Abubakir-Caf-3

ئەبوبەکر جاف : مەرگی سیاسی .

مەرگ بە تەنها ڕەهەندو ئاستێکی ئۆنتۆلۆژی و وجودی نییە ، مەرگ لێوان لێو دەکرێت بە ڕەهەندی ئاینی ، ڕەهەندی سیاسی، ڕەهەندی کۆمەڵایەتی.ڕوبەڕو بوونەوەمان لە گەڵ مەرگدا وەک ئەوەی مەرگە لە خۆیدا جیاوازە لە گەڵ بەریەککەوتن و ڕوبەڕوبونەوەمان لە گەلچ مەرگێکدا کە بۆ من ، بۆ ئێمە چی واتاو ماناو دەلالەتیچکی هەیە. مەرگ چییە ؟ بە تایبەت مەرگ لە خۆیداو بۆ خۆی چییە ، پرسیارەکە بە پلەی ئیمتیاز فەلسەفی و میتافیزیککیە ؟ بۆچی دەمرین ، بۆچی ژیان و بۆژی مەرگ ؟ پاش مەرگ چی ؟ پاش مەرگ چ ژیانێک ..؟ ئەمانە پرس و ئیشکالە گەورەکانی مەرگن لە ڕەهەند و ئاستێکی فەلسەفی و وجودیدا . ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت ئێمە لە سەرو ژیانەوە ، یا لەو دیو ژیانەوە مەرگ وێنا بکەین ، یا وردتر بڵێین پاش مەرگ وێنا بکەین . چون خەیاڵ و وێنای ئێمە بۆ پاش مەرگ ، وێناکلردنەوەو بەرهەمهێنانەوی ژیانە ، جا کۆتایی هانتی بەدبەختی و نەهامەتی ئێرە ویچنای بکەین ، یا بە بەردەوامی زەمەنێکی خۆش و پرَ چێژی ئێرە بۆ بەردەوامبون . ئەودیو مەرگ بەشێکە ، یا درێژبوونەوەی ژیانە بەو فۆرمەی کە هەریەک لە ئێمە ئەمانەوێت وا بێت .

لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرندا، مەرگ دەرئەنجامێکی سروستی هۆکارێکە . لە کۆمەڵگەیەکی مۆدێرندا ، لە پاش ملکەچکردنی مەرگ بۆ ( ئەقڵ و ئەزمون ) جۆرێک لە سادەکردنەوەو ئاساییکردنەوەی مەرگ بونی هەیە . بە تایبەت لە ئاستە ( سۆسیۆ- سیاسیەکەیدا ) چون ڕۆلِی تاک و کەس لە ناو سیستەم و دەزگاو کۆمەڵگەی دەزگاییدا ، زیاتر مەرگێکە دەلالەتێکی فەردی و تاکەکەسی هەیە ، لەوەی دەلالەت و ڕاوەستانێکی ( کۆمەڵایەتی ) هەبێت . دەستەو یەخە بوون و دەرگیر بوون لە گەڵ ( مەرگی ئەویتردا ) بۆ من شتێک ناگۆرَێت . ئەو ئەکتەرێکەو ڕۆڵێکی پێ سپێردراوەو ، ئەگەر ئەمیش نەبێت کەسێکی تر هەیە بۆ ئەم ڕۆڵ نواندنە ، بۆ بەردەوامبوونب گەمەکە ، بە تایبەت مەرگی سیاسیانە لە ئاستێکی کاڵبونەوەو گوێپێنەداندایە . بۆچی ؟ لێرەدا ماکس ڤیبەر هاوکارێکی باشمانە لەوەی سەرمایەو شەرعیەت و ڕەوای کەسێک ، ئەکتەرێک. شەرعییەتێکی (ئەقڵانییە) . ئەقڵ و ئەقڵانیەتیش بە فۆرمە جیاوازییەکانەوە دەرکەوتەیەکی ( تاکەکەسی و مەوهیبەیەکی نا ئینسانی نییە) ڕەوڕەوەکە بەردەوامدەبێت . یارییەکە بە مەرگی یاریچییەک کۆتایی نایەت ، کەسێکی تر دێتە جیگەی ، یا کەسیچکی بۆ دروستدەکەین . بە مەرگی کەسێک نە یترییەکە ڕادەوەستێت ، نە خەیاڵ و کەڵکەڵەی بردنەوەو بەردەوامی بوون کۆتایی پێدێت . لەوێ کەسێک ئەگەر کاریزمایەکی گەورەش بێت . کاریزمابوونەکەی دراوێکی کەسی نییە . مەوهیبەو دراوێکی ئاسمانی نییە تا لە گەڵ مەرگی ئەمدا کۆتا بێت ، چون کاریزماکە و شەرعییەتەکە ( لە ناو سیستەمێکی ئەقڵانی یا جۆرە ئەقڵانییەکدا ) بەرهەمدەهێنرێت .

