Abubakir-Caf-7

فاشیزمی زمان … زمان وەك فاشیست . ئەبوبەکر جاف .

La langue, comme performance de tout langage, n’est ni réactionnaire, ni progressiste ; elle est tout simplement : fasciste ; car le fascisme, ce n’est pas d’empêcher de dire, c’est d’obliger à dire.) roland barthes , , Collège de France, prononcée le 7 janvier 1977

زمان , وەك ئەداكردن و ئەنجامدانی هەمووزمانێكی قسەكردن , نە كۆنەپارێزە , نە پێشكەوتنخوازە, زمان زۆر بە سادەیی فاشیستە , چونكە فاشیزم رێگەگرتن نییە لە ( وتن) بەڵكە ناچاركردنە بە ( وتن ) . رۆلان بارت .

ئەوەی زمان كۆنترۆڵ بكات , بوون كۆنترۆڵ دەكات.. یان بە مانایەك : مۆنۆپۆڵكردنی زمان , مۆنۆپۆڵكردنی بونی ( ئینسانی و نا ئینسانییە … زۆر دەمێكە بە تیۆرێكی كلاسیكیانەی زمان تەلقین دەكرێین : زمان ئامرازی پەیوەندی و ئاڵوگۆری بیرورایە ..!! بێئاگا لەوەی زمان ئامرازی بەرهەم هێنانی ( سەنتەر و كەنار , بەرهەمهێنانی دەسەڵات و هەژمونكردنە , زمان بە مانا هایدگەرییەكەی ( ماڵی بوونە ) نیشتەجێبوونی ئینسانیمان بە تەواوی (رەهەندە ئاسۆیی – ستوونییەكانیەوە ) لە زماندایە , كۆی ئاستەكانی زمان , ( ئاماژەیی- قسەكردن – نووسین … ) ڕەهەندە جیاوازە ئینسانییەكانمان تەجەلا ئەكەن … بەڵام ئەكتەری ناو زمان , ئەكتەرێكی خود وشیارە ؟ خودێكی ئاگادارە .؟ ئیرادەیەك هەیە لەجێگۆركێ كردن بەزمان لەئاستە ( لۆژیكی – گرامەری – دەلالییەكەی .. ) دا.

پییەربۆردیۆی گەورە سۆسیۆلۆگی دونیا و ڕابەری قوتابخانەی ( سۆسیۆلۆژیای رەخنەیی ) , برێكی زۆر هاوكارمانە لە تێگەیشتنمان بۆ زمان , لەسەر ئاستە جیاوازەكانی( جیاكارییە كۆمەڵایەتیەكان ) , یا ئاستەكانی زمان لەكۆی كایەكاندا.. زمان لە نێو دوو كایەدا زۆرترین و گەورەترین ( گەمەی پێوە كراوە) و وەسیلەی هەژموونگەرایی و بەرهەمهێنهێنەر و ماكینەی دروستكردنی دەسەڵات و هەژمونكردن و مانا و مەعریفە بوە, ( كایەی ئاین و سیاسەت ) , ئەم كایانە , زمان بۆیان ( گەمەیەكە ) لە رێگەی بەرهەمهێنانی ئەفسانەو ماناو سیمبۆڵ و موقەدەس و دوالیزمەكانەوە … ( بوون ) و بوونی ئینسانیمان كۆنترۆڵ یا مۆنۆپۆڵ ئەكەن .. ئینسان بەرهەم و دراوێكی زمانەوانەیە , ئەو لە لەحزەی لە دایك بوونیەوە ( سندوقێكی پڕ موفرەدەی ) بۆ ئامادەكراوە , كاری ئەم ئەكتەرە هەڵبژاردنیش نییە , چ جای ئەوەی خالقی موفرەدەبێت …! دوورناڕۆین , كە لە ناو رەحمی دایكیشدا ( مروڤ) بوونێكی زمانەوانی بێت..!! كاتێك ئێمە زمانێك فێر ئەبین , لە گەڵیدا ( مانا حازر بەدەست و هەلومەرج و ستراكتۆرە (وجودی – كۆمەڵایەتی – سیاسی- ئابووری – ) یەكانیشی وەردەگرین , هەرلە زماندا ( تەفسیركرا و تەعریفكرا و پێناسەكراوەكان ) جەبرییەت و قەدەریەتی وجود ئامادە ئەبێت , جا ئەمە تەنها لە ئاستی ( دەنگ و قسەكردندا نییە ) وەك ئەوەی( ژاك دوریدا ) باسی ئەكات , دێتە ناو ئاستی نووسینەوەش.. ( گراماتۆلۆژی grammatologie ) . ئەو ئاستەی كە ( دریدا ) باسی دەكات و بە وتەی ئەو , ( میتافیزیكیای ( عەقڵ سەنتەری logocentrisme – دەنگ سەنتەری phoncentrisme ) , لە ئەفلاتوونەوە تا دەگاتە هایدگەر .. لە ئاستە ( قسەكردن ) ەكەی زمان ئەدوێن , بێ گوێدان بە ئاستی نووسینی زمان… ئا لێرەوە ( دریدا) باس لە ( سەنتەر- كەنار ) دەكات لە ئاستە جیاوازەكاندا..

