دکتۆر ئەحمەد میراودەلی: مێژوویەکی ئافرەتان. بەشی حەوتەم
ئاین و جێندەر 2
ئاینی ڕۆم و جێندەر
رۆم : کوڵتووری ئه‌سینی هه‌ڵلووشی؛ خودا و په‌رستگەکانی گریکی دزی ، هونه‌ری کریک ، به‌تایبه‌تیش په‌یکه‌رتاشییه‌که‌یانیشی وه‌رگرتن . له هه‌مان کاتیش‌دا خوو و ره‌وشتی ئه‌سینیه‌کانیان ده‌رباره‌ی نێرینه‌یی و ئافره‌ته‌وه هه‌ڵگرته‌وه که ره‌نگه پێشتریش هاوبه‌شییه‌کیان هه‌بوبێت . ئه‌فسانه ره‌سه‌نه‌کانی ئه‌وانیش رقبوونه‌ویان له ئافره‌ت تێدا به‌دی ده‌کرێت . به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، رۆم ، له کولتوورهکهیدا هێندێک له مافه‌کانی ئافره‌تی پاراسستووه . دوو ئه‌فسانه‌ی جیاواز ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌لاتی رۆم هه‌یه ، یه‌کێکیان دۆزینه‌وه‌ی شاری رۆم ده‌گێڕێته‌وه بۆ برایانی ، رۆمولوس و رێموس ، وه‌لێ پاله‌وانی سه‌ره‌کی داستانه‌که ، ئیلیای دایکیانه . ئه‌فسانه‌که‌ی دیکه‌شیان هاوشێوه‌ی” سایکۆماچیا / نەخۆشی دەروونی پیاویێتی” ەکهی گریکه که بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی رۆم ده‌گێڕێته‌وه بۆ زه‌وتکردنی ئافره‌ت . به‌پێی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه ( کۆمه‌ڵێک پیاوی چه‌ته له ناوچه‌ی ئالبا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر سابینییه‌کانی هاوسێیان و ئافره‌ته‌کانیان ده‌ڕفێنن و به پێی یاسای” کۆنفه‌ڕێیاتیۆ ” که مانای هاوبه‌شی نمه‌ک ده‌گه‌ێنێت ماره‌یان ده‌که‌ن . دواتر وشه‌که ، کۆنفه‌ڕییاتیۆ ، گؤڕاوه و بووه‌ته ماره‌بڕین .
وه‌ک ده‌رکه‌وتووه له نیوه دوورگه‌ی ئیتالیادا له سه‌رده‌می به‌ردینه‌وه و بۆ هه‌زاران ساڵ خه‌ڵکی ئه‌ورووپایی ، باکووری ئافریکا و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی لێی نیشته‌جێ بوون . به‌هۆی ئه‌و که‌لوپەلانه‌ی دۆزراونه‌وه و سه‌رده‌میان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ته‌ی شه‌شهه‌می پیش سه‌رده‌م، جۆره خواوه‌ندێکی میینه‌یان په‌رستووه . له سه‌ته‌ی هه‌شتهه‌می پێش سه‌رده‌مه‌وه له توسکانیا ” ئیتڕووسکان” ه کان نیشته‌جێ بوون و بازرگانییان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتدا کردووه . کۆمه‌ڵگه‌که‌یان ماتریلینی بووه و هه‌موو منداڵه‌کانیان هاوتای یه‌ک په‌روه‌رده کردووه، ژن و مێرد هاوبه‌شی ژیانی سۆشیالی یه‌کدی بوون . خه‌ڵکی ئیتالی له سه‌ته‌ی هه‌شته‌می پێش سه‌رده‌مه‌وه له شاری رۆم و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێ بوون ، دوو سه‌ته دواتر ئیتڕووسکانه‌کانیان لاداوه و رژێمێکی کۆمارییان پێک هێناوه ، پاساوی ئه‌و شه‌ڕه‌شیان بۆ زه‌وتکردنی ژنێکی داوێن‌پاکی رۆم به ناوی” لوکرێتیا” له لایه‌ن ئیتڕووسکانه‌کانه‌وه داوه‌ته‌وه. …………. مێرلین فڕێنچ بەرگی یەکەم ل 212
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر .. مێژوویەکی ئافرەتان – بەشی حەوتەم
1,967 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست