پەشێو حەمەئەمین : دەوڵەتی کوردی لە نێوان بووندا .

ساڵانێکی دوروو درێژە تاکی کوردی خەون بە وەها ڕۆژێکەوە دەبینێ کە خاوەن جوگرافیاو کلتوروناسنامەی کوردی بێت ،  لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی سەر بەخۆ ، بۆ ئەم مەبەستەش چەند جارێك فرسەتی زێڕین هاتۆتە پێشەوە بەڵام بەهۆی کورت بینی ونالێزانی قیادە ی سیاسی کورد لە هەموو بارودۆخەکاندا ئەو هەلە لە دەست دراوە ، ئێمە دەبێ بپرسین هۆکاری لە دەست دانی ئەو فرسەتانە چین وکێ لێی بەرپرسیارە ؟

١- ئینشقاق ودژایەتی کردن وناهەمەهەنگی وگرژی نێوان هێزە سیاسیەکان

٢- چاوتێبڕینی لایەنەکان بۆ ئیمتیازو ماددەو پۆست لە حکومەتی ناوەندی وەك ئەوەی کە (پۆڵ بلیمەر ) باسی لێوەدەکات

٣- تێوەگلانی ووڵاتانی ئیقلیمی بۆ ئەو پرسە

٤- نەبوونی چەند بنەمایەكی سەرەکی کە دەوڵەتی لە سەر بنیاد دەنرێ

٥- نەبوونی سوپایەکی نیشتمانی سەربەخۆ کە پارێزگاری لە خاك ونیشتمان بکات

٦- ناوچە جێناکۆکەکان ونەگەڕانەوەیان بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان

٧- نەبوونی ئابووری وژێرخانێکی بەهێزبۆ ئیدامەدانی ئەو دەوڵەتە

لەسەرووبەندی پڕۆسەی ئازادی ئێراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە لایەن ئەمریکاوە هەلێکی مێژوویی بۆ گەلی کورد هاتە پێشەوە وبەڵام مامەڵەیەکی واقیع بینانەی لە گەڵدا نەکرا ، کە ئەو کات بە پێی قسەی (کۆڵن پاوڵ) وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو (پۆڵبلیمەر) نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکان وحاکمی یەکەمی ئێراق ، بەر لە ڕوودانی جەنگ ودووای جەنگیش ئەو پێشنیازەیان بۆ کوردەکان کرد ، کە دەتوانن سنووری جوگرافی خۆیان دیاری بکەن و ناوچە دابڕاوەکانیان بگەڕێننەوە سەر خاکی خۆیان ، بەڵام بەداخەوە لەوساتە وەختەیا کە حەکیم ترین ودوورنماترین سیاسی کورد  بەڕێز جەلال طاڵەبانی بوو، لە جێگای بردنی هێزی پێشمەرگە بۆ سنورەکانی حەمرین وداکۆکیکردن لە خاکی کوردستان ، سیستەمی ٣٢وبە ٣٢ی  لە نێوان کوردو عەرەب و تورکمان لە کەرکوك چەسپاندو دەوڵەتی کوردی بەخەونی شاعیرانە دەبینی وهەوڵی بۆ ئاشتەوایی هۆزە عەرەبەکان دەداو چاوی بڕیە پۆستی سەرۆك کۆمار.

لێرەدا من بۆچوونم وایە کە دەستبەردار بوون لەو هەلە مێژوویە لە ڕابردووداگەورەترین و کوشندە ترین هەڵەی سیاسی بووە کە سیاسیەکانی کوورد لە مێژوودا ئەنجامیان دابێت و ، وە پێم وایە ئەو دەست بەردار بوونەش لە ژێرتەوجیهی ووڵاتی ئێراندا بووە بۆ درووستکردنی وویلایەتی شیعە بە هاوکاری کوردەکان، چونکە گەر کوردەکان نە بوونایە هەرگیز ئەو هاوسەنگیە سیاسیە لە نێوان شیعەو سووننەدا ڕووی نەئەدا ، باشترین کەسایەتیش بۆڕاگرتنی ئەو هاوسەنگیە و دروستکردنی ئەو وویلایە تە  بەڕێز ( جەلال طاڵەبانی ) بوو , بۆ ووڵاتی ئێران چونکە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندیەکی لە مێژینەی سیاسیان پێکەوە هەیە ولە هەموو ساتەکاندا بەرژەوەندی یەکیان پاراستووە ,

