عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود: یاده‌وه‌ریی.

دوای هه‌ره‌سی 1975، خانه‌ی مامۆستایانی کوڕان و کچانی سلێمانی کرایه‌وه‌، ده‌یان خوێندکاری کوڕو کچی نمونه‌یی له‌ وێ وه‌رگیران، زۆربه‌یان به‌ هه‌ڵوێستێکی لۆژیکانه‌ هه‌موو به‌رنامه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عسیان ره‌ت ده‌کرده‌وه‌.
هۆنراوه‌یه‌کم دژ به‌ ده‌سه‌ڵات نوسی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بوارم پێ بده‌ن بیخوێنمه‌وه‌، له‌سه‌ر کاغه‌زه‌که‌ ناو نیشانه‌که‌م بۆ ( فه‌له‌ستین ) نوسی بوو، له‌ خواروه‌ وشه‌ی پێشمه‌رگه‌م به‌ په‌راوێز کردبوو به‌ مانایی فیدائی، هۆنراوه‌که‌م دا به‌بورهان عه‌لی باڵابه‌رزی ئه‌کته‌ر، دراوسێی خۆمان بوو، که‌سێکی بێوه‌ی و باش بوو، ئه‌و مۆڵه‌تی خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوکه‌ی بۆ وه‌رگرتم.
سه‌عات 9 به‌یانی 7 ی نیسانی 1976 بوو، ئاهه‌نگی بۆنه‌ی 7ی نیسان بوو، سه‌کۆیه‌کی شانۆیی گه‌وره‌یان ‌ له‌ناوگۆڕه‌پانی خانه‌ی مامۆستایان له‌ گه‌ڕه‌کی مامۆستایان له‌ سلێمانی دروست کردبوو.
کچان و کوڕانی خانه‌ی مامۆستایان چه‌ندان برگه‌یان ئاماده‌ کردبوو بۆ ئاهه‌نگه‌که‌، دوای وتاری حیزبی به‌عس و وتاری یه‌کێتی قوتابیانی به‌عس و چه‌ند گۆرانیه‌کی کوردی و هه‌ڵپه‌رکێی کوردی و چه‌‌ند برگه‌یه‌ک، شانۆ گه‌رییه‌ک پێشکه‌ش کرا.
عه‌ریف حه‌فله‌که‌ ناو به‌ناو دروشمه‌کانی حیزبی به‌عسی ده‌وته‌وه‌، دانیشتوان چه‌پڵه‌یان بۆ لێ ده‌دا، چه‌ندان لێپرسراوی حیزبی به‌عس و ئه‌منی سلێمانی له‌و ئاهه‌نگه‌ تایبه‌تییه‌دا له‌ پێشی پێشه‌وه‌ دانیشتبوون.
له‌ ناکاو عه‌ریف حه‌فله‌که‌وتی: ئێستا عه‌بدوڵا که‌ریم مه‌حمود هۆنراوه‌یه‌کتان پێشکه‌ش ده‌کات. یه‌که‌م جارم بووم بچمه‌ سه‌رسه‌کۆی شانۆکه‌، به‌ هێمنییه‌وه‌ رووم کرده‌ سه‌ر سه‌کۆی شانۆکه‌. هۆنراوه‌که‌م له‌ گیرفانم ده‌رهێنا و ده‌مم به‌ میکۆفۆنه‌که‌وه‌ ناو، ئه‌م ناونیشانه‌م خوێندوه‌

لایلایه‌ی دایکێک

به‌ ده‌نگێکی به‌رز، تا هێزم تیابوو هاوارم کرد

پێشمه‌رگه‌کان.. پێشمه‌رگه‌کان
وشه‌ی پێشمه‌رگه‌، بۆ ئه‌و لێپرسراوانه‌ی حیزبی به‌عس و ئه‌منی سلێمانی له‌و ساتو بۆنه‌ تایبه‌تی یه‌دا، وه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی نارۆنجۆکێک بوو، به ناویاندا له‌ ناکاو هه‌موویان پێکه‌وه‌ راچه‌ڵه‌کین، بروسکه‌ی ترسێک بۆ ساتێک ناخ و روخساری داگرتن، کوڕان و كچانی خانه‌ به‌ده‌م هاڕه‌ی چه‌پڵه‌وه‌ پڕ به‌ گه‌روویان، هاواریان ده‌کرده‌وه‌: پێشمه‌رگه‌کان … پێشمه‌رگه‌کان
پێشمه‌رگه‌کان … پێشمه‌رگه‌کان
پێ یان وتم: به‌ ساوایی دیلکراوی
چله‌ی له‌دایک بوونت نه‌چوو بوو
له‌ لانکه یه‌ک‌یان هاویشتووی
به‌ده‌سرازه‌یه‌کی گوڵنکه‌دار
ده‌ست و پێ یان شه‌ته‌ک داوی
ئه‌ی گوایه‌ نازانن مناڵ
چۆن ئه‌که‌وێته‌ گڕو گاڵ

