Mom-1

جه‌ژن .. به‌ندی عه‌لی ..

سمبولی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کلیک بکەو، ئەم بابەتە بنێرە بۆ بەشی خۆت یان هاوڕێکانت

ڕاست ده‌فه‌رمووی

تۆ میهره‌بان

ئه‌م ژیانه‌ فانیه‌

چه‌ند بێ میهریه‌ میهره‌بان

ئه‌م هه‌موو قوربانیه‌

 

چه‌ژنی ئێوه‌ هه‌رچیه‌ک بێ

لێتان پیرۆز بێ .. به‌ڵام

جه‌ژنی من جه‌ژنی ئه‌ڤین و

سۆزو مهره‌بانیه‌

 

گه‌ر مه‌رامی ئێوه‌ لوتف و

ره‌حمه‌تی ڕه‌حمانێ بێ

من هیوام ، سه‌ربه‌رزی ئێوه‌و

حورمه‌ت و یه‌کسانیه‌