وە لەهەمان کاتیشدا پارتی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لەو بۆچونە دە کرد ، چونکە پارتی لێرەدا دەگات بە دوو ئامانج یەکەمیان لاواز بوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە غیابی طاڵەبانی و دووەم خاڵیش ڕەها بوونیەتی لە بەڕێوە بردنی هەرێمی کوردستان … تائێرە ئاماژەکان زۆر بەڕوونی دیارن کە ئەو هەلە بۆچی لە دەستدراوە ؟ بەڵام لێرە بە دوواوە باس لەو ساتە وەختە و لە فرسەتێکی تری زێڕین دەکە م کە لە ئیستایا تێیدا دەژین .

لە پاش هەشت ساڵ لە دەسەڵاتی تاكڕەوی مالیکی وچەوساندنەوەی سوونەکان وبێ بەها کردنی شکۆی دیمۆکراسی وبڕیاردان بۆ سێ بارە خۆکاندید کردنەوەی سەرۆك وەزیرانی ئێراق ، دەبینین گۆمەکە شڵەژاو بۆ ئەو مەبەستە چالاکیەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێراق وشام (داعش) گەیشتە خاکی ئێراق وتووانی بەشێکی زۆری پارێزگا سووننە نشینەکانی ئێراق کۆنتڕۆل بکات وشکست بە سووپای ئێراقی بهێنێت ، وە لە ئەنجامی ئەو شکستەش ئەو ناوچانەی کە کوردستانین ودەکەونە جوگرافیای هەرێمەوە خاڵی بوو لە سوپاو لە ئیستادا هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆل کردووە ، بۆیە ئەمەش یەکێکە لەو هەلە مێژوویی وزێڕینانەی کە دیسانەوە بۆ کورد هاتۆتە پێشەوە ودەکرێ بەو هۆیەوە ماددەی ١٤٠جێ بەجێ بکرێ هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەو ناوچانە نەگەڕێنرێنەوە .

وە لێرەدا گەر هەوڵبدرێت هەمەهەنگی سیاسی لە نێوان حیزبەکاندا هە بێت وپلانی ووڵاتانی ئیقلیم وەك لە ڕابردوودا ڕوویدا لە ڕێگەی چەند کەسایەتی وحیزبێکەوە جێبەجێ نەکرێت وکورد نەبێتە بەشێك لە ململانێکانی سوننەو شیعە وهێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لە سەر سنوورەکان چەق ببەستێ ونە گەڕێنرێنەوە وتەنها لە سەنگەری بەرگریدا بن ، وە لەهەمان کاتیشدا زەمینە سازی بکرێ بۆ درووستکردنی سوپای نیشتمانی وهەمە هەنگی لایەنەکان ودانانی ئابوریەکی بەهێزوو بڕیاری بەکۆمەڵ لە بارە ی ئایندەی ووڵاتەوە ، ئەوا دڵیام ئایندەیەکی گەش بەڕێوە دەبێت ودەوڵەتی کوردی لەو خەونە بێدار دەبێتەوەو دەبێتە ئەمری واقیع ، بەڵام بەداخەوە ترسم لەوە هەیە لەم ساتە مێژوویەدا لایەنێکی سیاسی ببێتە کارەکتەرێك کە ئەجندای دەرەکی جێ بەجێ بکات وموجازەفەیەکی وا بکات کە بە ٥٠ساڵی تریش باروودۆخەکە وەك خۆی لێ نەیەتەوە وئەو هەلەمان لە دەست بچێت کە لە ئیستادا تێیدا دەژین .

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds