کارزان کۆیی : پێ دەکەنن یا دەگرین؟

پێ بکەنین یا بگرین دەبێ پابەندی ڕینمایی کەر بین . ئێمه‌ ولاتێکى هه‌ژار نین لەبەر نه‌بونى که‌ره‌سه‌ى خاو یا سروشتى ناوچه‌که‌ توند بێت له‌گه‌ڵمان . به‌ڵکو ئێمه‌ باشترین و له‌بارترین زه‌مینه‌ى پیشه‌سازیمان هه‌یه‌ له‌ناوچه‌که‌دا . به‌ڵام هه‌ژارترین هه‌رێمى پیشه‌سازین له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستدا . هۆکاریش نەبونی پلانەو کەسی شیاویش  لەشوێنی شیاو . گەرچی هەریەکێ دەدوێنی لەبەرپرسان ئادەم سمیسێکە بۆ خۆی . کەچی ئەمە حاڵی ڕێنامایی حکومەتە لەدوای ئەزمونی 24 ساڵ لەحوکمڕانی  بۆ ئەکتیڤکردنی بەرهەمی ناوخۆو کەرتی تایبەت.

جا پێ بکەنن یا بگرین ئەوە بۆ نا بەرپرسان بەجێ دێڵین  . بەپێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک بیەوێ کارگەیەک دابمەزرێنێ . زەوی تەرخانکراو نیە بۆ ئەو مەبەستە . خاوەن کارگە دەبێ لەسەرئەرکی خۆی زەویەک بکڕێ بۆ کارگەکەی بەومەرجەی لەڕێنمایەکەدا هاتووە   . دەبێ زەویەکە کوشتوکاڵی نەبێ .  دەبێ زەوی بەردینە بێ وە لەهەمان کاتدا دەبێ لەوەڕگاش نەبێ . واتە دەبێ زەویەکە زەراعی نەبێ سەخەری بێ وە مەرعاش نەبێ . دە بە مێشکە پڕی  باوکی ئەو پڕۆفیسۆرەی ئەوڕێنمایەی داڕشتوە لەسەر شاخی پیرەمەگرونیش بستێ خاک نیە سەخەری بێو مەرعا نەبێ . ئایا ئەمە گەر ڕێگرتن و پلان نەبێ بۆڕێگرتن و پارەخواردن  .  خۆ پلان نیە  بۆ پێکەنین و گریان .

 ئەوەی من ئاگادار بم . لەمێژە  گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی/ بەڕێوەبەری  بەڕێوەبەرایەتی کارگەکانی کەرتی تایبەت سەرووی خۆی بەفەڕمی لەم کێشەیە ئاگادار کردۆتەوە . بەڵام وەڵامی نەدراوەتەوەو ناشدرێتەوە .بۆ زانیاری بەرپسان و بەچکە ئادەم سمیسەکان .

بۆ پێکەنین بێ یا گریان زیاتر لە 10 کارگە ئامادەیە وە مۆڵەتی هەیە بۆ دامەزراندن بەس بستێ زەوی نیە بەپێی ئەو ڕێنماییە  بۆ کارکردن . بەڵام هەرکەسێ بیەوێ چەند دۆنمێ لەسیتەک و پیرمام یا لە سما قوڵیو مێرگەپان سیاج بکاو بیکاتە ڤیلا بۆ ڕابواردنی شەوان . پیاوێک نیە ڕێگر بێ لێیان . ئیدی پەرلەمانە گیرفان پڕەکان لە بەڵێنی بریقردار ، نەپێ بکەنن پێمان ، نەبگرین بۆمان . بەڵێنی هیچمان ناوێ سواین بەدواجونێ بکەن بۆ ئەم گرفتانە .

لە کۆتایدا من دەڵێم تاوانبار و گەندەڵ کاری یەکەم  ئەو ناڕۆشنبیرانەن ئەومرۆڤ و ڕۆژنامە نوسانەن کەلەگەڵ دەسەڵات و پارتەکاندا کاردەکەن وەهەموو گەندەڵیەکان بەچاوی خۆیان دەبینین بەڵام لەبەر پارووەکەی قوڕگیان بێ دەنگن دەبن . جا هەمێستا پێبکەنین یا بگرین . هیچ بەهایەکیان نیە لای من . بەهایان لەوەدایە بەویژدانەوە  قسەی خۆیان بکەن . سەربەرزبن   بەسەرشۆڕی  پاروی کەس نەخۆن .

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies