Azad-hamdi

ئازاد حەمدی : چپەیەک .

لە بەینمان دەر نەچێت ، پێدەچێت و وایان پێخۆشە کە تووشی دەردە خۆهەڵکێشان و پێاهەڵدان وخۆ دەرخستن بووبێتنەوە .

هەرچەندە واقعی چەند ساڵەیان ، باش توواناو زانین و لێهاتویانی سەلماند کە چەند بەتاڵ و بێتوواناو لێهاتوونین لە خزمەتکردن  .. جەند ساڵ ووتیان ساواین ،  دەڵەمەندین ،  لەسەرمان بووەستن دان بە خۆتاندا بگرن … چاکسازی دەکەین ، شارەکان دەکەینە دوبەی ، باری گوزەران بەرزدەکەینەوە .

کەچی لە پرێکدا هەمووی لەپێناو بەرژەوەندی خۆیان بوونە وەستا باشی دەیان چەشنەها قەیرانیان درووستکرد و بۆ بەرژەوەندی خۆیان .. باج و دەرامەت بۆ خۆیان ، زێڕە ڕەشەکەش بۆ کومپانیاکانی خۆیان ، کارو پیشەی باش ، دامەزراندن بۆ خۆیان و خزمانیان .

ڕاستیان ووتوە کە لەسەرەوە هەمو شتێک کە بۆگەنی کرد ، تەشەنە دەكات هەمو جەستەکانیتریشی دەگرێتەوە .. سەرەتان ئاسایی تەشەنە ئەکات .. یەک شت بەربەستی دەکات و کۆتایی پێدە‌ هێنێت . ئەویش مردنە  .  ئیتر نە خۆ هەڵخەڵەتاندنە ،  نە پەلە قاژێ ، نە بڕو بیانو،  نە گیانەڵا نە بەلۆکە ئاوتکاندن بە ناو دەمێدا زیندووی ناکاتەوە …  باشترین چارە بەرەو سەرقەبرانە .

بەبێ چەندو چون و ئەمسەرو سەری پێناوێت  .. هەمووی بەلایەک ئاکامەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا بەلایەکی تر  ..؟ کەخۆی ئەبینێتەوە لە جۆرەها کەمو کووڕی ، لەسەر هەموویانەوە بێکاری ، بەتایبەتی بێکاری گەنجەکان ، لە بێکاریدا  نەک پەنا براوەتە  کات بەسەربردن لە کوچەو کۆڵانەکانداو  سەرشۆستەکان ، پەنا براوەتە بەر ساختەو دزی و . هەمووی بە کوڕو کچەوە بوونەتە نێرگەلە كێش .