کوڕى هاوسه‌رۆکى PYD لهشهروپێکدادانى گردهسپى شەهید کرا ..
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
تێبینی / ئێمە لە وتاریکورد ، وێرای هاوخەمی و دڵگرانی ، لەناخی دڵەوە سەرەخۆشی لەگەلی کورد و ماڵباتی تێکۆشەرو سەرکردەی گەلەکەمان هەڤاڵ موسلیم دەکەین . گیان بەخشینی ڕۆڵەکەی پەیامێکی گرنگە بۆ دوژمنانی کورد و وانەیەکە بۆ تێکڕای تاکی کورد ، سەرکردە دەبێت هەمان پێشڕەوبێت ، کەواتای خۆی ببەخشیت .
شەهید کردنی شارڤان ، بەردەوامی و شێلگیری دەدات بەگیان و بیری هاوخەباتانی موسلیمی سەرکردەو هاوسۆزی و پشتیوانی گەلەکەی زیاد دەکات بۆ موسلیم و سەنگەری کوردایەتی ئەو . گیانی کاکە شارڤان و تێکڕای شەهیدانی سەروەری و سەنگەری بەرەنگاری ڕاستەقینە بە بەهەشتی بەرین شاد بێت ..
شه‌ڕڤانێکى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG به‌ناوى (شارڤان موسلم ) کوڕى هاوسه‌رۆکى PYD ساڵح موسلم ئه‌مرۆ له شهروپێکدادانێکدا له‌نێوان یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG و گروپه چه‌ته‌کانى به‌ره‌ى ئه‌لنوسرا ، ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ئێراق و بیلاد ئه‌لشام له ناوچه‌ى گردهسپى رۆژئاواى کوردستان گیانى له‌ده‌ستدا . وابڕیاره ته‌رمى (شارڤان موسلم ) سبه‌ینێ بهمهراسیمێکى جه‌ماوه‌رى به‌خاک بسپێردرێت .
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ده‌ستکه‌وتوون ئه‌مرۆ کاتژمێر 17:30 شه‌ڕڤانى YPG و کوڕى ساڵح موسلم هاوسه‌رۆکى PYD ( شه‌رڤان موسلم ) لهشهروپێکدادانهکانى گوندى فاتینا که (15) کم ده‌که‌وێته رۆژئاواى شارى کۆبانێ گیانى له‌ده‌ستدا .
ته‌رمى شه‌رڤانى YPG (شارڤان موسلم ) کاتژمێر 20:00 گه‌یه‌ندرا شارى کۆبانێ و له‌لایه‌ن سه‌دان که‌س پێشوازى لێ‌کرا . له پێشوازى کردنه‌که‌دا دایکى شه‌رڤان (عائیشه ئه‌فه‌ندى )ته‌رمى کوڕه‌که‌ى خۆى له‌باوه‌ش گرت و دواتر ته‌رمه‌که ره‌وانه‌ى ده‌زگاى که‌سوکارى شه‌هیدان کرا ، وابڕیاره سبه‌ینێ ته‌رمى کاتژمێر 11:00 شهڤانى YPG ( شه‌رڤان موسلم ) بهمهراسیمێکى جه‌ماوه‌رى له گوندى تهرمیک به‌خاک بسپێردرێت .
ئەم دایکە چ دڵێکی هەیەو بەچ ورەیەکەوە پێشوازی لە ڕۆڵەکەی دەکات ، ئەمە دڵی دایکی سەرکردەیەو خەرمانە بەدەوری ناوە ڕەسەنەکەی هاوسەرەکەی دەبەخشێت .
http://www.youtube.com/watch?v=u0MZMS3PRrY
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
سورەتی فەتح
-زرار سڵێمان بەگ دەرگەڵەیی: بیرەوەرییەکانم.
-فەرهاد سەنگاوی: دروونی ناتۆ فەنی بۆ ئەردۆغان و ئەویش بۆ بەرزانی.
- All Posts