Abubakir-Caf-3

لەبارەی دابرانی ( خەیاڵیانەی ) نەوەكانەوە : ئەبوبەکر جاف .

بۆ نەوە ئەنارشیستەكانی خەیاڵ و زمان …

نەوە بە زەمەن ناپێورێت , ئەگەرچی زەمەن پێكهێنەرێكی سەرەكی ( شوناس وەرگرتنی ) نەوەیە, جیاوازی نێوان من و تۆ , ئێمەو ئەوان , دابڕانێكە پێش هەر شتێك , ئاڵوگۆر و تێكچونی هارمۆنی ( زمانە) . لێرەدا , زمان وەك میكانیزمی مانێڤستبوونی ( فكر و دونیابینی ) . وەك تێكدانی یاساو رێساكانی ( گەمەیەك) كە بارگاوییە بە ئەكسیۆن و ئەكتەری ( دۆێنئ ) . جیاوازی نێوان دوو نەوە , بەرمەبنای تێكدان و دروستكردنەوە و دەستلێدان و هەڵگێرانەوەی دونیابینییەكانە , دونیا بینییەك كە كۆنتێكستی ( مێژوو زمان ) دەرگیری كردووەو بە مانا بەرهەمهێنان و بەرهەكهێنانەوەی مانا , شەرعییەت و ئەفسانەكانی نەوەی دوێنێ بارگاوییە بە پاساوهێنانەوەو بە ئەفسانەكردنی ( دۆگمێكی ئیدۆلۆژی دیاریكراو ) . هەر ئەم ئەفسانەیە قودرەتی خۆ گۆڕین و فۆرموەرگرتنی جیاواز لەخۆ ئەگرێت .. ئەمانە هەمووی حەقیقەتی (سۆسیۆلۆژین) .. بەڵام پێش هەرشتێك جیاوازی و جیاواز بوون و تەعریفكردن و تەعریفكردنەوە ( دراوەكان ) ( مانا هەنووكەییەكان ) , ( موقەدەسەكانی ئێستا ) , (ئەفسانەكانی ئێستا ) , ( شەرعییەتی ئێستایی) , ( دكتاتۆریەت و فاشیزیزمی رابردووی بەحوزور هاتوو لە ئێستادا ) , ( كارەكتێرە كاریزماییەكان) ( بتەكانی ئێستای دۆێنێ ) ( جەبرییەتی گوتاری كۆنزەرڤاتیزمانەی ئیستایی….) دەستلێدانی ئەوێت .

كۆی ئەم پرۆسانە لە جێگەیەكدا سێنەترو پنتی ( نەگۆر و دەست لێنەدراون ) تا لەزماندا ( بوونیان هەبێت و بەردەوامی و ڕەوایی زمانی وەرگرن … جێگۆركی نەكردنی ئەو موفرەدانەیە كە لە سیستەمی زمانەوانی نەوەیەكدا بووە بە ( تابو ) .. بەڵام مانەوەو بەردەوامی ئەم سیستەمە زمانەوانییە لە ئەتمۆسفێریكی دیكەوە خوێن وەر ئەگرێت . لە كوێدا ( كەسێك , بزوتنەوەیەكی كۆمەڵایەتی , گروپێكی سیاسی , ئیدۆلۆژیایەك , ستایڵیكی تایبەت … لەزماندا كۆتای هات , ئەوا بەناچاری و جەبرییەكی (ناوەكی – دەرەكی ) بزمار لەتابووتی خۆی ئەدات , یا هەرهیچ نەبێت , لەسێنتەرگەراییەوە دەبێتە پەراوێزو لاكەوتە , یا تێكچونی ( لۆژیكی گرامەریی و ئاماژەیی و دەستەواژەیی گروپێك .. بەحەتمی و ناچاری درێژە دەكێشێت بۆ ئاوابوون و ماڵئاوایی جەبەروتی حیكایەتی نەوەی دوێنێ …

حیكایەتێك كە باشترین میكانیزمی تەجەلابوون و شەرعییەت وەرگرتن و بەردەوامی لەزماندا دەبێتە فینۆمین … با نەوەی شۆرش وەرگرین, یا نەوەكانی شۆرش , زمانی ئەكتەری شۆرشگێران , موفرەدەو حیكایەتەكانیان, با بڵێن دال و مەدلولی ئەكتەرەكانی زەمەنی شۆڕش , سیستەمی زمانەوانی شۆرشگێران و ئەدەبیاتی شۆرش تەواو مانێڤستبووە لە ( گوتاری زمانەوانیدا, بۆ ئەوەی رون بۆمان دەركەوێت ( كە كۆمەڵگەیەك , گروپێك , كەسێك … لە چ چركەساتێكی ( وجودی- روحی – سۆسیۆلۆژی- سایكۆلۆژیدا…) دایە , تەماشای موفرەدەكانی بكە,( موفرەدەكانی نەوەی شۆرش لە ( هاورێیان , هەڤاڵان , برایان , پێشمەرگە , خەباتگێران , موجاهیدان , بەرژەوەندی باڵی نەتەوە , سەرۆك و سەركردەی پڕ لە حیكمەت , سیاسەتی حەكیمانەی براگەورە , دوژمنانی خاك و نیشتمان, دوژمنانی بیرو باوەر , دوژمنانی چینی بەشمەینەت… قوربانی دان و لە خۆبووردوویی , شێوازی جل و بەرگ پۆشین….) .

بە مانایەكی وورتر كۆی ئەو موفرەدەو چەمكانەی دەچێتەوە سەر ( مەرگ) موفرەداتی گوتاری زمانەوانی نەوەی شۆرشگێران پێك دێنن , یاخود , ئەم زمانە ( زمانی پاڵوانەكانی مەرگدۆستی و جەنگن ) .. تێكشاندن , ئاڵوگۆركردن , تێكدانی یاساكانی گەمەكە .. ( جۆرێك لە ئەنارشیزمی زمانەوانی ئەوێت ) یا جێگۆكێی موفرەدەكان , یا سەرلەنۆئ پێناسەكردنەوەی موفرەدەكان , چونكە پرۆتۆكۆلێكی _ شاراوە و ناشاراوە ) لە نێوان كۆی ئەكتەرەكانی نەوەی كۆندا بووونی هەیەو سەرسەختانە دەرگیرن پێوەی ,… ( موقەدەسی نا زەمەنی ئەو نەوەیە)..

پرۆسەی دەستاریكردن و تێكدانی گەمە زمانەوانییەكەی نەوەی كون, بە ( ئەنارشییستانە بێت , یا بە كۆدێتاو ریفۆرمێكی پلان بۆ دارێژار .. ناچاریی و زەرورەتێكی( وجودی – سیاسیانەی ) نەوەی نۆێیە .. بەڵام لە بیرمان نەچێت , زمان ( بە ئاستە جیاوازییەكانییەوە ) مێكانیزمی فۆندەمۆنتاڵی ( خەیاڵە) … نەوەكان و جیاوازییان ( لە جیاوازی خەیاڵكردنەوە ) دەستپێ ئەكات , قودرەتی موعجیزە ئاسای گەنج و لاو لە ( خەیاڵكردنیدا) , ئێمە ئەگەر بە ( جیاواز خەیاڵ بكەین و خەیاڵدانێكی نۆئ) پێك بهێنیین, ئەوكاتە بە ( ناچاریی و زەرورەتێكی ناوەكی ) زمانێك و موفرەداتی زمانەوانی خۆمان ئەبێت , رەنگەو بۆ نا ( زمانێكی سوریالیانە بێت … ) واتە ئەگەر ئەكتەرەكانی نەوەی كۆن ( پاڵەوانەكانی مەرگن ) دەبێت .. ئەكتەرەكانی ( نەوەی نۆێ پاڵەوانەكانی ژیان بن… تەواو ژیاندۆست بن ..

1,184 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست