین ئەفسانە هەیە دەربارەی ئەم سێگۆشەیە و بەپێی راپۆرتەکان پێش 500 ساڵ لەمەوبەر بە “سێگۆشەی شەیتان” ناسراو بووە.

*برمۆدا چییە و لە کوێیە

ئەگەر لە نەخشەکاندا بۆ ئەم شوێنە بگەڕێت، بێ چارە هیچ وێنەیەکی ئەو شوێنەت دەستناکەوێت و جگەلە سێگۆشەیەکی تۆخی رەنگ ئاوی نەبێت، برمۆدا دەکەوێتە “بەشی خۆرئاوای “ئۆقیانوسی ئەتلەس” بە تەنیشت کەناری ولایەتی فلۆریدا لە ولایەتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا”، لەبەر ئەوەی ناونراوە “سێگۆشەی برمۆدا” لە سێگۆشەیەک پێکدێـت کە هەر لایەکی نزیکەی “1500” کیلۆمەتر دەبیت و سەرجەم ئەو شوێنە نزیکە 1،140،000 کم² و لە 300 دورگە پێک دێت بەڵام تەنها 30 لەو دورگانە خەڵکی تێدا دەژیت و ئەو 30 دورگەیە شوێنێکی گونجاوی خۆشە بۆ گەشتیاران و ئەو کۆمەڵە دورگەیە بە ناوی “بەرمۆدا” ناسراوە.

*زانایان چی لە بارەی برمۆداوە دەڵێن

لەپاش چەندین ساڵ چاودێری و پشکنینی چواردەوری “سێگۆشەی برمۆدا”، زانایان چەندین زانیارییان لەسەر ئەم سێگۆشەیە بڵاوکردۆتەوە.

یەکێک لە زاناکان دەڵیت: “سێگۆشەی بەرمۆدا” خاڵی ناوەراستی زەوییە و بۆیە هەموو هێزێکی زەوی و وزەی راکێشەر لەوێوە دەستپێدەکات، هەندێکی تر دەڵێن: جێگای هەندێک لە بونەوەری سەرسورهێنەرە و کەس زانیاری لەسەر ئەو بونەوەرە نییە لەبەر ئەوەی کەس ناتوانێت لەنزیکەوە بچێتە ئەو شوێنە.

هەندێک لە گرنگترین ئەو زانیاریانەی کە کۆمەڵکیک زانا و توێژەر ئاشکرایان کردوە:

1- لەبەر ئەوەی “سێگۆشەی بەرمۆدا” شوێنێکی مەترسیدارە و کەس ناتوانێت لێنزیک بێتەوە، زانای بواری “ئۆقیانوسەکان” بەناوی “دکتۆر. مییر فیرلاج” توانی لە رێگای “شەپۆلی سۆنار”ەوە، 2 “هەرەم”ی زەبەلار لە قوڵایی 2000 مترەوە بدۆزیتەوە و دوای چەندین توێژنەوە لەسەر ئەو دوو هەرەمە توانرا بزانرێت ئەو دوو هەرەمە لە “کریستاڵ” دروستکراوە و قەبارەکەی 3 ئەوەندەی هەرەمی “خوفو”ی میسر دەبێت.

2- سێگۆشەی بەرمۆدا، باشترین شوێنە بۆ دانانی هێلکەی “مار” هەر بۆیە چەندین جۆری مار هەیە لە ئەوروپا و ئەمەریکە کۆچدەکەن بۆ ئەم سێگۆشەیە و تا بگاتە دەریای “سارجاسو” بۆئەوەی هێلکەکانی لەوێ دابنێت ، دواتر مارە گەورەکان “دەتۆپن” و مارە تازە لە دایکبوەکانی نێو هیلکەکە دووبارە خۆکارانە دەگەرێنەوە شوێنی دایکیان و بەشەرتێک هەرگیز سەردانی ئەو شوێنەیان نەکردوە پێشتر .

3- سێگۆشەی بەرمۆدا، بەپێچەوانەی ئەوەی کە ئیمە بیری لێدەکەینەوە، ناوچەیەکی ئارامە و دوورە لە زریان و شەپۆلی ئاوی، بەڵام کەشتیوانە رزگاربووەکان بەهۆی ترس و تۆقاندنێکی زۆرەوە ناویان ناوە ” گۆرستانی ئەتلەنتی “.