موفرەدەكان لە خۆیاندا ( en soi ) بێ لایەن و بێ حوكمن . بەڵام كە دێتە ناو ( كۆنتێكستێكی زمانەوانییەوە ) لێوان لێو ئەبن بە ( مانا , دال و مەدلول , جەبرییەت و ئیدۆلۆژیا..) چۆن..؟

یارو نەیار , پیاوبوون و ئافرەتبوون , نێر و مئ , شۆرشگێرو خیانەتكار , كۆن و تازە , جوان و ناشیرین , باش و خراپ , فەزیلەت و رەزیلەت , گەنج و پیر…. ) ئەمانە لە ناو جەبر و مەدلولە زمانەوانییەكەیدا , فۆرمیولە كراون( ئەبێت لە بوونە میتافیزیكی و ئۆنتۆلۆژییەكەی گەرێین ) … چینی باڵاو هەژمونگەر , ئەو چین و هێزو گوتارەیە ( كە كایەی ) زمانەوانی بە دەستەو گەمە بە یاساو رێساكانی زمان ئەكات لە سەرجەم ئاستەكاندا , كاری دەستكاریكردن و پاشوپێشكردن و تەعریفكردنی ( وێنەو ماناكانن ) .. كاتێك ئیدۆلۆژیایەك, هێزێكی سیاسی- كۆمەڵایەتی – ئابووری .. مێژوو ئەنووسێتەوە و دەیهێنێتە ناو زمانەوە , كاری دەبێتە دروستكردنی ماناو مەعریفە, كە ( بە بینراوی- نەبینراوی) دەسەڵات و شەرعییەتی بوون و مانەوە دروست ئەكات .. تا ئەو مەرزەی زمانی بە دەست بێت , ژیان و بزوێنەرەكانی بەدەستە … فاشیزم , راسیزم , دكتاتۆریەت , رەگەزگەرایی , نەتەواخوازی … بوونی زمانەوانین و شەرعیەتی بوون و مانەوەیان لە زمانەوە وەرئەگرن ) وەك چۆن تەعریفكراوی زمانەوانین , بەتێكشكان و درزخستنە ناو گوتاری زمانەوانییانەوە , سەرەتای ئاوابوونیان دەست پێدەكات … شەرعییەتی شۆرشگێری , شەرعییەتێكی زمانەوانییە …

شۆرشگێران تا ئەو جێگایە نەفەس درێژن كە زمان یارو یاوەریانە , لەو كاتەی زمان هەڵدەگەرێتەوە , زمان و موفرەدە زمانییەكانی دیكە لە دەرەوەی ویست و ئارەزووی ئەمان ( درووست ئەبێت یا ئەدۆزرێتەوە ) فۆرمێكی دیكە لە ( هێزو قودرەت ) سەردەردێنێت و چرۆكە ئەكات …

جیاوازبوونی من و تۆ , تۆ و ئەو , دو هێزی ( سیاسی- كۆمەڵایەتی ) جیاوازییانە لە زمان و یاساكانی زمان .. ( كە كۆی هیزەكانی كۆمەڵگەی كوردی لە یەك ئەچن , لە وێنەو گرامەرو قسەكردن و نوسیندا … لە یەك ئەچن … دەسەڵات وئۆپۆزسیۆن دوزویەك جیاوازییان نییە ) ستراكتۆر و بونیادی گوتاری زمانەوانیان وەك یەكە ..! هیواو ئومێدێك بۆ دابڕانێك و قەتیعەیەك لە نێوان ( نەوەكان ) دا , لە پرۆسەی دەستبردنیاندایە بۆ زمانێكی تر , لە ئاستەكانی ( ئاماژە و سیمبۆلەكان و موفرەدەو وێنەكانی ) بە تایبەتتر … بۆ ئەوەی لە گەڵ دوێنێدا, بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەویتردا جیاوازبین و لەبوون بەهێزەو ببین بەبوون بە ( كردار) ئەبێت , دەستكاری زمان بكەین , درزبخەینە ماناكانەوە , شەرعییەتە زمانەوانییەكانی ( هێزە ) كان بخەینە ژێر پرسیارەوە … وەك چۆن ( نەوەی كۆن ) بەخۆیان و حیكایەت و رەمزو سیمبۆڵ و شەرعییەتەوە لە زماندان , ئەبێت ( نەوەی نۆێ ) بە حیكایەت و سیمبۆڵ و شەرعییەتەوە بێنە ناو زمانەوە ….

1,687 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds