به‌ندی عه‌لی : ســـــــــــــــــــــــــــــــــــه‌ردان .

له‌چاوه‌ڕوانیتا ڕووام

گه‌ڵاکانی دییه‌م سه‌وزو شکۆفه‌م گرت

هه‌ر نه‌هاتی

لقوپۆپی هه‌ردوو ده‌ستم کرده‌ ئاسمان

بۆ نزایه‌ک

قه‌دی پشتم بوو به‌گۆچان

هه‌ر نه‌هاتی

له‌جه‌نگی باڕه‌شی عومرا که‌نه‌فت و

ئوفتاده‌ته‌ن بووم

هه‌ڵوه‌ریم و بووم به‌ده‌روێشێکی خه‌زان

هه‌ر نه‌هاتی

هه‌ناری خۆزگه‌م ووشک بوو

لیمۆی ڕازم ، چرچ و گوشراو

ترێ ڕه‌شکه‌ی نیگاکانم بوون به‌مێووژ

دڵم ، به‌قه‌ڵایه‌کی روخاو

هه‌ر نه‌هاتی

زۆر ئه‌ترسم ئه‌وکاته‌ بێی

جه‌سته‌م قه‌فه‌زێکه‌ ، چۆڵ و

ساردو ته‌زیو

په‌ڕه‌نده‌ی ڕوحی ڕه‌وانیش

تازه‌ .. فڕیو

 

2013 

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds