Azad-Hemdi-1

ئازادحەمدی : چپەیەک . 

لەم رۆژانەدا وێنەیەکی وێرانکردن و شێواندنی شوێنەواری گٶرستانەکەی حەپسە خانی نە‌قیبم دی بەداخو پەژارەوە ،  سەرلەنوێ برینە کۆنەکەی ساڵی 1976  هاتەوە بیرم کە چۆن مامۆستایەکی زانکۆی سلیمانیم بردبووە سەردانی مەزارەکەی پیرەمێردنی نەمر .. لەکاتی سەرکردن بەناومەزارەکەیدا لاشەی دوو سەگی تۆپیومان دی ، لەکاتی خۆیدا لەسەرم نوسیوە  .. وە ئەمە یەکەم و دووەم بێڕیزی نیە کەبەرانبەر کەسایەتیە ناودارەکانمان دەکرێت ، هەموشی لە ژێر پەردەی ئاینی مەبەستداردا دەکرێن  ، بیریان چۆتەوە ، کە مردو مرد ، شەیتان وازی لێدەهێنێت  .. پێدەچێت ئەم مێشک پوتانە هەتاوەکو یاساو رێسانەکانی ئاینەکەیان پێچەوانە کردۆتەوە .   

لەو ووڵاتانەی  کە ناوزەندیان دەکەن بە کافر . نەک کەلوپەلو کەرسەکانی کەسایەتیەکانیان بوونەتە شوێنی کەلەپوور و مۆزەخانە ، بەڵکو مەزارگەکانیان شوێنی ڕیزو ڕازاوەن بە گوڵو گوڵزار . ئێمەومانان کە سەیریان دەکەێن و بەراووردیان دەکەین بە مەزارگاکانمان .. نەک سەرمان سوڕدەمێنێت . بەڵکو ئیرەیی بە مردووەکانیانیشیان دەبەین .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت