Maliki-Talebani-barzani-wtarikurd

کامەران وریا قانع : رێكه‌وتنه‌كه‌ى بارزانى و مالیكى .

له‌ سیاسه‌تدا رێكه‌وتننامه‌ گرنگرتین دۆكیومێنته‌ بۆ ئاشكرا كردنى دنیا بینى و داهاتووى پلانه‌كانت . كه‌سى سیاسی هیچ دۆكیومنتێك واژۆ ناكات ئه‌گه‌ر پێشتر لیژنه‌ هونه‌ریه‌كان خاڵ به‌ خالى رێكه‌وتنه‌كه‌ بۆیی روون نه‌كه‌نه‌وه‌ .

كه‌سى سیاسى مه‌رج نیه‌ رۆشنفكر بێت یان شاره‌زاى هه‌بێـت له‌ هیچ بوارێك ( وه‌كو ئه‌وه‌ى له‌ كوردستان و عێراقدا هه‌یه‌) , له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌بێـت هه‌موو واژۆیه‌ك به‌ هه‌ستێكى لێپرسینه‌وه‌ى گه‌وره‌ ئه‌نجام بدرێت , نه‌ك ته‌نها بۆ خۆ دزینه‌وه‌ بێت له‌ راستیه‌كان .

به‌عسییه‌كان كه‌ له‌ژێر ره‌شماڵێ صه‌فوان واژۆى خۆ به‌ده‌ست دانه‌وه‌یان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان له‌ شه‌رى كه‌نداوى یه‌كه‌م 1991 , داهاتوویان له‌ پێش چاو بوو كه‌ چى روو ده‌دات له‌ عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌ داوایان كرد تواناى فرینى فرۆكه‌و كۆپته‌ره‌كانیان هه‌بێت .

له‌ دوایی ئاشكرا بوونى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان بارزانى و مالیكى له‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و تۆره‌كانى ئه‌نترێت ,

ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى ئه‌م رێكه‌وتنامه‌ سه‌ره‌تاییه‌ بكات تووشى شۆكێك ئه‌بێت , له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌

1 – نووسینه‌وه‌كه‌ى زۆر خێرایی پێوه‌ دیاره‌ كه‌ هه‌ندێك هه‌ڵه‌و سرینه‌وه‌ كراوه‌ ماوه‌ نه‌بوه‌ جارێكى تر بسرێته‌وه‌و به‌ جوانتر بنوسرێته‌وه ‌!.

2 – رێكه‌وتن نامه‌ى سیاسى ستراتیژى نابێت به‌ خه‌تى لایه‌نێك بنوسرێـت له‌ سه‌ده‌ى 21 كه‌ هه‌موو قوژبنێك له‌ ئۆفیسه‌كان پریه‌تى له‌ ئامێرى چاپكردن

3 – هیچ مۆرێكى ئه‌و دوو لایه‌نى پێوه‌ نیه‌ كه‌ تۆزێك لایه‌نى فه‌رمى وه‌ربگرێت, چونكه‌ دروست كردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى ئاوا زۆر زۆر ئاسانه‌ له‌ بازاره‌كانىى كوردستان به‌ ئاسانى دروست ئه‌كرێت.

4 – هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی ( الخ ………….هتد ) تیایه‌ له‌ بڕگه‌كان كه‌ ئه‌مه‌ خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ باسى كردنى ورد .

5 – رێكه‌وتنه‌كه‌ باسى نه‌كردوه‌ ئه‌گه‌ر پێشێلى كرا له‌ بڕگه‌كان سزاكان چی ده‌بێت

6 – ئه‌م ئیتفاقیه‌ته‌ هی هه‌موو كورد نیه‌ چونكه‌ به‌ ناوى دوو حزب كراون , پارتى دیمكوراتى كوردستان و حزبى ده‌عوه‌ , كه‌واته‌ نه‌ كورد هه‌مووى پارتیه‌ و نه‌ عیراق هه‌مووى ده‌عوه‌یه‌. بارزانى و مالیكى وه‌كو كه‌سى یه‌كه‌مى حزب واژویان كردوه‌

7 – چۆن ئه‌بێت له‌ رێكه‌وتن نامه‌یه‌كى حزبی باسى كێشه‌ى میلله‌ت بكرێـت هه‌ر له‌ ماده‌ى 140 تاكو پرسى نه‌وت !

له‌ كۆتایدا كاره‌ساته‌ چاره‌نووسى هه‌رێم و ناوه‌ند به‌م جۆره‌ رێكه‌وتننامه‌ ببسترێنه‌وه‌ كه‌ هیچ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى نیه‌.