پێشمه‌رگه‌کان … پێشمه‌رگه‌کان
له‌ ئاژانسی ده‌نگ و باسا
له‌ خاکێکی ره‌ش و روتی کاسا
ده‌نگ بڵاو بوو … پێیان ووتم:
تۆساوایت و خه‌وت ده‌وێ
منیش وتم: ئێستا ساوام
که‌ گه‌وره‌ بووم
ئه‌وسا چاوت به‌ خۆت که‌وێ
کچان و کوڕانی خانه‌ هاواریان ده‌کرد، پێشمه‌رگه‌کان … پێشمه‌رگه‌کان، بیڵێره‌وه‌

پێشمه‌رگه‌کان .. پێشمه‌رگه‌کان
دایکێک لای لایه‌ی
بۆ کۆرپه‌ ساواکه‌ی ده‌کرد
کۆرپه‌ ساواکه‌ی هه‌ر به‌گریان
له‌و دایکه‌ کڵۆڵه‌ی گه‌یاند

ئه‌رێ دایه‌ .. ئه‌رێ دایه‌
بۆ هه‌رنانێ که‌ بتژێنێ
مشتێ ژان و خه‌می تیایه‌.
هێشتا هۆنراوه‌که‌م ته‌واو نه‌کردبوو، له‌سه‌ر سکۆی شانۆکه‌ بووم، مامۆستا خالید کرێدی به‌عسی به‌ خێرایی خۆی گه‌یانده‌ سه‌ره‌وه‌و به‌ توره‌ییه‌وه‌، ده‌ستی گرتم وتی: شنوو پێشمه‌رگه‌
وتم :استا‌ذ پێشمه‌رگه‌ به‌ مانای فیدایی
ناونیشانه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌م له‌سه‌ر لاپه‌ره‌که‌ی ده‌ستم نیشاندا، نوسرابوو بۆ فه‌له‌ستین، به‌ڵام من ناونیشانێکی ترم خوێندوه‌، وتم: استاذ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ بۆ فه‌له‌ستینه‌
توره‌یی و هێستریا له‌ روخساری ره‌ش داگه‌ڕاوی و ترس له‌ چاوه‌کانی ده‌خوێنرایه‌وه‌.
کوڕان و کچانی خانه‌ ئاهه‌نگه‌که‌یان تێکدا، بوو به‌ خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانی خانه‌وه‌ رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌ خۆڵه‌که‌، شۆڕش خزیری سه‌رۆکی یه‌کێتی قوتابیانی به‌عس و لێپرسراوانی به‌عس و ئه‌منه‌کان ده‌یانویست کۆنترۆڵی شه‌پۆلی خۆپیشاندانی خوێنکاره‌کان بکه‌ن، له‌ شۆڕش خزه‌یری سه‌رۆکی یه‌کێتی قوتابیانی به‌عسیاندا.
هاوڕێیه‌کی نمونه‌یی خاوه‌ن به‌هاو هه‌ڵوێسته‌کان، پیرۆزبایی هۆنراوه‌که‌و هه‌ڵوێسته‌که‌ی لێ کردم، هۆنراوه‌که‌ی لێ وه‌رگرتم، ئه‌و شه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 نمونه‌ی ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی به‌ ده‌ست و خه‌تی خۆی نوسییه‌وه‌و بۆ رۆژیی دوایی بێ سڵکلردنه‌وه‌ به‌سه‌ر هاوڕێکانیدا له‌ خانه‌ی مامۆستایان دابه‌شی کرد.
له‌ به‌ر ئه‌و هۆنراوه‌یه‌و ئه‌و ئاژاوه‌یه‌، مامۆستا خالید کرێدی و عه‌بدوڵڵا حه‌سون به‌یاتی و زاهیر عجیل، له‌ تاقی کردنه‌وه کانی سه‌ری ساڵ له‌ زۆربه‌ی وانه‌کاندا سفریان بۆدانام، بواریان نه‌دا له‌ پۆلی یه‌ک ده‌رچم بۆ پۆلی دوو. له‌ پۆلی یه‌کدا مامه‌وه‌.

* حیزبی به‌عس له‌ 7 ی نیسانی 1947 له‌ لایه‌ن میشل عه‌فله‌قی و سه‌لاح به‌تیار له‌ دیمه‌شق ی پایته‌ختی سوریا دامه‌زرا.

لە گۆگلە بنوسە wtarikurd ڕۆژانە بابەتی نوێ بخوێنەوە. ACEPTAR
Aviso de cookies