لە کۆمەڵگەیەکی سونەتی ترادیسیۆنیدا ، دەرگیر بون و مامەڵەکردنمان لە گەڵ مەرگدا ، لە جیاتی ئەوەی مامەڵەو ڕوبەڕوبونەوە بێت بەرانەبەر مەرگ ( بۆ خۆیی و لە خۆیدا ) ، مامەڵەیە لە گەڵ مەرگدا بۆ من ، ئێمە لە دونیایەکدا ، ئەوی سەرکردە ، ئەوی ڕابەری ئاینی ، ئەوی خەباتگێرو نەبەرد ، ئەوی دایک ، ئەوی باوک ، ئەوی مامۆستا ، ئەوی براگەورە .. ئەگەر تەنها پاڵپشتی مانەوەو بەردەوامی و پێدانی ئۆکسجینی ژیانی من نەبێت ، ئەوا کۆڵەکەیەکی سەرەکییە بۆ ژیان و ژیانکردنی من . لێرە هەمیشە مەرگ ، مەرگی ئەو بە قازانج و زیانی خۆم ، ئیچمە دەپێوین . ئەوی فریادرەس ، ئەوێک کە تەنها گەرەنتی مانەوەو یەکڕیزی و یەکێتی ناوەکی بێت .، لەم کاتەدا ، ئەمی کاریزمای ترادیسیۆنی – ئاینی ، مەرگی بۆ من کڵۆَڵی و پەرتەوازە بون و بێکەسکەوتن و هەتیوکەوتنە . زیاتر لەوەی هەتیوکەوتنێکی باوکێکی فزیکی – بیۆلۆژیانە بێت ، هەتیوکەوتنی سیاسی و سەرکردایەتییە . بێتاقەتبونبی ئێمە بەرانبەر مەرگی مام جەلا و هەر ئەکتەرێکی تر ی کاریزمایی نا ئەقڵانی و ترادیسۆنی ئەمانخاتەوە سەر ئەو بڕوایەی ( مام جەلال و یەکێتی نیشتمانی ، دراوی مۆدێرنانە نەبوون ، بەڵکە لە و دیو ئەوەوە دەبێت بیبینرێت کە باڵی ( سیاسیانەو کۆمەڵایەتیانەی ) جڤاکێکی مۆدێرن بێت .

ئەو بیناکرنە ( وجودی – سیاسیانەی ) کە تاک و هێزە کوردییەکان بەرانبەر ، سەرکردەو ئەکتەرەکانی ناو مێژوو هەیانە ، تا ئێستاکە بینینێکی غەیبانی و پێغەمبەرانەیە . ئەمەش چەنین حەقیقەتمان پێدەڵێت : لەوەی سەرکردە لێرە ، ڕۆڵی پەیامبەرێکی سەرو مێژووی ئەبینێت ، بنکردایەتی و حاشیەو دەست و پەیوەندەکان هەمیشە چاوەڕوانی حیکمەتی (یەک ) کەسن . مەرگی ئەکتەرێک ، بە تەواوی مەرگی هێزێک ، مەرگی جڤاتێک دەگەیەنێت . لە کاتێکدا دەبایە هەرکەسیچک لێرە لە ناو سیستەمێکی ئەقڵانی و شەرعییەتی ئەقڵانی وا دا بێت . بە مەرگی ئەم ( سەیرورەی ئەقڵ و ئەقڵاندن ) کۆتایی نایەت .

ئەوەی کە دەبێت زیاد لە پێویست نیگەرانمان بکات ، ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵگەیە ( تا ئێستاکە پێغەمبەرانە ) لە سەرکردەو ڕابەرەکانی دەڕوانێت .

ئەم بابەتەم بڵاوکراوەتەوە لە هەفتەنامەی سڤیل. ژمارە .183. 25./5/ 2013

  1,069 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ببن بە هاوڕێمان لە نوێترین بەشماندا لە فەیسبوک

وتاری کورد، ڕۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی ئەهلی سەربەخۆ و ئازادە


This will close in 30 seconds