4- چەندین “کەشتی” داخلی “سێگۆشەی بەرمۆدا” بووە و هیچ لە سەرنشینەکانی نەماون و کەس نەیزانیوە چییان بەسەر هاتووە، بەڵام گرنگترینیان کەشتی “روزالی” کە تایبەت بوو بە وڵاتی “فەڕەنسا” کاتێک بینرایەوە لە کەناری نزیک سێگۆشەی بەرمۆدا، هەموو کەلوپەلی سەرنشینەکان هیچ شتێکی بەسەر نەهابوو، هەر وەک ئەوە وابوو کە سەرنشینەکانی چەند کاتژمێریک دەبیت بە جێیان هێڵابێت و تەنها کەنارییەکی لە برسا توپیوی تێدا بوو.

*ئاینی ئیسلام و سێگۆشەی بەرمۆدا

ئاینی پیرۆزی ئیسلام لە رێگای “قورئان و ووتەکانی پێغەمبەر(د.خ) زۆریک لە نهێنێکانی ئاشکرا کردوە و کە چەندینیان لە ئەمرۆدا لەدوای توێژینەوەیەکی زۆر لە لایەن زانایانەوە بۆمان دەردەکەوێت لە قورئان و ووتەکانی پێغەمبەرەوە پێشتر باسکراوە.

جا “سێکۆشەی بەرمۆدا”یش یەکێکە لەو نهێنانەی کە لە لایەن ئینسانەکانەوە نەزانراوە جگەلە چەند زانیاریەکی کەم نەبێت، بەڵام لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەتەواوەتی باسی لێکراوە.

“جابر”ـی کوڕی عبدالله دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ) ووتی:”عەرشی ئبلیس لەسەر دەریایە بەردەوام پۆلێک دەنیرێت بۆئەوەی خەڵکی توشی فیتنە بکەن، بەرێزترینەکانیان ئەوانن کە زۆرترین فیتنە لە نێوان ئینسانەکاندا بڵاودەکەنەوە” مسلم .

ئبلیس کاتی خۆی لە بەهەشت “مار”ی بەکار هێنا بۆ خەلەتاندنی “ئادەم و حەوا”،ئێستایش بەڵگەی بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوان مار و شەیتان لە ووتەیەکی پێغەمبەر(د.خ) بونی هەیە.

باوکی سەعید دەڵێت: پێغەمبەر(د.خ) بە کوری صائد ی ووت:چی دەبینیت، وتی: عەرشێک لەسەر دەریا دەبینم و لە دەوروبەری مار هەیە، پێغەمبەر(د.خ) ووتی: راستت ووت ئەوە عەرشی ئبلیسە.

پێشتریش باسمان کرد کە زانایان ئەوەیان دەرخستووە کە “مار” ـێکی زۆر لە ئەوروپا و ئەمەریکا لەرێی دەریاوە ئەچن بۆ سێگۆشەی بەرمۆدا .

پێغەمبەر(د.خ) لە چەندین ووتەی خۆی دووپاتی بوونی مملەکەتی شەیتان و جنۆکە دەکات لەسەر دەریا کە بە سەرۆکایەتی “ئبلیس” بەرێوە دەبرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ناو شونی ئەو دەریایە نەوتوە.

لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت، ئایە بۆ پێغەمبەر(د.خ) شوێنی ئەو دەریایە بۆ ئیمە باس نەکردوە ..؟

لەوەیە لەبەر یەکێک لەم هۆکارانە بێت :

– لەراستیدا لەوەیە مملەکەتی “ئبلیس” لە شوێنێکی نەزانراوبێت .

– یاخود، جیهانی جنۆکە جیهانێکی نەبینراوە و پێغەمبەر( د.خ ) نەیویستووە خەڵک خۆی بەشتێکەوە سەرقاڵ بکات و لە کۆتاییدا هیچ سودێکی بۆیان نەبێت یان توشی کێشەیان بکات.

هەروەها لە سەرچاوە ئیسلامێکاندا باس لەوەدەکرێت کە “ئبلیس” مملەکەتەکەی بۆیە لەسەر دەریا دروست کردوە چونکە “خوا”ـی گەورە پێشتر “عەرش”ی خۆی لەسەر دەریا بووە پێش دروستکردنی “زەوی و ئاسمانەکان”.

*ئبلیس بۆ عەرشەکەی لەسەر دەریا دروستکردوە

ئەم بابەتە پێویستە لەسەرەتاوە بۆتان باس بکەم، خوای گەورە “سومیا”ـی باوکی “جنۆکە”ـی پێش “ئادەم”ـی باوکی مرۆڤ بە 2000 ساڵ دروست کردوە، خوای گەورە بە “سومیا”ـی ووت: داواکاریت چییە؟ سومیا ووتی:”داوای ئەوە دەکەم کە ببینین و نەبینرێن، لە سەر زەوی شاراوە بین، هەمیشە بە گەنجی بمێنینەوە، خوای گەورە داواکەی “سومیا”ـی باوکی جنۆکەی جێبەجێکرد و لەسەر زەوی نشتەجێ بوون، بەمشیوەیە جنۆکە یەکەم بەندەی خوابوون لەسەر زەوی. (سەرچاوە ووتەکانی ابن عباس)

لەپاش ئەو بەشێک لە جنۆکەکان لە جێی پرستن و شوکرانەکردنی خوای گەورە، ئاشوبی و خوێن رشتنیان لە نێوان خۆیاندا بڵاوکردەوە و خوای گەورە ئەمری بە “فریشتەکان” کرد لەسەر پەلاماردانی بڵاوکەرانی ئاشوبی و خوێنرشتن.

فریشتەکان فەرمانی خوایان جێبەجێ کرد و زۆربەی ئەو جنۆکانەیان دەستگیر کرد و تەنها کەمێکی زۆر کەم نەبێت لە دورگەکان یاخود لە بەرزی چیاکان خۆیان حەشاردابوو.

یەکێک لە بەندکراوەکانی جنۆکە “ئبلیس” بوو، ئەوکاتە “ئبلیس” بچوکبوو و فریشتەکان لەگەڵ خۆیاندا بردیان بۆ ئاسمان. (سەرچاوە تەفسری ابن مسعود).

ئبلیس گەورە بوو بەندایەتی و دڵپاکی خۆی بۆ خوای گەورە دوپات کردەوە و خوای گەورە پلەیەکی بەرزی بە ئبلیس بەخشی ئەوی بە دەسەڵاتداری ئاسمانی دونیا.

لەپاش ئەوە خوای گەورە باوکی مرۆڤ “ئادەم” ی دروست کرد و ئەو چیرۆکە گەورەیە روویدا کە هەمومان ئەیزانین و ئبلیس سوجدەی بۆ ئادەم نەبرد و ووتی من لەو باشترم، من لە ئاگر دروست کرامە و ئەو لە قوڕ.

دواتر ئبلیس لە بەهەشت دەرکرا و بە هاوکاری “مار”ێک کە ئەیتوانی بە ئاسانی برواتە ناو بەهەشت و لێی دەربچێت بەبێ ئەوەی فریشتەکان رێگری بکەن، ئبلیس یش خۆی لە ناخی ئەو مارە شاردەوە تاکو توانی دووبارە بچێتەوە ناو بەهەشت، و ئەم حیکمەیە کەس نایزانیت جگەلە خوای گەورە نەبێت، ئبلیس ئادەم و حەوای خەڵەتاند و لە داری “زەقوم”یان خوارد کە پێشتر خوایگەورە ئاگاداریانی کردبوو کە بەروبومی ئەو دارە نەخۆن. (سەرچاوە تەفسیری ابن الکثیر ).

ئەم کارەیان بووە هۆی تورە کردنی خوای گەورە لە خۆیان و ئبلیس و ئادەم و حەوای لە بەهەشت دەرهێنا بۆ زەوی و پێش ئەوە ئبلیس داوای لە خوای گەورە کرد کە تەمەنی درێژ بکات تا کۆتایی دونیا و خوای گەورەیش بەو داوایە رازی بوو، لێرە لەسەر زەوی رکابەری نێوان ئبلیس و ئادەم دەستی پێکرد بۆ لە لاقدانی نەوەکانی ئادەم و بردنیان بەرەو “دۆزەخ”.

ئەوکاتە زەوی بیابانێکی وشک بوو و لەپاش تۆبەکردنی ئادەم و حەوا خوای گەورە ئادەمی فێرکرد و چەندین میوەی بۆ نارد تا وەکو لەسەر زەوی بیانچێنێت بەم شێوەیە ئادەم و حەوا ژیانێکی ئاساییان دەبردە سەر بەبێ ئەوەی ئبلیس هیچ کارێکیان لێبکات چونکە پێشتر بە قسەی ئبلیس لەبەهەشت دەرکراون .

ئبلیس ئاگری دژیایەتی ئادەم ی گەورەتر دەبوو بەڵام بێ چارە چونکە دژایەتێکەی ئاشکرا بووە بۆ ئادەم وناتوانێـت دووبارە رووبەروی ئادەم بێتەوە، ئەوەش لەبیر نەکەن کە ئبلیس کەسێکی لاوازە لەسەر ئەو بەندانەی کە بەدڵ خوای گەورە دەپەرستن، ئبلیس ناچار بوو چەکی “وەسوەسە” بەکار بێنێت بەڵام بەرانبەر ئادەم نا بەڵکو بەرانبەر کورێگی ئادەم بە ناوی “قابیل”، قابیل دەیەویست زەواج لەگەل خوشکە جوتەکەی بکات و کە خوای گەورە دەیەویست لەگەڵ “هابیل”ی برای زەواج بکات، ئبلیس لێرەدا وەسوەسەی خستە نێو گیانی “قابیل”ەوە و “هابیل”ی برای کوشت، و وابزانم زۆربەمان ئەم چیرۆکەمان بەناوبانگەمان بیستووە .

پاش ماوەیەک “ئادەم و حەوا” کۆچیدواییان کرد، ئبلیس وایدەزانی ئیتر کاتی رووبەروبونەوەی ئاشکرا هاتووە لە گەڵ مرۆڤدا و جەنگێک دژیان رێکبخات، لەبەر ئەوەی وایدەزانی مرۆڤەکان لاوازن و ناتوانن دەژی بوەستنەوە، لێرەدا کەسێکی مەزنی مرۆڤایەتی و خاوەنی یەکەم جەیشی مرۆڤ پەیدا دەبیت بە ناوی “مهلاییل “.

“مهلاییل” کێیە: (مهلاییل کوڕی قینن کوڕی ئنوش کوڕی شیت کوڕی ئادەم)ـە سەلامی خوایان لێبێت و دەوترێت مەلیکی هەر حەوت هەرێمەکە بوو، ئەم حەوت هەرێمەیش دابەشکەرێکی کۆنی ئینسانە کە هەموو زەوی ئێستای خۆمان دابەشکردوە بەسەر حەوت هەرێمدا و “مهلاییل” مەلیکی بووە و دەوترێت مهلاییل یەکەم کەس بووە داری بڕیوە .

مهلاییل هەستا بە دروستکردنی دوو شاری قەڵایی کە ئەوانە “شاری بابل و شاری السوس” ە، بۆئەوەی مرۆڤەکانی تێدا بپارێزیت لەسەر ئەو هەڕەشەیی لەسەریاندایە، و دواتریش مهلاییل جەیشی خۆی دامەزراند و بەم شێوەیەش جەیشی مهلاییل دەبێتە یەکەم جەیشی سەر زەوی بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤەکان، لەپاشاندا شەڕێکی زۆر گەورە و بەهێز لە نێوان مرۆڤ و جنۆکە دا دروست بوو و لە کۆتاییدا مرۆڤ توانی لە جنۆکەکان بباتەوە و ئبلیس بە سەرشۆرییەوە رایکرد . (سەرچاوە کتێبی البدایە والنهایە لابن کثیر ) .

لەپاش دۆراندنی ئبلیس و ئەوانەی لەگەڵی بوون، ئبلیس بەدوای شوێنێکی ئارامدا دەگەڕا بۆ پاراستنی خۆی و ئەوانەی کە لەگەڵین چونکە “مهلاییل” و جەیشەکەی براوە بوون و زەوی بوەتە مولکی ئەوان، بۆیە ئبلیس ناچار بوو شوێنێک دور لە مرۆڤ هەڵبژێرێت ئەویش هەردوو سێگۆشەی “برمۆدا و سێگۆشەی ئەژدیها(تنین)” دروست بکات .

کەواتا شەیتان تەنها لە “سێگۆشەی بەرمۆدا” دا نییە، بەڵکۆ بۆمان دەرکەوت سێگۆشەیەکی دیکەیش هەیە کە دەکەوێتە نزیک وڵاتی “یابان”ەوە و پێی دەوترێت “سێگۆشەی ئەژدیها” ” مثلث التنین “.

*لە کۆتاییدا ئەوەماوەتەوە بیڵین، سێگۆشەی بەرمۆدا و سێگۆشەی ئەژدیها، دوشێوین زۆر مەترسیدارن و بەپێی یاسا نێودەوڵەتێکان گەشتی دەریایی و ئاسمانی لەو دوو ناوچەیە قەدەغەیە و بەهیچ شێوەیەک نابێت کەس لێیان نزێک بێتەوە .

هیوادارم بابەتەکەتان بەدڵبێت و توانیبێتم سود بە ئێوەی ئازیز بگەیەنم .