زەبەنگ بەهادین: لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق.

ئەمریکا بە سیاسەتی بەرژەوەندی کاری کردوە و کار دەکات، لە هەر جێگەیەک بەرژەوەندی هەبوبێت بابەتێکی خولقاندوەو خۆی خزاندۆتە ناوچەکە، بیری ئەمریکیەکان بۆ بنیاتنان و بۆ مافی مرۆڤ و دژایەتی دیکتاتۆریەت نییە، تەنها بەرژەوەندەیە و بەس.
ئەفغانستان نمونەیەکی دیاری قوربانی دەستی ئەمریکیەکانە، پاش ئەوەی ئەمریکیەکان بریاری کشانەوەیان دا لە ئەفغانستان بێ بیر کردنەوە لەوەی چۆن گەلی ئەفغانی بخەنەوە ژێر دەستی تالیبان کردیان، سەر لەنوێ کۆمەڵێ سەرکردەی توندرە و دروست دەبنەوە لە ناوچەکە و ئەفغانستان وێرانتر دەکەن.
ئەمریکا تا ئەم ساتەش هەندێک بەرژەوەندی لە عێراقدا ماوە، بەلام چاوەروانکراوە لە هەر ساتێکدا بێت هەمان شێوە لە عێراق بکشێنەوە و جێیبهێڵن، رۆژانە ئەمریکا روو بە رووی دژایەتی گروپە شیعیەکانی سەر بە ئێران و بۆمب و درۆن دەبێتەوە بۆیە دەزانێت کە پێویستە ئەم ناوچەیە جێبهێڵێت، لە دوای رۆشتنی ئەمریکا بەشێکی عێراق جێدەمێنێت بۆ گروپە شیعیەکان و سونە توندرەوەکان بەشەکەی دی بۆ تورکەکان.
بەرژەوەندی و دەسەلات نەک تەنها سوونە وشیعە بگرە گروپە شیعیەکانیش ئەدات بە یەکدا لە ناوەراست و باشوری عێراقدا، بەلام ئەوەی لێرەدا پارێزگارێ بەرژەوەندی ئەمریکا دەکات تورکەکان بە مانای شاگردی گەورەی ئەمریکا لە ناوچەکە، هەڵبەت تورکەکان دەیانەوێت تەنها بەشی باکوری عێراقیان بدرێتە دەست بە شێوەیەک نەوتی کەرکوک و موسل و کوردوستان لە خۆ بگرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئێران رێگە بەوە نادات کەرکوک و سلێمانی لە ژێر هەژموونی خۆیدا بێتە دەرەوە، تەنانەت سیاسەتی ناوچەکە ئەو هاوسەنگیە دەخوازێت بە مانەوەی باڵانسی هەژموونگەرای نێوان زۆنی ئێرانی زۆنی تورکیدا هەیە لە هەرێمی کوردوستان.
مەسعود بارزانی لە دوا دیداری لەگەل ئەندام پەرلەمانی پارتەکەی دەڵێت بەهیچ شێوەیەک شەری کورد و کورد ناکەین، ئەم رستەیە ئاماژەیەکی قولە بۆ رێکەوتنێکی سیاسی بە تایبەت دوای ئەوەی لە پێگەکان بلاو کرایە کە ئەمریکیەکان سەردانی پەکەکەیان لە قەندیل کردوە، دەتوانین لەم دوو کردارەوە ئەوە بخوێنینەوە کە رێککەوتنێی ستراتیژی دروست بووە لە نێوان ئەمریکا و پەکەکە.
مانەوەی پەکەکە مسۆگەر کراوە لە قەندیل بە مەرجێک رێگە لە هێزی تورکی نەگیرێت سنورەکانی کوردوستان داگیر بکات و بە وەکالەت بۆ ئەمریکیەکانی ببات بەرێوە، ئەمریکیەکان لەوە تێگەیشتون کە کورد خۆی توانای بەرێوەبردنی هەرێمی نییە لە هەمان کات توانای بەرەنگاری گروپە شیعیەکانیان نییە هەر چرکە ساتێک ئەمریکا کوردوستان جێبێڵێت بە دوو رۆژ دەست بەسەر زۆرینەی خاکی هەرێمی کوردوستان دەگرن، بۆیە ئەمریکیەکان بە شێوەیەکی کاتی لایان باشترە ئەم ناوچەیە لە. لایەن تورکیاوە سەرپەرشتی بکرێت لەو کاتەی خۆیان عێراق جێدێڵن، هەرچی ئێرانە تورەیە بەوەی سنوورەکانی تەریب بە کوردوستان لە ژێر دەسەلاتی کوردە هاوپەیمانەکانی نەمێنێت بەلام جێ پێ گەورەکردنی خۆیان لە ناوەراست و باشوری عێراق بۆ ئەوان گرنگترە لەم سنورەی سەرەوەی، ئێران ریسکی ئەوە ناکات دۆخە جوگرافیەکە بگۆرێت لە عێراق دا بۆیە ئەوانیش لە هاتنە پێشەوەی تورک بێدەنگ دەبن وکار بۆ بەشەکانی دی عێراق دەکەن، ئەوەی لای ئێرانیەکان گرنگە زۆنی سەوز لای خۆیان بمێنێتەوە.
دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت جێهێشتنی ئەفغانستان بۆ ئەمریکا وەک جێهێشتنی عێراق نابێت، ئەمریکا ئەم ناوچەیەی لا گرنگە بۆیە بەو ئاسانییەی ئەفغانستان ئێرە جێناهێڵێت، بەلکو دەبێت دەستێکی قورسی بمێنێتەوە رێگە دان بە مانەوەی هێزی تورکی لە هەرێمدا هەر بۆ ئەگەری کشانەوە ئامادە کراوە، ئەمریکیەکان خۆیان دەلێن بونی ئێران گرنگە بۆ راگرتن و سەقامکردنی ئاسایشی ناوچەکە هەر بۆیە رێگە دان بە هێشتنەوەی نفوزی ئێرانی لە عێراقدا هەر دەبێت قبول بکرێت لە لایەن ئەمریکیەکان، بە مانای لە هەرێمی کوردوستان هیچی وا ناگۆرێت لە دوای کشانەوەی ئەمریکا، ئەوەی کێشەی تێدەکەوێت ناوچەکانی باشووری و ناوەراستی عێراقە.

 

Este sitio web utiliza cookies para que usted tenga la mejor experiencia de usuario. Si continúa navegando está dando su consentimiento para la aceptación de las mencionadas cookies y la aceptación de nuestra política de cookies, pinche el enlace para mayor información.plugin cookies

ACEPTAR
Aviso de cookies